ده‌ریا به‌ده‌می سه‌گ پیس نابێ !!!!!
27/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیه پێت ده‌ڵێم ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێ ،ڕه‌نگه لای هه‌ندێکمان مانای ئه‌م ڕسته‌یه له‌ڕوی تێگه‌شتنه‌وه زۆر ساده‌و ساکار بێ ،به‌ڵام له‌ڕووی ماناوه پێویستێ به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵ بێ، ڕه‌نگه هه‌ندێکیشمان گوێمان له وته‌یه‌کی تری به نرخی (سه‌رۆ قادر) ی کۆنه شیوعی و تازه خۆ فرۆشی پارتیش بوبێ، که ده‌ڵێ (میلله‌تی کورد وه‌ك سه‌گ وایه، تا خواردنی به‌یتێ حه‌په‌ی نایه، به‌ڵام که بێ خواردنت کرد ئتر پێت ده‌وه‌ڕێ).
ئه‌م براده‌ره کۆنه شیوعییه خۆشی سه‌ری لێ شێواوه نازانێ به کام لا شایه‌تمان بێنێ، به‌و پاره‌یه‌ی خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی یان به‌وه‌ی که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه ،وا بزانم به زمانێکی زۆر ساده ده‌نوسم، نه‌وه‌ك کاك، ببورن له ده‌مم ده‌رچوو سه‌رۆ له زمانی میلله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه تێ نه‌گا ،مه‌به‌ستم له زمانێکه که باس له گۆڕان ده‌کات ،زمانێ که دوره له گه‌نده‌ڵی و خۆفرۆشی ، زمانێ که نه‌ك کورسییه‌که‌ی سه‌رۆ له‌ق ده‌کات به‌ڵکوو ئه‌وانه‌شی که ئه‌م پیاوه بێ نرخه‌ی که هه‌موو میلله‌تی کوردی به سه‌گ چووان ، ده‌ستی به دامێنیه‌وه گرتووه ، تازه به تازه ده‌یه‌وێ ده‌می گڵاوی پڕ له جنێوی خۆی له ده‌ریای پڕ له جوانی ئێمه وه‌ربدات ،ئێمه‌یه که باوه‌ڕمان به گۆڕان ،به دیموکراتی ، به مافی ڕاده‌ربڕین و هتد .... هه‌یه، ئه‌ی پێم ناڵی تۆی جنێو‌و فرۆش ،باوه‌ڕت به چی هه‌یه ، به‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ،ئه‌ی هه‌ر تۆنه‌بووی کاتێ ده‌ستت به گه‌نده‌ڵی کوردستاندا نه ده‌گه‌یشت باسی یه‌کسانیت ده‌کرد، مه‌گه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی مارکس وانیه ،ره‌نگه زه‌مانه وای لێ کردبی ئه‌وه‌شت له بیر کردبێ .
ئه‌م سه‌رۆ قادری هیچ له‌بارا نه‌بووه ده‌یه‌وێ ده‌سته گڵاوه پڕ له گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی خۆی به سه‌ر خه‌ڵکانێکی دڵسۆزی وه‌ك(کاك نه‌وشیروان) دا بسڕێ ، به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه ،ئێستا ده‌نگێك له کوردستاندا هه‌یه که تۆ‌و سه‌رکرده‌کانی تۆی ناوێ ئیتر پێویست ناکات له‌وه زیاتر لمۆزی خۆت گڵاو که‌یت ،کاك نه‌وشیروان زۆر له‌وه مه‌زن تره که تۆ بتوانی ته‌نها بۆ ساتێکیش نه‌ك باسی لێبکه‌ی به‌ڵکو هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت و بیکه‌ی به به‌رپرسی شه‌ڕی ناوخۆی کوردستان، من وه‌ك تاکێکی کۆمه‌ڵی کورد پێت ئه‌ڵێم نه‌ك سه‌رت دای له به‌رد ،به‌ڵکو ئه‌ڵێم قه‌ڵام به سه‌رتا ڕوخان ، من پێت ئه‌ڵێم موقهدهسیهت له کوردوستاندا میلله‌ته، نه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که تۆ به به موقه‌ده‌سی ده‌زانی ،هه‌ر له زاخۆوه تا حه‌مرین لای ئێمه کورد پیرۆزه .
2009.04.26
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

