وه‌ڵام دانه‌وه، وه‌یان هێرش کردن
31/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه کاك نه‌وشیروان وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه ڕۆژانه خۆیان و میدیاکانیان قاڵکردبێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێتییه‌کان بۆ گرده‌که، ئه‌وه ئه‌مان نین کاریان ته‌نها به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کادیران وئه‌ندامانی یه‌کێتی بێ ودۆلاریان به‌سه‌ردا ببارێنن، ئه‌وه کاك نه‌وشیروان وبزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که نیه وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ بگرن و بڵێن ئه‌وا به‌لێشاو یه‌کیتی هاتونه‌ته‌وه بۆ ڕیزه‌کانی خۆیان، ئه‌وه ئه‌مان نین کاریان ته‌نها دژایه‌تی کردنی یه‌کێتی وحکومه‌تی شه‌شه‌ڵانی دختۆر به‌رهه‌م بێ، ئه‌وه ئه‌مان نین ته‌نها خه‌ریکی گرتن و ڕاوه‌دوونانی خۆپیشانده‌رانی پیره‌مه‌گروون بن، ئه‌وا ئه‌مان نین نوێنه‌ریان له‌به‌غدا وناوه‌ندی بڕیار بهجێهێشتبێ وهه‌موو ڕوویان کردبێته‌وه سلێمانی و وابزانن به‌فره‌که لێره چۆته‌وه‌و ته‌نها دژایه‌تی گۆڕانخوازان بکه‌ن. بۆیه گرنگه بزانین ڕۆڵێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها به‌رگری کردن وڕووماڵ کردنی ڕوداوه‌کانه وه‌ك خۆی، کاریان خستنه پێش چاو ئه‌و که‌موو کووڕیانهی هه‌یه، به‌رنامه‌یان گه‌یاندنی په‌یامی هاوڵاتیانه له‌ڕێگای ئه‌و فراکسێۆنهی لهپارلهماندا هه‌یانه. ئه‌مه وه‌ك قۆناغی ئێستا، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه که‌ڵکی نه‌بوو، ئه‌وا قۆناغی نوێ ومیکانیزمی نوێ دێنه ئاراوه.
تاڵه‌بانی له‌مێژه ئه‌م جۆره نه‌ریته‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به خۆده‌رخستن وه‌ك بێلایه‌ن، وه‌یان ناوبژیکه‌ر، وه‌یان گه‌ر پێوستی کردبێ، برا گه‌وره‌و یه‌کلایکه‌ره‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌بنین هیچ کات و ڕۆژێ له‌ڕۆژان هیچ له‌و نوشست وکه‌مو کووڕیانهی ڕویان داوه ، ئۆوباڵهکهی نه‌خستۆته ملی خۆی. بۆیه له‌زۆر کاتدا خۆی وه‌ك فریاد ڕه‌س وێنا کردوه. بۆ نمونه له‌کاتی شه‌هید کردنی سه‌رکرده(کاکه غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی)، تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه به‌فیتی خۆی کرا، لێ هاته سه‌ر شاشه‌ی گه‌لی کوردوستان وتی، ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه گه‌لێ ناخۆش بوو، بۆیه ئێمه له دوای شه‌هید کردنی کاکه غه‌ریبه‌وه حه‌زمان نه‌کرد جگه له‌و کادره‌ی خۆمان. کادرێکی تریش(کاکه سۆران) له‌ئه‌نجامی تۆڵه‌ی ئه‌ودا شه‌هید بکرێ.
ئێستاش وا ئه‌بینین ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو، هه‌روا به‌سانایی ئه‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی هاوڕێکانی. بۆیه ئه‌م پلینێۆمه له‌هه‌مان کاتدا وانه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌م هاوڕێیانه‌ی ئێستای تاڵه‌بانی که چۆن ئێستا هه‌موو نهههماتیهکان له‌ملی کاك نه‌وشیروان ئه‌ئاڵێنێ، ئه‌وا سبه‌ی ودواتر، هه‌ر چی نووشستی وکه‌م و کووڕیه له‌ملی ئه‌م هاوڕێیانه‌ی که تا ئێستا له‌یه‌کێتیدا ماونه‌ته‌وه ئه‌خاته نێو ئامێزیان و به‌رپرسیاریان ئه‌کا وخۆی وه‌ك جاران به‌پیاو چاك وهاوڕێکانی به دوژمن وتێکده‌ر ناودێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

