نهێنیه‌كانی ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان..به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به نموونه
05/12/2009, 12:00 (GMT+1)

دیاره جێ به‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه و گوزارشت له ناخی خه‌ڵك ده‌كا په‌یوه‌سته به‌راده‌ی پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كه .
هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژردانه‌كان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ره،له ڕووی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌دای كۆموسیۆن له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌بێ لایه‌یه‌نه‌كانی چالاك له‌م بواره‌له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ ده‌سه‌ڵات به‌و سیسته‌مه تارۆژی دووایی ترسی له هه‌ڵبژاردن نه‌بێ، جا گه‌نده‌ڵ یا پاك به‌رنامه‌دار یابێ به‌رنامه له‌كۆتایدا هه‌ڵبژاردن به‌سیسته‌مێك رێكخراوه كه بردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار تێیدا مسۆگه‌ره، شێر‌و خه‌تی نیه‌وهه‌ر به هه‌رلایه‌ك بكه‌وێ ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر شێره و براوه‌یه، ئه‌و شێوازه‌ش له‌به‌ڕیوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن لهه‌یچ ده‌وڵه‌تێك به‌دی ناكرێ جگه له ده‌وڵه‌تانی تاكڕه‌وی دكتاتۆر تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ترس دووره، وه‌لێ نزیك بوه ئه‌وا ده‌بن به‌دێوه درنده‌كه و بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌یان سیناریۆی دروستكراوی ناوه‌كی وده‌ره‌كی ده‌كه‌ن به به‌هانه.
وه‌ك به‌شدارێكی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان وچاودێرێك هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌چه‌ند خاڵێك كۆی بكه‌مه‌وه بۆرای گشتی ولایه‌نه سیاسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن،تا بۆ دوو حزبه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كان ئاگایان لێ نییه بهه‌یوای سودوه‌رگرتن له كه‌م وكوڕیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو رویداوه.
1- دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه: دیاره‌كه له‌م هه‌رێمه گه‌نده‌ڵی هه‌موو جوومگه و به‌شه‌كانی دامووده‌زگاكانی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئیفلیج كردنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌وه كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش یه‌كێكه له‌و كه‌رته ده‌رده دارانه‌ی به‌ده‌س گه‌نده‌ڵی خه‌ریكه گیانی تیا نه‌مێنێ. ئه‌وه‌ش به‌دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بروانامه وخزمه‌ت وشاره‌زایی ولێهاتوویی،گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ك كادرێكی ئه‌منی.
2- له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن (لیژنه‌ی سێبه‌ر) كه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی بنكه‌و موختار و به‌رپرسی كۆمیته یاریكخراو ئه‌ندامێكی لق یا مه‌ڵبه‌ند، یا هه‌ردووكیان كه له‌به‌رامبه‌ر بنكه‌كه داده‌نیشن وهه‌ه‌روهها ستافی ته‌زویرچی(كه‌تاخمێكی 4 گروپین هه‌ر گروپی تا10 كه‌س ده‌بن) رێكخراوه‌كان یاكۆمیته‌كان ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بنكه یاوێستگانه‌ی كههاوكاریان ده‌كه‌ن بۆخروقات وه‌دڵنیان، له هاوكاری ستافی بنكه كه بۆیان، ئه‌م لێژنه‌یه به‌و په‌ڕی نه‌ێنی داده‌مه‌زرێن ئیمكانیتێكی مادی و مه‌علوماتی زۆریان له‌به‌ر ده‌سته، به شێوازی لێژنه‌ی داخراو دابه‌ش كرا‌و و سنورردار له‌ڕووی جوگرافی كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی سه‌رووتر، كه راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندیان به‌ژوری عملیاتی گه‌وره، كه سه‌رانی باڵای حیزبی وحكومی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ته‌وجیه دان وزانینی راده‌ی زاڵ بوونیان به‌سه‌رهه‌ڵبژاردنه‌كه و، ئاستی هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كان له‌گه‌ڵ ستافه‌كانی سێبه‌ر وهاوكار وئاسان كاریان بۆلێژنه‌كانی ته‌زویر وه‌ك لێژنه‌یه‌كی ته‌نسیقێكی باڵا. له‌لایه‌ن ئه‌وان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێ له‌كاتی پێویست كاتێك چاوه‌كانیان (به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان) ئاگایان ده‌كه‌ن به‌لاوازی به‌شداربون بۆ سودوه‌ر گرتن له‌و ده‌نگه به‌شدار نه‌بوانه كه‌نههاتوون وڕاست كردنه‌وه‌ی بارخواریان به‌م ده‌نگانه .
3-به‌ڕێوه‌به‌ر زۆرجار له‌ڕێگه‌ی مامۆستاكان چونكه فه‌رمانبه‌ره لای خۆی فشارده‌كا وهه‌ه‌ڕه‌شه ده‌كا به‌گواستنه‌وه‌ی یابێ به‌شكردنی له‌مافه‌كانی له‌به‌ر دڵنیایی كۆموسیۆن به‌وه‌ی كه به‌رێوه‌به‌ره‌كان كادیری حیزبی ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه سنورێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت كردووه، به‌وان تاده‌گاته ده‌ركردنی نوێنه‌ری كیانی سیاسی و فه‌رمان كردن به مامۆستایان و لادانیان له‌شوێنه‌كان، یا بۆنمونه مامۆستای تایبه‌ت به‌ناساندن (التعریفه) ئه‌ركی ڕیزكردنی خه‌ڵكی پێده‌ده‌ن، له‌كاتی هاوكاری نه‌كردنی بۆ گرووپه ئاماده باشه‌كانی تایبه‌ت به‌ته‌زویر كه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه ته‌یاركراون وناویشیان له لیسته‌كانی بنكه‌كه دانیه و،به‌زووترین كات مامۆستا یافه‌رمانبه‌رێكی هاوكار دهه‌ێنن كه به‌دركاندنی وشه‌ی نه‌ێنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی گرووپه‌كه ڕاسته‌و خۆ فۆڕمی ده‌نگدانی پێده‌داو ه‌ێلێكی وهه‌می به‌ناوێكی ه‌ێل پێداهاتوو دهه‌ێنی،خوانه‌كا نوێنه‌رێكی كیانی سیاسی ورته‌ی لێوه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌قه‌د دبڵۆماسێكی سویدی به نه‌رمی تێبینیه‌كه‌ی ده‌رببڕێ ئه‌وه هه‌ر گێره شێوێنه و جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه وه‌ك تیرۆریستێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل داده‌كا وهه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی یه‌كجاری لێده‌كاو ده‌یكاته په‌ند بۆ ئه‌وانی تر ...
له‌كاتێك لای هه‌موولایه‌ك ئاشكرایه كه‌ژێر به‌ژێری ناوی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه له‌رێگه‌ی ناوچه‌و كۆمیته‌كان، ده‌گاته ده‌ست كۆموسێۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه ه‌یچ پله‌و پۆستێكی ناویت به‌ره‌سمی جگه له‌وه‌ی مامۆستابێت ، ئه‌گه‌رنا ئه‌م كاره له‌خولێكی 2 ڕۆژی بۆهه‌رمامۆستایه‌ك ه‌یچی تری پێویست نیه كه‌چی سوربونی كۆمسیۆن له‌سه‌ردانانی به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه حیزبیه‌كان، بێ هه‌ڵبژاردن وقه‌یدو مه‌رج جێگه‌ی هه‌زار پرسیار و سه‌رسورمان و گومانه. به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییداله وه‌ته‌ی به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌كان به هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ده‌ست سێكوچكه‌ی (كۆموسیۆن -كۆمیته - ناوچه) ده‌رچووه دووپارته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر نیگه‌رانن وگرنگیه‌كی زۆر به‌دانانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ده‌بێ كادری زۆردڵسۆزبن و،چاوپۆشیشیان لێ بكرێ له‌ڕۆڵی په‌روه‌رده‌یی وئیداری و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه لههۆكاره‌كانی دابه‌زینی ئاستی زانستی قوتابیان، ده‌سه‌ڵات وه‌ك كادرێكی رۆژی هه‌ڵبژاردن سه‌یری به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌كات، ه‌یچ مه‌رجێكی تر به‌گرنگ و پێویست نازانێ چونكه ئه‌وان دڵنیان كه كۆموسیۆن ده‌یانكات به به‌رێوه‌به‌ری بنكه به گوێره‌ی پێكهاتنه نهێنیه‌كانی پشتی په‌رده وه‌پشكی شێری ناو هۆڵه كانی هه‌ڵبژاردن به‌ری حیزب ده‌كه‌وێت كه چاره‌نووسی ئه‌نجامه‌كان قازانجی خویان ده‌یكێشێ .
هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه به‌شێوه‌یه‌كه زیاتر له ئه‌فسه‌رێكی سوپا ده‌چێ به‌شێوه‌یه‌ك زۆرجار ته‌نانه‌ت ئه‌م فۆرمه‌ی تایبه‌ته به‌سكاڵا نایدا به‌نوێنه‌ری كیانه سیاسیه‌كان، هه‌روهها ئاگادار نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه گومانیان هه‌یه له لایه‌نگری بۆحیزبی ده‌سه‌ڵات بۆپركردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداربوون لهه‌ه‌ڵبژاردنه‌كان، وه‌ك فه‌رمانبه‌ر یا نه‌گه‌یاندنی فۆرمه‌كانیان به كۆموسیۆن بۆئه‌وه‌ی نه‌چێته ناو تیروپشك، تاكو به‌به‌شدار بووه‌كان بڵێن ئێمه هۆكار بووین بۆئه‌وه‌ی ده‌ربچن و (200) دۆلاره‌كه وه‌ر بگرن، جا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌بێ كادرێكی دڵسۆزی حیزب بن له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن نه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن، گه‌ر نا جارانی داهاتوو له ڕه‌زامه‌ندی ئێمه ده‌رده‌چن وبه‌شدارتان پێناكه‌ین، چونكه رێنماییه‌كانی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر ه‌ی (لێژنه‌ی سێبه‌ر)ه نه‌ك كۆموسێۆن.
لێره‌دامافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه بپرسێ تاكه‌ی مرۆڤی گه‌نده‌ڵ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مناله‌كانمان بێت كه‌نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م ووڵاته‌ن وجگه‌رگۆشه‌مانن !!
4-پرسیارێك كه له به‌رێوه‌ره‌ری كۆموسیۆنی هه‌ولێركرا ده‌رباره‌ی هۆكاریدانانی به‌رێوه‌به‌ره حیزبیه‌كان له‌به‌ر پرسی بنكه‌كه دیاره ڕۆڵێكی نێگه‌تیڤیان هه‌بووه، له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان وپڕۆسه‌كه ده‌خاته ژێر پرساره‌وه، ئایا كۆمسیۆن بۆپێ داگری ده‌كا له‌سه‌ر دانانیان.
له‌وه‌ڵامدا وه‌ك كادرێكی حیزبی ده‌سه‌ڵات كه زۆر جار وه‌ڵامیان لانیه كه‌ڕووی مه‌جلیسی هه‌بێت، به ساده‌یی گوتی (دوایی به‌رێوه‌به‌ره‌كانی قوتابخانه‌كان كلیله‌كانمان پێ ناده‌ن)، نه‌ی وت ترسناكه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حیزب وئیتفاقی ژێربه ژێری هه‌یه، وه‌ك بڵی له‌م مه‌مله‌كه‌ته یاسا نیه‌و یائه‌وخه‌ڵكه ئه‌وه نده ساده‌یه ئاگای له به‌زمه‌كه‌ی ئه‌ودیوی په‌رده‌نه‌بێ و قه‌ناعه‌ت به‌و وه‌ڵامه لاوازه ده‌كه‌ن خاوه‌نی پرسیار له كۆتاییدا پێی وت (كاكه ئێوه له‌ماڵی خۆتان دانشن مادام حكومه‌ت نیه و بریارده‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی حزبیه) ئه‌و به‌رپرسه یه‌كه‌مه‌ی كۆموسیۆن لهه‌ه‌ولێر ده‌می بوه ته‌ڵه‌ی ته قیو و بێده‌نگ بوو.
له سایتی ستانده‌ر وه‌رگیراوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

