فاروقى مەلا مستەفا و كەلتورى سلێمانى
23/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئایا لە سایەى حكومەتى كوردیەوە دواى 19 ساڵ و دروست بونى دەیان كۆمپانیاى زەبەلاح و 200 ملیاردێر و 2000 ملیۆنَر كامەیە كارى خێرخوازى كەدیار بێت ...؟
دیارە ئەمانە تەنها كۆمپانیاى حیزب بوون و لە خزمەت كۆمەڵێ پیاوى مشەخۆرى حیزبدا بوو بە نمونە كۆمپانیاكانى پارتى و یەكێتى كە تەواو بازاڕیان قۆرخ كردوە , پیاوە دەولەَمەندەكانیش جگە لە كەس و كارو چەند كەسێكى كەم نەبێت كەس نەیتوانیوە سود مەند بێت لێیان جەگە لەمە هەندێكیان ئەلقە لەگۆێ ى پەت لە ملى پیاوانى حزب بوون كاسبیان بۆ ئەوان كردوە نەبادا ناوى لێپرسراوە گەندەڵكان بناسرێ و با بە ناوى ئەوانەوە نەبێ ئەم پیاوانەیان ڕاگرتوە وەك بەكرێ گیراو جاش كە لەسایەى ئەمانەدا كەلتورى دەوڵەمەندەكانى شارى سلێمانیشیا ن تێك داوە .
یەكیك لەو ئەلقە لە گوێیانە (فاروقى مەلا مستەفایە) كە تا ئێستا نەمان بیست قوتابخانەیەك یان نەخۆشخانەیەك دروست بكات باسى مزگەوت ناكەین چونكە ئەو شیوعیە كۆنەكانە و نەوەى هەواڵ دزە یان هاوكارى قوتابیەكى هەژارى زانكۆ بكات یان نەخۆشێك , ئەم پیاوە هێندەى خەمى شەوە سورەكانى فێنكى مەشتەلەكە و ژورەكانى سەرەوەى بیناى ئاسیا سێڵە هێندە خەمى گشتى شارو پەروەردەى شار و تەندروستى شار ناخوات كە لە داهاتودا هەموو نهێنیەكانى بڵاودەكەینەوە كە چۆن ئەم پیاوە و ئەمسالى ئەم پیاوە كەلتورى مەردایەتى دەوڵەمەنى لە ناو شارى سلێنانى تێك داوە .
خاڵێكى تر.. نوێ بونەوەى شارى سلێمانیە كە بەردوام سەنتەرى داهێنان و نوێ بونەوە بوە كە لە دواى لە قاڵب دانى سلێمانى پەراوێز كردنى دروست كردنى چەند دەوڵەمەندێكى كارتۆنى و گێلە پیاو مشەخۆرى حزب بەسەر كۆى داهاتى گشتییەوە سلێمانى كەوتە جوڵە زیندو بویەوە وەك قۆناغێكى گرنگ بۆ هەموو كورد تا لە بلۆك بەندى بادینان و سۆران ڕزگارمان بێت (گۆڕان) دروست بوو كە ئەم جۆرە بزوتنەوانە بەشێكە لە كەلتورى نوێ بوونەوەى سلێمانى لە سەر دەستى ڕۆشنبیرو پیاوە دیارەكانى سلێمانیدا كراوە تاهەستى نەتەوایەتى بگێڕێتەوە بۆ هەموو تاكێكى كورد لە هەر كوێیەك بێت كە دەبینین لە سەرانسەرى كوردستان و لە ئەوروپاشدا چ ڕۆڵێكى هەیە , لێرەدا پیاوە دوڵەمەندەكانى سلێمانى چونكە پیاوى كارتۆنین و ئەڵقە لە گوێن هیچ شتێكیان موڵكى خۆیان نییە وەك كویلە ڕاگیراون نەیان توانى هاوكارى ئەم بزوتنەوەیە بكەن هەڵوێستیان هەبێت بگرە بە پێچەوانەوە دژایەتى ئۆپۆزسیۆنیان كردوە ئەوەتا لە ڕێگەى ئاسیا سێڵەوە ڕیكۆردى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ دەكرێ ئەم گەنە پیاوانە دورن لەوەى ناویان بنێین (دەوڵەمەندەكانى سلێمانى) چونكە لە بەهاى یەكێك لە تابەتمەندیەكانى كەلتورى دەوڵەمەندى شار تێك دەدەین .
فاروقى مەلا مستەفا و هاو شێوەكانى شەوە سورەكانیان دەلیلن بۆ مۆنۆپۆل كردنى گیرفان و جەستەى مێینەش وە ئەم پیاوە كارتۆنیانە هیچ پاشخانێكى ڕۆشنبیریان نیە تا بتوانن بە نمونەى (كەریمى عەلەكە و عەلى كەمال)ببن كە گوناهێكى گەورەیە ناویان لەو ئاستانەدا بهێنین چونكە ئەم گەنە پیاوانە نەوى هەواڵ دزن.
بغداد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

