چیرۆکی ئه‌و هه‌ژده شه‌هیده‌ی که به‌ده‌ستی شه‌هیده‌که‌ی پارتی شه‌هید کران
17/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ساڵ هه‌ر وه‌ک ئێستا به‌هارێکی دڵرفێن بو،ده‌شتی گه‌رمه‌سێر خه‌ریک بو وای لێ ده‌هات پێشمه‌رگه بکه‌وێته جه‌وله کردن و له هه‌ر فرسهتێکیشدا بۆیان ههڵبکهوتبایه ده‌ستێکیان به خۆفرۆشانیشدا ده‌هێنا ، بناری سه‌نگاوو به‌ری زه‌رده‌ش قه‌د پاڵ و لاله نزاره‌کانی له‌گه‌ڵ گوڵاڵه سوره‌دا رازابویهوه ، ساڵی 1982 یه‌کێک له تیپه‌کانی ئه‌و کاته که تیپێکی کارامه‌و شهر که‌ر بون ، ئه‌و کاته ده‌ستێکی گاریگه‌ریان له دوژمن وهشاندبو له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ، بۆیه رژێم پیلانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی دارشتبو ، هه‌واڵی ئه‌و پیلانه‌ی دوژمنیش ده‌گاته ئه‌و تیپه‌و سه‌رتیپه که‌ش ده‌ست به‌جێ بریاری کشانه‌وه‌ی تیپه‌که‌ی له و سنوره ده‌دا و بۆ چه‌ند رۆژێک ده‌یانه‌وێ له بناری سه‌نگاو بمێننه‌وه ، له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا توشی مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی ده‌بێت که ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و گونده‌کانی شێخ ته‌ویل و به‌کر بایه‌ف برۆن ، ئیدی ئه‌و سهرتیپهش به به‌رپرسی مه فرهزهکه به‌ناوی شه‌هید حه‌مه‌عزیز راده‌گه‌یه‌نێ که ده‌بێ به‌وریاییه‌وه جه‌وله بکه‌ن یان ئه‌و پێی باش نه بو که ئه‌و جهوڵهیه بکه‌ن ، به‌هه‌ر حاڵ شه‌وی 31 ی سێ ده‌چنه گوندی ( به‌کر بایه‌ف) و شه‌و له‌و گونده ده‌مێننه‌وه ، بۆ سبه‌ی واته 31 \3 ته‌حسین شاوه‌یسی شه‌هیده قاره‌مانه‌که‌ی پارتی به‌چه‌ندین کۆپته‌ره‌وه له‌و گونده ئینزاڵ ده‌که‌ن و چوارده‌وری گونه‌که ده‌گرن و ده‌بێته شه‌رێکی کۆڵان به‌کۆڵان و له ئاسمانی گونده‌که‌شه‌وه شه‌ش هێلی کۆپته‌ر پاڵپشتی له ته‌حسین شاوه‌یس و جاشه‌کانی ده‌کات ، شهر به‌جۆرێک په‌ره ده‌ستێنێ ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که فیشه‌کیان پێ نامێنێ و له روبه‌رو بونه‌وه‌دا له‌کۆی 19 پێشمه‌رگه 18 یان شه‌هید ده‌بن ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی (ره‌شه‌ی نازه) چرچهقڵایی ده‌ربازی ده‌بێت هۆی ده‌رباز بونی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش ته‌نها حیزبی شیوعی بۆ خۆی ده‌زانێ ،ئیدی قه‌سابه شه‌هیده‌که‌ی پارتی هه‌مو ته‌رمه‌کان به کۆپته‌ر ده‌گوازێته‌وه بۆ گۆپته‌په و له‌وێ ده‌یان کاته ژێر گڵه‌وه ، دیاربو یه‌کێک له‌و شه‌هیدانه به‌ناوی فه‌رهاد قادر بریندار ده‌بێت و له نێو لاشه‌کاندا خۆی ده‌کات بهمردو تا ئه‌وکاته‌ی به شۆفڵ ده‌کرێنه ژێر گڵه‌وه ، ئیدی فه‌رهاد هاوار ده‌کات گه‌ر نه‌مکوژن نامرم ، به‌ڵام شه‌هیده‌که‌ی پارتی به ده‌مانچه‌که‌ی جارێکی تر شه‌هیدی ده‌کاته‌وه‌و ده‌یان کهنه ژێر گڵه‌وه ، بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیش رِجایهکی زۆر کرا تا شه‌هیده‌که‌ی پارتی ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگرتن .
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه که به‌ده‌ستم که‌وتون له کۆی ئه‌و 18 شه‌هیده .
1- حه‌مه عزیز فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌که 2- حه‌مه جرچهقڵایی3- عهزهرهش چرچهقڵایی4-جه‌مال هه‌زار کانی5-سه‌رباز ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی6- بهادین محمه‌د کانی ساردی7- سلاح علی ده‌ربه‌ندیخانی8- فه‌رهاد قادربانیخێڵانی 9-وریا حه‌مدی بانیخێڵانی10- حه‌مه ئه‌بو شوارب بانیخێڵانی11 نجیم محمه‌د بانیخێڵانی ، له کۆتایدا گوتی به‌خوا هه‌ر ئه‌مانه‌م له یاد ماوه ئه‌ویش به‌ته قه‌لایه‌کی زۆر تا ته‌حسین شاوه‌یس ته‌رمه‌کانی داینه‌وه له‌وه‌و لاتر بروا ، له کۆتایدا ئه‌و پرسیارێکی لێکردم گوتی به‌ینی خۆمان بێ ده‌ڵێن ته‌حسین شاوه‌یس شه‌هیده ، منیش گوتم نا ته‌نها شه‌هیدی پارتیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

