بۆ دووەم جار 2مانگە كارەبای نیشتمانی شوقەكانی هاناسیتی لە هەولێر بە رەزامەندی سەرۆكی حكومەت بە بازاڕی ماجیدی مۆڵ دراوە.
13/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێستاكەش وا ماوەی دوو مانگە بۆ دووەم جار بە رەزامەندی نەوزاد روكنی پارێزگاری هەولێر، كارەبای ماڵە كرێچی و هەژارەكانی شوقەكانی هانا سیتی بە بازاڕی ماجیدی مۆڵ دراوە،بۆیە لە ئێستا رۆژانە تەنیا 7سەعات كارەبای نیشتمانی بە دانیشتوانی شوقەمانی هانا سیتی دەدرێت،لە هەمان كاتدا كارەبای موەلیدەیان نییە، كەچی لە ئێستا لە سەرجەم گەڕەكەكانی پارێزگای هەولێر كە گوایە بڕی كارەبا كەم بۆتەوە ئەوجا 20كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت، واتە رۆژانە لایەنی كەم 13كاتژمێر كارەبای نیشتمانی لە هەژارترین كەسانی شارەكە بە سەمایەدارێك دەدرێت، ئەویش تەنیا لە بەر ئەوەی جەنابی كاك نەوزاد هاوبەشە لە پرۆژەكەدا.
ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، كاتێك بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر داوای لە پارێزگار كردبوو ئەو كێبلەی كە كارەبایەكەی پێ گوازراوەتەوە ببڕن و بە دانیشتوانی شوقەكانەوە بدرێت، بەڵام نەوزاد هادی گوتبوی پێدانی كارەبای نیشتمانی دانیشتوانی شوقەكانی سەروەران(هانا سیتی)بە رەزامەندی جەنابی سەرۆكی حكومەت بەرهەم ئەحمەد ساڵح و وەزیری كارەبا بووە، خەڵكی سستەمدیدەی شارەكە با لەسەدەی بیست و یەك لە تاریكی بەسەر ببن، وڵڵا بابە پارێزگارێكی مودێرینی.
كارمەندێكی بازاڕی ماجیدی مۆڵ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

