ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان، مه‌یده‌ن به ساڵح موته‌ڵه‌گ
09/02/2010, 12:00 (GMT+1)

پشتیوانی به جووته‌ی ئه‌م دوو سه‌رۆکه سوکه له کۆنه به‌عسی و جاش و جاسوس تاوانبارانی گه‌له‌که‌م بۆ ئێمه شتێکی تازه نیه!
ئه‌وه‌ی تازه‌یه له‌م دۆسیه تازه‌یه‌ی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی که هه‌میشه لێدوان و چاو پیکهوتنهکانیان جێگای شه‌مه‌زاری ئێمه‌ی تاکی کوردن..ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌لایه‌ک له گه‌ڵ لایه‌نی شیعه هاوپه‌یمانن و ئه‌وانیش به هه‌موو شێووه‌یه‌ک دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کانن به‌هه‌موو شێوه‌کانیانه‌وه به‌عسی باش، به‌عسی خراپ، به‌عسی سه‌دامی، به‌عسی تاڵه‌بانی، به‌عسی بارزانی.
کێشه‌ی به‌شدار بوون یان نه‌بونیان هیچ دور نیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره دوا بخات، په‌ک بخات، و کێشه‌کانیش قوڵتر بکاته‌وه بۆ شه‌ڕێکی خوێناوی ناو خۆی نێوان سوننه‌و شیعه‌و کۆماره یه فیدڕاڵیه‌که‌ی تاڵه‌بانی بکه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پارچه پارچه بوون تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار وه‌ک فه‌رهاد گرد عازه‌بانی گوته‌نی ببێته جێگری مه‌سعود، ئه‌وسا ده‌بی بڵێێن جه‌نابی سه‌رۆک له‌وه‌ته‌ی هه‌یت سکرتێرو سه‌رۆکیت هه‌ندێکیش ده‌ردی جێگری بکێشه جێگری کێش هی کاکه مه‌سعودی برازات.
ئه‌گه‌ر خوای کردی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕیوه چوو ئه‌وا هه‌موومان یه‌کتر ده‌بینینه‌وه بزانین مامه چی به‌سه‌ر دێت، مامه پێی وا بوو به به‌رگری کردنی له ساڵح موته‌ڵه‌گ کورسیه‌که‌ی به‌غدای مسۆگهردهکاتهوهو له تازه ترین داهێنانی به‌عسی سه‌دامی و به‌عسی ئاسایی داهێنا که باشترین بڵێێن به‌عسی سه‌دامی و به‌عسی تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ له‌کاتی نوسینی دوا په‌ڕه‌گرافی بابه‌ته‌که‌م جارێکی تر هه‌واڵی ڕه‌ت بوونه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان بۆ به‌شداری کردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به مام ساڵحی مامه‌شه‌وه خوێنده‌وه.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ساڵح موته‌ڵه‌گ دژی ئه‌وه‌یه پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد بێت، که‌چی تاڵه‌بانی و بارزانی به جووته به‌رگری لێ ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت له‌دوا ڕاگه‌یاندنی تاڵه‌بانی له سلێمانی ده‌ڵێت، مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان له ئارادایه‌و ئه‌وسا پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد نابێت، ئاخر مامه گیان پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد بوه یان بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت؟
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌یسه‌لمێنیت که ساڵح موته‌ڵه‌گ تاڵه‌بانی به‌عسیه‌کی سه‌ر به‌ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌دام بوه واته موخابه‌رات..فه‌رمون به‌چاوی خۆتان بیبینن.
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=1016&Cor=Hewal
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ماوه بیڵێین ئه‌وه‌یه، گۆرانیش به‌هه‌مان قه‌وانی کۆنی یه‌کیه‌تی و پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵح موتهڵهگهکان بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه، له‌دوا لێدوانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وان ئێستا هیچ هاو پهیمانیهک ناکه‌ن، به‌ڵام هاو ده‌نگی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ لیستی کوردستانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هێچ ڕه‌خنه‌یه‌کی جدی بگرن له هه‌ڵوێستی لیستی کوردستانی له‌مه‌ڕ به‌شداری به‌عسیه‌کان به‌هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه.
که‌واته هیچمان به‌هیچ نه‌کرد،له‌جیاتی 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ولێر، 10 تا 12 ئه‌ندامی گۆرانمان له به‌غدا ده‌بێت.
ده‌نگدان به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له گۆڕانه‌وه تا دۆڕان هه‌ر یه‌ک هاو کێشه‌یه ئه‌ویش پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراقه.
ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌دات ده‌بێ ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌به‌ر چاو بگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

