ئازاد تۆفیق ئەكرێتە سەرپەرشتیارى شارەزوور
14/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەو ئازاد تۆفیقە چڵكاوخۆرە حەلقە لەگوێى ئەمن و تەواریەكانى سەردەمى بەعس هەر هەمان ئازاد تۆفیقى دووڕوو و بێهەڵوێستى 2006 بوو كاتێ خۆى بەباڵى ریفۆرمدا هەڵواسیبوو و هەموو ئەندام مەڵبەند و كارگێڕەكان وەبیریانە چۆن كاتێ لەهەڵبژاردنەكانى ئەو ساڵەدا لەسەر باڵى ریفۆرم دەرنەچوو چۆن خۆى و هاوسەرەكەى لەبەردەمى مەڵبەندا هەزار و یەك جنێوى سووكیان بەجەلال تاڵەبانى ئەدا .. ئەمە پێش ئەوەى تەماعى پۆست و پارە بیكات بەچــاگێڕ و پێڵاودانەرى دیوەخانەكەى بەرزانى ئەحمەد كوردە تاكردیە ئەندامى مەكتەبى پەیوەندیەكان و پاشتریش هێندە سپڵە و بێ ئابروو بوو بەزنجیرە وتارێك هێرشى دەكردە سەر باڵى ریفۆرم و بەباڵاى تاڵەبانیدا هەڵیدەدا .. هەر ئەو تاڵەبانییەیى سێ مانگ پێشتر بە عەلوەچى و گەندەڵكار و دیكتاتۆر ناوزەندى دەكرد .
دەى تو ئەسحابە لەپاى ئەم پاشەڵە گەن و پڕ لەنگیە شوورەیى نیە بۆ دانیشتوانى دەڤەرى شارەزوور بەگشتى و هەڵبجەى شەهید بەتایبەتى كەبوار بدەن كەسێكى سوك و رسوا و گەندەڵى لەمجۆرە ببێتە سەرپەرشتیارى ناوچە و دەڤەرەكەیان ؟! ، ئەى گوایا لەم ناوچانەدا ئەزمەى پیاوى پاك و دڵسۆز و خەمخۆرە ؟! ، پاشتر ئەمە كامە سیستمى دیموكراسیە كە بێ گەڕانەوە بۆ دەنگ و ویست و خوازى دانیشتوانى ناوچەكە كەسێكى گەندەڵكارى پاشەڵپیس بكرێتە دیۆزمەى سەر سنگى خەڵكى بێدەسەڵاتى ناوچەكە ؟! ، ئەى پرۆسەى هەڵبژاردن و قورسایى دەنگەكانى ناو سندوقەكانى لەكوێیە و كوا پیرۆزى ئیرادەى جەماوەرى كە ئیستا یەكێتى لافى پێوە لێدەدات ؟!!!! .
لەكۆتایدا ئێمە كە چەند پارێزەرێكى دانیشتووى هەڵبجەى شەهیدین داوا لەهەموو دانیشتوانى هەڵەبجە و دەورەبەرى و دەڤەرى شارەزوور دەكەین كە زۆر بەگەرموگوڕى بەشداربن لەو كەمپینەى دامەزرێنراوە بۆ بەگژداچوونەوەى دانانى [ئازاد تۆفیق] ى گەندەڵكار بە سەرپەرشتیارى ناوچەكەمان ، لەبەرئەوەى مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە و ئازاد تۆفیق بۆ دزى و سەركووتكردنى دەنگە ئازادەكانى ئەوێ دانى خۆى تیژدەكاتەوە و هیچى تر ، ئەمڕۆش هەر ئەمجۆرە هەنگاوانە و ئەم دەموچاوانە لەیەكێتى ئەمڕۆ چاوەڕێ دەكرێت .
چەند پارێزەرێكى هەڵەبجەى شەهید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

