31 ئاب و پێى یەكێتى لەداوى پارتى
02/09/2010, 12:00 (GMT+1)

یەكێتى چونكە لەنەخشەسازى سەربازى بەتوانابو ، واى دەزانى دەتوانێت پارتیش بەدەردى لایەنەكانى تر بەرێت و بەیەكجارى داوەكە لەملى گرێبداو بۆ هەتاهەتایە بوونى پارتى لەسەر خاكى كوردستان ڕشكاتەوە ، هەرچەندە لەجەولەى یەكەم و دوەمى شەڕى ناخۆدا پارتى پێى كەوتە ناو داوى یەكێتى و یەكێتیش قسورى نەكرد لەشەتەك كردنى داوەكە كەهێندەى نمابو پارتى بەتەواوى ئیفلیج بێت و بۆ هەتاهەتایە لەپێ بكەوێت ، بەڵام پارتى دەستەو وەستان نەبوو ، بەڵكو بەناچارى دەستى بۆ مقەستى دوژمن برد بۆ قرتاندنى داوى یەكێتى لەملى ، كەبەو قرتاندنە نەك هەر پارتى لەخنكان ڕزگارى بوو ، كەیەكێتى ماوەى (بیست) مانگ لەهەولێرو زۆر ناوچەى دیكەى لەمل و پێى ئاڵاندبوو ، بەڵكو پارتى لەتۆڵەدا داوێكى كوشندەى بۆ یەكێتى داناوە كەجگە لەپێى بەهەزار حاڵ یەكێتى توانى سەروملى خۆى لەو داوە سەختەى پارتى ڕزگار بكات ، ئەوە ماوەى (168)مانگە پارتى داوى لەپێى یەكێتى لەهەولێر شەتەك كردوە كە(148)مانگى زیاترە لەو ماوەى پارتى پێى بەداوى یەكێتیەوە بوبوو لەهەولێر ، كەچى یەكێتى تاكو ئێستاش نەیتوانیوە نەك هەر داوەكە بپسێنێ بەڵكو تواناى شلكردنەوەى شەتەك بوونەكەشى نییە ، مەگر بەختى یەكێتى لایەنە بەر هەڵستكارەكان هێندە بەتوانابن تاكو پارتى لەبەر ئەوان كەمێك گرێكە شل كاتەوە ، دەنا یەكێتى بەخۆى بەهیچ شێوەیەك و بەهەزار نەرمى نواندن قوربان و سەدەقە تواناى كردنەوەى ئەم داوە پۆڵاینەى پارتى نییە لەهەولێر ، بەڵكو چارەى كردنەوەى تەنیا قرتاندنە ، ئینجا ئایا یەكێتى دەستى بەهیچ كەتەرو مقەستێك ڕادەگات ئەو داوەى پێ بقرتێنێ لەكاتێكدا پارتى هەموو كەرەسەیەكى لەدەستى یەكێتى دورخستۆتەوە ؟ لەو سەردەمەشدا لەچاوى هیچ كەسێكى شرۆڤەكارى سیاسى و سەربازى دیارنییە كەمقەستێك هەبێت یەكێتى دەستى بۆ بەرێت ، بەڵكو دەبێت بەردەوام بێت لەنەرمى نواندن لەگەڵ پارتى تاكو داوەكە توند نەكات و تەواو لەپێ نەكەوێت ، پێ لەداو گیربونى یەكێتى بەداوى پارتى و بەداوى كاتەوە ، بەهەزار پلینۆم و كۆنفراس و گۆنگرە چارە ناكرێت ، چونكە داوەكە لەبنە ڕەتدا داوى سەربازیە ، بۆیە هەر بەمقەستى سەربازیش دەكرێتەوە نەك تكاو پارانەوەو ڕێككەوتنى ستراتیژى و خۆباش نیشاندان ، بەڵام كێ دەڵێت تاكو یەكێتى مقستێكى بەردەست دەكەوێت بۆ قرتاندنى داوى پارتى لەپێى ، داوى كات و گەشەى گۆڕان تەواو هەرچوارپەلى یەكێتى ناپێچتەوە ؟ هەرچەندە زۆرینەى چاودێرانى سیاسى و سەربازیش بۆچونیان وایە لەهەر وڵاتێكى دواكەتودا دوو حزب هاوتاى یەكبن ئەستەمە بەگژ یەكدا نەچن ، بەڵام گەر یەكیان یەكیانى بەستاوە ئەوە ئاشتى و ئارامى باڵ بەسەر وڵات دێنێت و خەڵكیش لەوانەیە برسى بكرێن و مافی ڕەواى خۆیان پێنەدرێت و گەر كەسێكیش قسەى زیادیش بكات زمانى دەبڕن و دەیكوژن ، بەڵام هەر باشترە لەوەى بەدەرزەن گەنجان لەبەرەكانى شەڕ بكوژرێن و خەڵكیش بەهۆى لاینگریەوە ڕەشبگیرو دەربەدەر بكرێن ، كەواتە بەرقەرابونى ئاشتى و ئارامى لەهەرێمى كوردستان ، لەژێر پاڵەپەستۆى ناچاری لاوازبونى لایەنێكە ، نەوەك لەبەر چاوە ڕەشەكانى گەل كەئەوان پڕوپاگەندەى بۆ دەكەن ، دەبێت ئەوەش بزانین نەسلێمانى و نەدهۆكیش نابنە سەنتەرى تەواو بەهێزى هیچ لایەك ، بەڵكو هەولێرى ناوەندى دەرخستەى هێزى هەرلایەكە كەئەو شارەى بەدەستەوە بێت . چونكە هەم ناوەندى وڵاتەو هەمیش پایتەختە . كەواتە دەست ڕۆشتویى یەكێتى لەسلێمانى و گەرمیان و شارەزورو پشدەر قەت بەقەدەر هەولێر نابێت ، هەرچەندە سەركردایەتى یەكێتیش ئەم ڕاستیە باش دەزانێت ، بەڵام چونكە یەكێتى لەسنورى دەسەڵاتى خۆى گەندەڵیەكەى لەلوتكەدایەو لەڕوى ئیداریەوەش لەبەخێوكردنى جەماوەرەكەى كابان نییە ، بۆیە بۆ دەست بەسەراگرتنەوەى هەولێر جەماوەرەكەى لێى بێئومێد بونە ، هەرچەندە وتمان یەكێتى بەداوى سەربازى كۆت و بەند كراوە لەهەولێر ، بەڵام دەشێت لەجیاتى هێزى سەربازى بازوى خزمەتگوزارى ڕاستەقینە هەڵبكات ، چونكە لەو سەردەمەدا عەدالەتبون و جوان بەخێوكردنى میللەت باشترین و بەهێزترین چەكە بۆ بەهێزبونەوەو دەست بەسەراگرتنى تەواوى وڵات و ڕاكێشانى هەست و سۆزى میللەت و سەركەوتنى یەكجارەكى كەخۆشبەختانە جێگاى شەڕو شۆرى گرتۆتەوەو دەتوانرێ لەوڕێگایەوە بەربەستە سەربازیەكان بشكێنرێ و بێ تەقە سەركەوتن بەدەست بهێنرێت ، بەڵام ئومێدى چیت بەیەكێتى هەبێت لەكاتێكدا تاكەكەسێك لەسەركردایەتى یەكێتى پابەند بونى بەناوەرۆكى سرودى مەشخەڵان نماوەو كردویانە بەسرودى :
مەشخەڵانى پۆست و پلەى ئەمجارە هەر بۆ خۆمانە سەد بارە "
لەبەر خۆشویستنى پــــــــول و پارە ئەوەى لەبیرماننیە ڕەنجدەرو هەژارە"
كوردستانم خەمى گەورەم گیرفانم سەد ملیۆنم هەیە بەتەماى سەدى ترم " كەچى هێشتا خۆم بـەفەقیر دەزانم كوردستانم هەڵبجەو ئەنفال بەقوربانى گیرفانم"
* تێبینى : سرودى مەشخەڵانى شۆڕشى نوێى ئەمجارە : كەمارشى یەكێتیە و هۆنراوەو ئاوازەكەى گیانى شۆڕشگێڕى و خزمەتكردن بەچینى ڕەنجدەرو هەژار دەبەخشى و كاریگەرى زۆرى لەسەر هەست و سۆزى جەماوەر هەبوو كاتێك لەكردنەوەى ئێزگەى دەنگى گەلى كوردستان پەخشدەكرا ، بەڵام بەهۆى خۆپەرستى سەركرادایەتی یەكێتیەوە ناوەرۆكى ئەم سرودە گۆڕاوە بۆ ئەو مەشخەڵانەى من لەسەرەوە نوسیومە ، كەواتە حزبێك لەگەڵ مارشەكەى ڕاستگۆ نەبێت چۆن دەتوانێت لەشكەستەكانى ڕاستبێتەوە ؟! [email protected] لەبەر خۆشویستنى پــــــــول و پارە ئەوەى لەبیرماننیە ڕەنجدەرو هەژارە"
كوردستانم خەمى گەورەم گیرفانم سەد ملیۆنم هەیە بەتەماى سەدى ترم " كەچى هێشتا خۆم بـەفەقیر دەزانم كوردستانم هەڵبجەو ئەنفال بەقوربانى گیرفانم"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

