منیش چەند سەرنج و زانیارییەک ئەخەمە سەر نووسینەکەی ئەندام لقەکەی 10ی پارتی لەبارەی حەوزى سۆرانه وه
02/11/2010, 12:00 (GMT+1)

حەوزى سۆران حەوزێکى تایبەتە (یاسا) تیایدا بوونى نیە بۆ نمونە: ئۆتۆمبێلى بێ ژمارە یەکجار زۆرە لەم سنورە. کڕین و فرۆشتنى ماددە هۆشبەرەکان چەند کەسێک بە ئاشکرا بەم کارە هەڵدەستن کە پلەى بەرپرسیارێتیان هەیە. داگیرکردنى زەوى لەم سنوورە لەلایەن بەرپرسەکانەوە بووە بە مۆدیلێک. وە قاچاغچیاتیکردن بە چەک و بەمەشروبات بە ئاشکرا دەکرێت لەلایەن بەرپرسانى ئەم سنوورە.. سەرۆکى شارەوانى پارە لە خەڵک وەردەگرێت گەر زەوی هەبێت بیکات بە خانوو تاوەکو 500 $ (پێنج وەرەقە) نەدەیت بۆت ناکرێ بە خانوو ئەمە لەکاتێکدا گەر زەویەکەت تاپۆى هەبێت! زەوى بێ تاپۆ 7000$ (70 وەرەقە) وەردەگرێت ئەم بەڕێزە.. بەڕێوەبەرى ئەوقافى سۆران کچێکى گوندى مەلەکانى خراپ کرد! بوو بەکێشە بەڵام بە (20000$) بیست هەزار دۆلار بۆیان چارەسەرکرد و کێشەکەیان دامرکاندەوە.. ئەم بەڕێوەبەرە برایەکى خۆى کە مناڵە کردویەتى بە بەڕێوەبەرى (قوتابخانەى ئیبن ئادەم) لەم هەموو مامۆستا ئاینییەى ئەم سنوورە؟!! وە چەندین کەسى مووچە خۆرى بن دیوارى هەیە. گەورەترین گەندەڵى لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا هەیە. لەبارەی کۆنگرەى حیزبى پارتیش لە هەڵبژاردنەکان کە گەورەترین تەزویراتی تێداکرا ئەوەى کە سەیر بوو کەسى واهەبوو لە کۆمیتەى یەکێتى بوو، کەچى دەنگیدا لەم هەڵبژاردنە. کەسى تر هەبوو ئیسلامى بوو دەنگى دەدا! وە دەرچوونى مەلا وەیسى لەم هەڵبژاردنە بەدەست لەپشتدانى ڕاستەوخۆى (عەبدولڕەحمان) بوو، دەنا لەسنورى سۆران هیچ کەس حەز بەچارەى ناوبراو ناکات.. هەروەها کۆنفڕانسى فەرماندەى هەڵگورد، گەورەترین تەزویراتى تیادا ئەنجامدرا ئەوەى سەیر بوو (بەهرامى عەریف یاسین) یەکەم دەنگى هێنا کەچى بۆ زانیاریشتان هیچ کەس دەنگى پێ نەدابو.. لەسۆران مونافەسەیەکى زۆر توند پەیدابووە لە نێوان سۆرانى و بارزانى ئەمەش هەموو تاکێکى ناوچەکە هەستى پێدەکات..
لەبارەى قائمقامى چۆمانیشەوە ئەم بەڕێزە گەندەڵترین کەسە بۆ نمونە لەو بڕە پارەی لافاوەکەى باڵەکایەتى پارەیەکى باشی لوش کرد. وە لەهەموو پڕۆژەکانى سنوورەکە پشکى ئەوى تێدایە! وە مونەزەمەیەکى پەککەوتووانى لە سۆران داناوە لە گەڵ ئامانجى عیزەت بەگ پارەیەکى یەکجار زۆریان بەم ناوەوە خواردووە.. هەروەها پارەیەکى زۆریش لەتورکیا وەردەگرێت بە هۆى ئەو سیخوڕیەى لەسەر پەکەکە دەیکات!!! بۆ زانیاریش ناوبراو فێربووە پارە ئەداتە ڕاگەیاندنەکان بۆ ئەوەى زوو زوو لەشاشەکان دەربکەوێت. هەروەها لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو لەبەر ئەوەى قوتابیەکى فاشیل بوو لە (دیانا) دەرکرا و خوێندنى پێ تەواو نەکرا، بوو بە وێنەگر. هەمیشە لەدواى (مامۆستا خەمیس) دەڕۆیشت کە ڕەفیق حزبیەکى بەعسى بوو، خەڵکى بەسڕا بوو تەنانەت گەسکى بۆ لەناو ماڵیش ئەدا!!.. ئەم عەبدولواحیدە زۆر جاری وا هەبووە کە بۆ شوێنێک چووە نەیزانیوە بۆچى چووە؟؟ بۆیە لە باڵەکایەتى دەڵێن ئێمە هەندێک کەسى (شێتمان) هەیە بۆ قایمقامى باشن! بەڵام وادیارە لانکى شۆرش هەر ئەوەندەى لێدەوەشێتەوە کە ژمارەی کەسانی شێت زیاد بکات..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

