ئهودیوكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه!
07/03/2013, 12:00 (GMT+1)

له‌و كاتانه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێان وابوو كه ئه‌و دز و جه‌رده خۆماڵیانه له سه‌دام و رژێمی به‌عس باشترن و ئه‌وه سه‌ره‌تایه و بۆیان كۆنترۆڵ ناكرێت و ورده ورده باش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و دز و چه‌ته‌و پیاوكوژانه نه‌ك هه‌ر باش نه‌بوون بێ ده‌نگی و چاوپۆشی خه‌ڵك وای کرد له دزێكی خۆماڵیه‌وه بوونه دیكتاتۆر و بوون به گروپی مافیای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وا زیاتر له 20 ساڵه سه‌رگه‌رمی دزین و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م كوردستانه‌ن، ئێستا به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه بوونه‌ته قاچاخچی نه‌وت و ماڵی خۆیان ده‌دزن .
له ساڵیادی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی، كه پێویسته بروامان پێی هه‌بێت
ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه یه‌كه‌م ئیشی ئه‌ودیوكردنی كه‌لوپه‌ل و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌ی خۆی بووبێت ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه كه میلله‌ت لێیان راپه‌رێت تا ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناموباره‌که "ئه‌ودیوی کوردستان" ئه‌كه‌ن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

