پێویستە کوردۆساید/چاک سزاى ئەحمەد مەجید بدات
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەو بەیاننامە شەرمەزاریەکە لقى گەرمیانى کوردۆساید چاک بڵاوى کردوەتە دوورە لە هەموو ئەخلاقیەتى کارى کوردۆساید بۆیە پێویستە دەستەى باڵا کوردۆساید چاک سزاى ئەحمەد مەجید بدات و دەری بکات ئەگەر سەربەخۆیانە ئەم کارە قێزەونەى کردبێت.
بۆ ئاگاداریتان لە پەیوەندەیەکى تەلەفونیدا پاش ئەوەى خۆمم پێناساند پرسیارى ئەوەم لێکرد کە ئایا ئەو بەیاننامە ڕەئى خۆتە بەتەنها یان ڕەئى لقى گەرمیانى کوردۆساید (چاک)؟لەوەڵامدا ووتى بۆ لیژنەى تەحقیقیم لەسەر دەگرن منیش گوتم وەڵامى پرسیارەکەم بدەرەوە بەڵام ئەو وەڵامى نەدامەوە و تەلەفونەکەى داخست.
بۆیە ئێستا ئەرکى سەرشانى لێژنەى باڵاى نوسینگەى باشورى کوردۆساید(چاک)ە کە لەماوەى 24 سەعاتدا ڕونکردنەوەى خۆى لەوبارەیەوە بدات و ئەحمەد مەجید بێبەرى بکات لە چاک چونکە کەتنێکى گەورەى داوە لە سومعەى کوردۆساید /چاک.
ئەگەر ئەحمەد مەجید لەکوردۆساید/چاک دەرنەکرێت لەو ماوەیەدا ئەوا من (ناسح عبدالرحیم رشید)هیچ پەیوەندیەکم بە چاک نامێنێت و ئۆتۆماتیکى دەستم لەکار کێشاوەتە.
لەکۆتایشدا دەڵێم ئەوەى پەرلەمانتارى میللەت عبدوڵاى مەلا نورى ووتى قسەى ناودڵى هەموو ئازادیخوازێک و کەسوکارى هەموو شەهیدانى هەلچەبجە و ئەنفالکراوەکانى کودرستانە،بەهەموو شێوەیەک بەدڵو بەگیان لەگەڵیداین و پێمان وایە ئەگەر لە ساڵى 1992 وە پەرلەمانى کوردستان پەرلەمانتارى وەهاى هەبوایە باشورى کوردستان ڕۆژى بەم ڕۆژە نەدەگەشت توشى قەیرانێکى وا نەدەبوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

