هه‌موو یه‌كێتییه‌كان ببینن
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

وێڕای هاوڕابوونم له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ڕێزه، ده‌مه‌وێت له‌پاڵ قسه‌كه‌ی ئه‌واندا باس له هه‌ندێك مشه‌خۆر و هه‌لپه‌رست بكه‌م كه ده‌وری قیاده‌ی یه‌كێتیان گرتووه (هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وری قیاده‌ی یه‌كێتیان داوه خه‌ڵكانی مشه‌خۆرو هه‌ڵپه‌رست نین، خه‌ڵكانی كوردپه‌روه‌رو زۆر باشیشیان تێدایه، به‌ڵام ناكرێت چاو له ئا‌ست ئه‌و زه‌رنه‌قوتانه‌دا بنوقێنین، كه هه‌میشه ده‌میان كراوه‌یه بۆ پارو‌یه‌كی چه‌ور).
ئه‌م زه‌رنه‌قوتانه، له ته‌ڕ ده‌خۆن و له وشك ده‌خه‌ون، بوونه‌ته چاوو گوێی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و له‌مپه‌ڕێكیان دروستكردووه له‌نێوان به‌رپرسه‌كان و جه‌ماوه‌ری خواره‌وه‌ی ئه‌م حزبه.
به‌داخه‌وه به‌شێكی قیادی یه‌كێتی له‌چاوی ئه‌م زه‌رنه‌قوتانه‌وه كێشه‌و داواكارییه‌كان ده‌بینن و به گوێچكه‌ی ئه‌وان ره‌خنه‌كان ده‌بیستن، ئه‌مه‌ش واده‌كات دیمه‌نه‌كان راستگۆیی خۆیان له‌ده‌ستبده‌ن، چونكه ئه‌مان پسپۆڕن له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یان چیان ده‌وێت و ئیشتهایان چی ده‌بات و به‌چ شتێكیش لۆچ ده‌كه‌وێته نێوچاوانیان.
بۆیه كاری ئه‌مان میكیاژكردنی كێشه و داواكاری و خه‌م و بێدادییه‌كانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییه و به‌وشێوه‌یه ده‌یخه‌نه‌ڕوو كه بزه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌تۆرێنێت.
ئه‌م زه‌رنه‌قوتانه له‌ڕێگای ئه‌و ده‌وره دڵخوازه‌ی ده‌بینن، خاوه‌نی خانوو ئۆتۆمبێلی دوامۆدێل و موچه‌و نه‌سریه‌ی چه‌ورو پۆست و پله‌ی باڵان، به‌ویستی خۆیان ساڵی سێ و چوار سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر حیسابی حزب، هه‌میشه خۆیان وه‌ك سێبه‌ری ئه‌م یان ئه‌و به‌رپرسی یه‌كێتی نمایش ده‌كه‌ن.
ئه‌م زه‌رنه‌قوتانه به ئاماژه‌ی جۆراوجۆر به ئێمه‌ی كادره دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌كه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێن "دڵسۆزی ئێوه بۆ حزب، بۆ رێبازی شه‌هیدان بۆ مێژوو قوربانیدانی یه‌كێتی، به‌راورد ناكرێت به دڵسۆزی ئێمه بۆ قیاده‌ی حزبه‌كه، چونكه هه‌ر ئه‌و ئیمتیاز‌و پله‌و پایانه‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن به ئێمه شاهیدی ئه‌م قسه‌یه‌يه".
ئه‌وه‌ی نابێت له بیرمان بچێت ئه‌وه‌یه، به‌شێك له قیاده‌ی یه‌كێتی له رێگای ئه‌و ئیمتیازانه‌ی ده‌یبه‌خشێته‌وه، به‌رپرسه له به‌رهه‌مهێنانی زه‌رنه‌قوته.
ئه‌وان رووی خێریان كرده هه‌ركه‌سێك له (كون فیكون)ێكدا، وای لێده‌كه‌ن خۆشی خۆی نه‌ناسێته‌وه، كه رووشیان وه‌رگێڕا، له هه‌ر ئه‌ندام و كادرێك ده‌یكه‌ن به ته‌یره‌كه‌ی مه‌لای مه‌شهور.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ئاینده‌ی ئه‌م حزبه‌تان به‌ده‌سته، ئایه ده‌زانن تائێستاش به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام و هاوخه‌باتی ئێوه، له خانووی كرێدا ده‌ژی و خواخوایه‌تی به كوله مه‌رگیش بێت بژی و له‌وه زیاتر روو زه‌ردی ماڵ و منداڵه‌كه‌ی نه‌بێت، كه‌چی گه‌نجێك كه یه‌ك دڵۆپ ئه‌ره‌قی نه‌ڕشتووه، به‌هه‌زار قات وه‌زعی له‌و باشتره.
هه‌ڤاڵانی قیاده‌ی یه‌كێتی تكایه، كێ له‌م دۆخه به‌رپرسه؟
كێ وایكردووه له‌ناو یه‌ك حزبدا، كۆمه‌ڵێك هاوشانی خۆتان له (جنات النعیم)دا بژین و به‌شێكی تریش له (اسفل سافلین)دا بن؟!
* سه‌رچاوه- رۆژنامه‌ی ئاسۆ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

