(لڤین)یش چووه پاڵ لیستی هاوپه‌یمانی
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌تا ئێره و ته‌واوه و گۆڤاری لڤین کاری ڕۆژنامه‌وانی خۆی ده‌کات و ئه‌وانه‌شی وه‌ک ڕێکلام بڵاو کردۆته‌وه.
پرسیاره‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات ئایا گۆڤاری لڤینی تا دوێنێ ئازیز، تۆ ئه‌م هه‌موو هات و هاواره‌ت له دژی گه‌نده‌ڵ چیان له چی بوو که ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌وه خۆتمان پیشان ده‌ده‌یت؟ کۆمه‌ڵێ پاره‌ی که‌م وای لێکردیت که باوه‌ڕه پڕ ڕه‌خنه‌کانی خۆت به‌و نرخه هه‌رزانه بفرۆشیت؟ و ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ره چاو پڕ له هیوایه‌ی خۆت بکه‌یت به ساقه‌ی کوڕی لیستی هاوپه‌یمانی و بانگه‌شه‌ی گه‌رمی هه‌ڵبژاردنیان له ماڵی گۆڕاندا بۆ بکه‌یت؟ ده‌ته‌وێت قودسیه‌تی ماڵه‌کانی ئێمه به‌م ڕێکلامه بۆگه‌نانه‌ی خۆت پیس بکه‌یت؟ ده‌ته‌وێت به‌م مانشێته جوانانه و له‌م کاته ناسکه‌دا چیمان نیشان بده‌یت؟ یاخود چ یادێکی کۆنی (ی ن ک) مان بیر ده‌خه‌یته‌وه که له‌بیرمان چوبێته‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌کانیان؟
ده‌بوایه له‌م کاته ناسکه‌دا ئه‌گه‌ر بانگه‌شه بۆ که‌سه دڵسۆزه‌کانیش ناکه‌یت که پاره‌یان پێنه‌داویت بۆ بانگه‌شه کردن، بانگه‌شه‌ت بۆ نه‌یارانی میلله‌ت فرۆش نه‌کردایه؟؟
بۆیه میلله‌ت و هاوڕێیانت نابێت ئه‌میان له بیر بچێته‌وه که له هه‌ستیار ترین کاتدا و له ناسکترین باردۆخدا جه‌نابتان به هه‌رزان خۆتان فرۆشت به نه‌یاران و میلله‌ت و ڕاستیتان به جێهێشت.
بۆیه ئه‌ی گۆڤاره تا دوێنێ خۆشه‌ویسته‌که تکایه ئیتر مافت نییه به ناوی تاکه بهشخوراوکان و خه‌ڵکی پاکه‌وه قسه مه‌که و ئێمه‌ش تۆمان له یاد ناچێت که تۆ له کوێدا میلله‌تت به جێ هێشت و شوێن پیاوه پاره‌داره‌کان که‌وتیت.
د. نوح عه‌بدول
13\02\2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

