بۆ تاڵه‌بانی بڕیاری له سێداره‌دانی علی كیمیاوی و سوڵتان هاشم ئیمزا ناكات؟
04/04/2009, 12:00 (GMT+1)

له سه‌رو به‌ندی ئاشته‌وایی له ناو هێزهعێراقییهكاندا، كه جه‌لال وه‌كو كه‌وا سووری به‌ر له‌شكر پێشه‌واییان ده‌كات ،به ئێمه‌ی میلله‌ت ئه‌ڵێ كه((هه‌تا دیموكراتی له عێراقدا نه‌چه‌سپێ مه‌حاڵه فیدرالییه‌ت بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت)) به پیی مه‌نتیق ئه‌م قسه‌یه دروسته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای گومانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قسه‌یه مام جه‌لال ده‌یكات .
به‌عسییه‌كان كه له لایه‌ن سوریا و سعودیه و ئه‌رده‌ن و چه‌ندین ووڵاتی عه‌ره‌بی تره‌وه پشتگیری‌یان لێده‌كرێت ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانیش جیابونهیان تێكه‌وت ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی به په‌رۆشه‌وه بۆ ووت‌و وێژكردن له گه‌ڵ ئه‌واندا كار ده‌كات ،بێگومان به پاڵپشتی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده جه‌لال ..
له مانگی ٢ /٢٠٠٩ له گالێری كوفه له له‌نده‌ن ، موناقه‌شه‌یه‌ك دروست بوو له نێوان تاوانبار وه‌فیق سامه‌ڕائی وچه‌ند كه‌سێكی تر كه پێكهاتبون له ئه‌فسه‌ره سونه‌كانی سوپای پێشوی عێراق و هه‌ندێ كوردی هه‌لپه‌رست ، یه‌كێك له‌وانه كۆنه موسته‌شاره، موناقه‌شه‌كه سه‌باره‌ت به وه‌زعی گشتی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌یان بوو ، كابرای كۆنه موسته‌شار له وه‌فیق سامه‌ڕائی پرسی ((علی كیمیاوی و سوڵتان هاشم له سێداره ئه‌درێن؟))
لیوا وه‌فیق به پێكه‌نینه‌وه و یه‌كسه‌ر ووتی ((لا)) پاشان زۆر بهتوڕهییهوها ووتی ((به‌عسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له سید الرئیس جه‌لال كردوه که ئه‌گه‌ر بڕیاری له سێداره‌كه‌یان ئیمزا بكات، هه‌موو نامه‌كانی كه بۆ سه‌دامی ناردوه له گه‌ڵ دۆكیومهنتێكی زۆری تر كه جه‌لال تاوانبار ده‌كات له به‌رده‌م میلله‌تی كوردا، به پێكه‌نینه‌وه ووتی ((جلال عندو بلاوی ازا تنكشف تقوم القیامه)) ئه‌مانه له سایته‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
با هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێش هه‌موو كورد بزانن كه عه‌لی كیمیاوی له سێداره نادرێت هه‌تاكو دوای مردنی جه‌لال !! هه‌ر بۆیه نوری مالكی و جه‌لال ناكۆكیان كه‌وتوه‌ته نێوان،هه‌رچی مالكییه ئه‌زانێ نییه‌تی به‌عسییه‌كان چییه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانبارانه له سێداره بدرێن ،بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه په‌له له ئیمزاكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانه‌كانی عێراق بده‌ن ، بێگومان مه‌به‌ستی مالكی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی جه‌لاله بۆ گه‌لی كورد تا بزانن كێ سه‌ركردایه‌تی كردوون .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

