په‌رله‌مانى 17ى شوبات و17ى نيسان و 31ى ئاب
29/04/2014, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ى توزێك هه‌ست و بير‌ى هه‌بێت چاك ده‌زانێت كه ئه‌و په‌رله‌مانه جگه له كارخانهى تهمبهلاَن و به‌هه‌ده‌ردانى مليۆنان دۆلار هيچى ديكه نى يهو، تا ئێستا نه‌يتوانيوه بچوكترين برِيار بدات و چاره‌سه‌رى ساناترين كێشه‌ى و گرفت بكات، هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام له‌لايه‌ن حزبه پاوانخوازهكانهوه قۆرخكراوه، ئه‌وه‌تا ولاَت و خهلَكهكهى غه‌رقى هه‌زاران كێشه‌و نههامهتيه، ده‌كوژرێت، دهرِفێندرێت ،موچه‌ى پێ‌نادرێت، يارى به‌كه‌رامه‌ت و ناموسى ده‌كرێت، بهنوێژى نيوهرِۆ وبه ئاشكرا خێر وبێرمان ده‌به‌ن، به‌ده‌يان كه‌س له پێناوى ژه‌مه‌خۆراكێك له‌شى خۆيان ده‌فرۆشن، سه‌دان گه‌نج و لاو له‌به‌ر نه‌دارى و بێ پوولى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر چه‌كدارى وكارى ناشايسته، ده‌يان وسه‌دان پيره‌ژن و پيره‌مێرد و چه‌ندين منالَ و مێرد مندالَ له‌به‌ر بێ لانه‌و جێگه‌ى شه‌و له‌سه‌رجاده‌و سهرهنوێلكهكان رۆژ ده‌كه‌نه‌وه. گهندهلَى و دزى و بێ ناموسى و خيانه‌ت و قۆرخكارى و ئه‌تكردن بونه‌ته به‌شێكى دانهبرِاوى ژيانمان. كه‌چى بۆ ساتێكيش نهمانبيست ونه‌مان دى تاكه يه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ريا تاوان وناعهدالهتيه بێته ده‌نگ.
ئه‌وه‌ى مايه‌ى پێكه‌نين و گالَته جارِى يه، ههلَوێستى دره‌نگ وه‌خت و واده به‌سه‌ر چووى يه‌كێتى يه و، ئێستا كورد واتهنهى شينهكه بۆ ههريسهكه ده‌كات و ،چ له‌رێگه‌ى راگه‌ياندن و چ لههۆلَى په‌رله‌مان پێمان ده‌فرۆشن ،گوايه ئه‌و شهرِه له‌پێناوى ئێمه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌من ئه‌و ههلَوێستهى ئهمرِۆى يهكێتيم رێك وه‌ك سالاَنى ده‌هۆلأ كوتينهكهى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و پرسى بودجه دزراوهكهم دێته پێش چاو، به قاو قيژ و هات و هاوار شين و فرمێسكى درۆيان بۆ ميللهت دهرِشت، له‌ولاشه‌وه له‌سه‌ر حسابى په‌رله‌مان داواى ئيمتياز و پاره و ئوتومبيليان ده‌كرد، هه‌ندێكيشيان پێش واده‌ى خۆى به‌موچه‌ى باش خۆيان خانه‌نشن كرد. بۆيه ئه‌وه‌ى ده‌كرێت و ده‌گوزه‌رێت له‌و په‌رله‌مانه جگه لهنمايش و شانۆگهريهكى سياسى و فريودانى ئێمه‌و مانان، بۆ سودو قازانجى خۆيان هيچى ديكه نى يه، بۆيه من دهلَێم: تا پارتى له گۆرِهپانهكهدا بێت و، تاسهرۆكى حكومه‌ت و پۆست ودامه‌زراوه هه‌ستياره كان، له‌بن ده‌ستى ئه‌واندا بێت، تا يه‌كێتى له‌پێناوى به‌شداريكردن و، پێدانى هه‌نێك پۆستى لاوه‌كى و چاوپۆشى لهخيانهت و ناپاكى و دزى پارتى بكات، تا گۆرِان له‌سه‌ر سياسه‌تى دوورِويى و له‌خشته بردن به‌رده‌وام بێت و، قسه‌و گوفتارى پێچه‌وانه‌ى يه‌ك بن. تا ئيسلاميه‌كان له‌به‌رخاترى بودجه ونهسريه و چه‌ند وه‌زاره‌تێك حهلاَلَ بكه‌ن به‌حه‌رام و، فتواى شه‌ريعه‌ت بوونى دزى و رهوايى بهبَيناموسى دهسهلاَت بده‌ن، تا پارتۆكه بچكۆلهكانى چه‌شنى زه‌حمه‌تكێشان و شيوعى وسۆشياليست ،ببنهگهمۆكه ويارى ده‌ستى حزبه گه‌وره‌كان و،له‌سه‌ر ريتم وئيقاعى ئه‌وان سه‌ما بكه‌ن، ئه‌وا نه‌ك په‌رله‌مان بگره حكومه‌ت و كابينهكهشى له يارى و گه‌مه‌ى مندالاَن نه‌بێت لههيچى ديكه ناچێت.
بۆيه چاكتره و به‌خۆدا بچينه‌وه له‌هيچ ههلَبژاردن و دهنگدانێكا به‌شدار نه‌بين ئه‌و فس فس پالَهوانانه نه‌كه‌ين بهوهحشى شاشه، به‌راسته‌وخۆ يان ناراسته‌وخۆ نهچينه خزمه‌تى ئه‌و نه‌فامانه‌وه، ههولَ بده‌ين ببينه گروپى فشار و، ئۆپۆسيۆنى راسته‌قينه و خۆرسكى ناو ميللهت ، دوور له‌ده‌ستى حزب و،له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تى و دزى و بهههدهردانهى كه چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كه له‌سه‌رى به‌رده‌وامن، لێپێچينهوهيان لهگهلَدا بكه‌ين و، داواى هه‌قى خوراوى خۆمان بكه‌ين . راپێچى دادگايان بكه‌ين،ئه‌وه‌ش شتێكى مهحالَ ونهكرده نى يه ،ئه‌و زالَمانه ئه‌و نارِهسهنانه چه‌نێك به‌هێز بن، چه‌ندێك زه‌برو زهنگيان هه‌بێت، ناگه‌نه چاره‌كى چاره‌كى ئاستى هێزى سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و پشتيوانى ده‌ره‌كى وناوهكى ، قه‌زافى و سه‌دام و موباره‌ك، كه هيچيان بههانايانهو نه‌هاتن، بۆيه گه‌ر ويست و ئيراده‌ى گهلَ هه‌بێت، گه‌ر يه‌ك ده‌نگى وتهبايى و رێنوێنێكى راستگۆ و شه‌ريف و پاك هه‌بێت، ئه‌وانه به‌رگه‌ى يه‌ك رۆژ ناگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

