دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن، ئەزانن بۆ؟ ـ دوانزە فەرمانبەرى یاسایى و ئاسایى موچەكەیان ئەوەندەى یەك دادوەرە.
20/12/2009, 12:00 (GMT+1)

هەروەها ئەندامێكى داواكارى گشتى كە زۆربەیان گوێیان لە كێشەكانى ئەم وڵاتە كڕ كردووەو رۆژى چوار واژۆ ناكەن و لە دەوامدا زۆربەیان مولتەزم نین و بە هەوەسى خۆیان دەوام دەكەن بە تەنها ئەوەندەى دوو بۆ سێ فەرمانگەى دادنووس موچە وەردەگرن، بە دادنووس و فەرمانبەرەكانیشییەوە.
لە وڵاتێك ئەگەر ئەمە عەدالەت بێت لە وەزارەتى دادو ئەنجومەنى دادوەرى ئەبێت بۆ ئەو دوایى چى بوترێت. بۆیە داوا لە هەموو فەرمانبەرانى وەزارەتى دادو ئەنجومەنى دادوەرى دەكەم دەنگ بە لیستى كۆڕان بدەن بۆ كۆتاى هێنان بەم دەسەڵاتە ئەستەمكارە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

