کەس لە فهرهاد پیرپاڵ و مهسعود بارزانی پیاوتر نییە
22/01/2011, 12:00 (GMT+1)

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ژوری ئۆپۆزیسوێن لە پاڵتاک ، چەند برادەرێک لەوانە کاک دکتۆر پشتیوان عەبدوڵا و هەڵمەت گۆڕان ، بەچاوی ڕەخنە دەیانڕوانییە بزوتنەوەی گۆران ، پێیان وابوو بزوتنەوەی گۆڕان کەمتەرخەمە لەئاست کێشەکان ، کە ڕوبەڕووی (فەرهاد پیرباڵ) بۆتەوە.
بۆ دوو ڕۆژ دواتر واتە ڕۆژی ١١ / ١/٢٠١١ لە ژورێکی تر بەناوی (نیشتمان بۆ هەموان) چاوپێکەوتنێک بۆ (فەرهاد پیرباڵ) ساز کرا ، ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بەتەلەفون لەگەڵ کەسانی ناو ژوورەکەدا کەوتە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان . لەم ژوورەش هەمان بەڕێزان کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدان ئامادە بوون و خاوەنی بەشێک لە پرسیارەکان بوون..
فەرهاد پیرباڵ لەو کۆڕە ئەلەکترۆنییەدا پەرژینێکی جوانی بۆ وشە بازاڕییەکان دانەناو کەوتە دەڕبڕینی کۆمەڵێک وشە ، کە شایستەی کەسایەتیەکی ئەکادیمی و خاوەن دبلۆمێکی باڵای وەک ئەو نەبوو .
لەوەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی ژوورەکەدا وتی :
من بۆیە دەنگم بە سەرۆک بارزانی دا، لەبەر ئەوەی کەسم لەو بە پیاوتر نەدەزانی لە کوردستان.
پاشان وتی :
نە خۆپیشاندانم دەوێت، نەڕازی بوونی هیچ کەس و نەپشتگیری یەک کەس، مەممنونی هیچ کەسێک نیم لەسەرم بێتە وەڵام بەهەموو شێوەیەک.
خانمێک بە ناوی (خۆزگە) پرسیارێکی لێکرد، فهرهاد پیرپاڵ وهڵامی دایهوه، وتی:
تۆ ژنیت! بڕۆ لەماڵەوە کفتە دروست بکە ، ئەوە کاری تۆیە..
ئەم پیاوە، کاتی خۆی وتی من پهڕلهمانی سهرشهقامم دروست کردووه، بهدهم هوتافی لێدانهوه هاواری دهکرد: (بڕۆن میزبکەن بە پەڕلەمانی کوردستاندا، میز بکهن به سوپای تورکدا) ، دەکرێت لەپشت ئەم دروشمەوە مەبەست و ئامانجێک بەدی بکرێت. بۆیە بەئاسانی هەست دەکرێت تێڕوانین و بیرکردنەوەکانی ئەو لەدوای ٢٥ / ٧ / ٢٠٠٩ ، جودایە وەک لە زەمەنی سەرکردایەتی کردنەکەی پەڕلەمانی سەرشەقام.
ناڕازییەکانی ئەمڕۆی شەقامی کوردی هەمان وتار دەڵێنەوە، کە لەقورگی فەرهاد پیرباڵەوە وەدەردەکەوت. ڕوویان لەپەڕلەمانی سەرشەقام و پشتیان لە دەسەڵاتی نەگریسە ، ئهوهی پهشیمان بۆتهوه فەرهاد پیرباڵە.. باهۆزەکەی پەڕلەمانی سەرشەقام ڕەوڕەوەی خۆی ناگۆڕێت ، جارێک لە هەولێر هەڵدەکات و جارێک لە شوێنێکی تر. ئەم تەوژمە جڵەوی خۆی گرتووە و ڕۆژانە لە بێژەنگ دەدرێت و فەرهاد پیرباڵەکانی تێدا بژاردەکرێت . ڕوو وەرگەڕاندنی فەرهاد پیرباڵ لێی زیان بەخش نییە ، بەڵکو لەفێڵی جڵەوبەستێکەی گومانمان هەیە . دەکرێت گومانمان هەبێت! لەپاش پەڕلەمانی سەرشەقام، هەولێرێکی بێدەنگ و خەوتو دەبینین ، لەوە دەترسین زەمەنی پەڕلەمانی سەرشەقام ، زەمەنی کۆکردنەوەو خوێندنەوە و پیلانی کارکردنی پارتی بێت بۆ هەولێری ئەمڕۆ. کورت و کرمانجی گومانەکە لەوەدایە، تێدەگەین لەوەی فەرهاد پیرپاڵ فەرمانبەر و دەڵاڵی ئاسانکاری پارتی بووبێت بۆ خەواندن و سڕکردنی شهقامی ههولێر.
کاک بەختیار عەلی نەدەبوو ، وا بەئاسانی هەستی بخاتە پێناو بێ هەستێکەوە. فەرهاد پیرباڵ دەڵێت: نەخۆپیشاندانم دەوێت نەڕازی بوونی هیچ کەس ونەپشتگیری یەک کەس، مەممنونی هیچ کەسێک نیم لەسەرم بێتە وەڵام بەهەموو شێوەیەک.
لێرەدا ناوی کاک بەختیار عەلی بەدی ناکرێت، بەڵام ئاراستە و ڕووی لەوە، ڕوو لە هەموو ئەو نووسەر و نوزانەیە کە هاتنە وەڵام و دەسەڵات و دادگایان سەرکۆنەکرد؛ فەرهادیان بەتروسکەیەک لە شەوەزەنگی ئازادیی ئەمڕۆی باشوری کوردستان دەزانی و دەیان خواست نەوت بۆ فتیلە داگیرساوەکەی دەستی بەرن و بەردەوام بێت، بەڵام ئەو قوڵپی کردەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی تردا وتی: (من ڕۆشنبیرم و ئەکادیمیم، پەیوەندییم بە سیاسهتەوە نییە) ئەم قسەیە لێمان دەگڕێت و ئازادمان دەکات، کە چۆن و بەچ شێوەیەک گومانەکەی سەرەوە بکەینە دڵنەوا. لێرەوە پاکانە وردەکان وایەر و بورخ و پێداویستییەکانی ڕەبۆتێکی نووسەر ئامادە دەکات و بنیادی دەنێت . لێرەوە تێمان دەگەیەنێت، کە فەرهاد پیرباڵ هەمان دبلۆمی پێیە وەک دەیان دکتۆرا و ماجیستەرەکانی تری کوردستان کە سودیان هەیە بۆ خویندن و نووسین، نەک پەڕینەوە بۆ جیهانی ڕۆشنبیری و داهێنان.. وەڵام دەدەین و دەڵێین: لە چ گۆشەیەکی ئەم جیهانە بێلایەنی بوونی هەبووە. بێلایەنی ڕاکردنە لە فاکت، خەوتن و خواردن و کۆنتاکی ڕۆژانە و کارکردنە، ئەو چەمکانەن واتا دەبەخشن بەسیاسهت.
فەرهاد پیرپاڵ لە وەڵامی ئهو خانمهدا، باوکسالاریی و گۆشەگیریی خۆی ئاراستە دەکات و دەڵێت: تۆ ژنیت! بڕۆ لە ماڵەوە کفتە دروست بکە ، ئەوە کاری تۆیە.. وەڵامدانەوەی ئەم ڕستە قێزاوییە بۆ کۆنە شیوعی و ئافرەتان و بەناو ڕۆشنبیرانی نێو پارتی جێدێڵم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

