دەبوایە نێچیرڤان دیمانەیەكى كوردستان پۆستیش بكات
11/12/2009, 12:00 (GMT+1)

حەیف بۆ هاوڵاتى دواى ئەوەى هەشت ساڵ گەندەڵیەكانى نێچیرى بڵاوكردەوە،ئەو موقابەلە لاوازى لەگەڵ نێچیر كرد، موقابەلەكە لە لایەن سەرنوسەر كەمال رەئوف ئەنجام دراوە، كەمال لە جیاتى ئەرشیفى هاولاتى لە بەردەمى نیچیر دابنێ بڵى كاكە ئەوە گەندەڵیەكانى تۆیە ، كەچى كە مال بە موجامەلەوە دەلێت رێبازى نێچیرڤانیم دروست بووە؟ ئافەرین هاوڵاتى بۆ خەباتە دژە گەندەڵیەكەت، ئافەریین بۆ ئەو دیمانەیەى سەرنوسەرت كە نێیر لەو دیمانەیەى گوشیویەتى.
ئەى موقابلەكەى لڤین ئەوەى ئەحمەد میرە كردوویەتى، بەر لە هەموو شتێك لڤین درۆیەكى گەورەى لە بەرژوەندى نێچیرڤان كرد گوتى چاپى دووەمى لێ بڵاوكراوەتەوە، كەچى ئەو دیمانەیە جگە لە موقابلەكەى نێیر هیچى ترى تێدا نەبوو، لەو موقابلەیەش نێیر تەواو بە سەۆ موقابلەكە زاڵە كە ئەحمەد میرە(گوایە میرى رۆژنامەنوسانە) كردویەتى، ئەو دووانە هیچیان لە نێیر نەپرسیوە، نچێچیریش پێویستى بەو دیمانەییەى لڤین وهاوڵاتى هەبوو، بە پێى زانیارییەكان ئەو دووانە نانى نێیریان خواردووە،/ بەس نازانرێ پارەیان لە برى ئەو دوو دیمانەیە لاوازە وەرگرتووە یان، خۆزگە نێچیر دیمانەیەكى كوردستان پۆستى دەكرد، دەمانزانى ئەو كات چۆن داكۆكى لە خۆى دەكات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

