سه‌ردانه ئابڕووبه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌مریکا
05/02/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام مه‌خابن له‌کوردوستاندا میدیای پ‌د‌ک وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان شه‌ووڕۆژ بهشانوباهوی سه‌فه‌ره‌که‌ی مهسعودبهرزانیداههڵیانئهداو به‌رده‌وام خۆڵیان ئه‌کرده چاوی خه‌ڵکییه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که‌ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وه‌ره‌ترین شکستی هێنا وله‌سه‌رئاستی نێوخۆییش ئه‌م خۆخۆیی و خۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی متمانه‌ی خه‌لکی کوردوستان به‌حکومه‌تی هه‌رێم کهمتردهکاتهوهوخهڵکی تووشی دوودڵی دڵه‌راوکێ ده‌کات ئه‌گه‌رنا به چ هه‌قێک وله‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک باوک وکوڕوبرازالهگهڵ گه‌وره‌ترین وگرنگترین زلهێزی سه‌رگۆی زه‌ویدا دائه‌نیشن وبه‌ئاره‌زووی خۆیان دانووسانی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن وژێربهژێژدهیان گرێبه‌ستی سیاسی وئابووری چاره‌نووسسازی له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاکڕه‌وی وبنهماڵهپهرستی نه‌بێ ده‌بێ چی بێ...!! له‌کاتێکدا که‌بۆ سه‌ردانێکی ئاواگرنگ دهبووسهرۆکی حکومه‌ت دکتۆربهرههمی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنایه یان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌ندامێک یان وه‌زیرێکی ینک ی بهشداربکردایه له‌کۆبونه‌وه‌کان وگرێبه‌سته نهێنیه‌کاندا،هه‌روه‌ها قوبادتاڵه‌بانی که‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له واشنتۆن ئاگای له‌م که‌ینوبه‌ینه نه‌بووه‌و پرسی پێنهکراوهولهکۆبونهوهکاندائاماده نه‌بووه..!!هه‌ڵبه‌ته ئه‌م تاکڕه‌ویه‌ی پ‌د‌ک هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کابینه‌ی شه‌ش وده‌ست به‌کاربوونی حکومه‌تی دکتۆربهرههمهوه هه‌ستی پێکراوهوپدک حکومه‌تی کوردوستان به‌موڵکی خۆی ئه‌زانێ وله‌زۆربه‌ی کاروباری حکومه‌تدا پرس وڕا به دکتۆربه‌رهه‌م ناکات..!! به‌پێی ئهوههواڵانهش که‌دزه‌ی کردۆته ناوخه‌ڵکه‌وه ههتائێستادکتۆربهرههم لهتاوکهنارخستن وکهڵهگایی پ‌د‌ک وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بهسهرحکومهتهکهیهوه دوو جارویستویهتی ده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه به‌ڵام مام جه‌لال ڕێگری لێکردووه،پرسیاری گهورهوگرانلێرهدایه ئایا گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردوستان بهههردووباڵهکهیهوه وتاکڕه‌وی پ‌د‌ک چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان به‌ره‌وکوێ ئه‌به‌ن..!!؟؟
کالیفۆرنیا-ئه‌مریکا فه‌برایری2010
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

