کاتی ئه‌وه هاتووه بلێین ارحل بۆده‌ره‌وه
05/04/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات پارتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌ت خودی تاله‌بانی وبارزانی نه‌ك هه‌ر نایانه‌وێ گوێ راگرن بۆ داواکاریه ره‌واکانی خۆ پیشانده‌ران به‌لکو له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت لێره‌و له‌وێ خۆپیشانده‌ران بێ سه‌رو شوێن بکه‌ن وبه‌بێ پریاری دادگا ده‌یان گرن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.ئه‌مه له‌کاتیکدایه که له‌هیچ وولاتیکی دنیادا نیه‌و نه‌بووه که‌به‌م شێوه‌یه مامه‌له له‌گه‌ل خۆپیشانده‌راندا بکرێت جگه له‌و وولاتانه‌ی که ده‌سه‌لاتداره‌کانیان وه‌ک تاله‌بانی وبارزانی دیکتاتۆرو خوێن مژن.
دوای ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتدار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له کوردستان تاکو ئێستاش میلله‌ت داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌کان ده‌که‌ن ،ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که له‌کوردستان ده‌سه‌لاتدارێکی خوێن رێژی میلیشیایی حوکم ده‌کات و له‌به‌رامبه‌ریش داکۆمهلگهیهکی مه‌ده‌نی قه‌له‌م به‌ده‌ستی ئاشتی خواز له‌سه‌ر شه‌قامدایه.
بۆیه به‌م شیوه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و جۆرهدهسهلاته هه‌لکردن مهحالهو کاتی ئه‌وه هاتووه که وه‌ک وولاتی میسر‌و تونس هه‌رهه‌مووی بریاری ئه‌وه بده‌ن کارتی سوور بۆ هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی ده‌سه‌لاتدار بهرزکهنهوهو هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ بلێن ارحل بۆده‌ره‌وه ئه‌ی مافیاکانی کورد. بۆ ده‌ره‌وه لێتان بێ به‌ری،لێتان بێزارین به‌رۆکمان به‌رده‌ن برۆن بابهئازادی بژین....
4.4.11
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

