ئه‌ی هاوار خه‌ڵکینه شه‌رم ناکه‌ن ؟
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م که‌ڵه پیاوه چوو ده‌ستی کرده ده‌ستی سه‌دامه‌وه و به ئاشکرا جاشه جاش ، توخوا له‌مه ساده تر چی بنووسم ، خۆ من باسی کۆڕه‌ک و ئیبراهیم خه‌لیل و پاره‌ی نه‌وت و دزی و ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته‌م نه‌کردووه که ئه‌گه‌ر ژماره‌که‌ی ئه‌شکرا بکرێت ئه‌بێ بترسین که ئۆباماش نه‌بێت به پارتی ، من نه‌ک هه‌ر به سه‌رۆکی خۆمی دا نانێم
به‌ڵکو دڵم نایه تهماتهیهکیشی تێ بگرم ئاخه‌ر من خه‌ڵکی سلێمانیم له‌وه‌ته‌ی هه‌م ئه‌م سه‌رۆکه‌م نه‌بینیوه له شاره‌که‌م
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ژی نه‌ک بۆ کورد ، ئاخه‌ر به‌خوا ئێمه که هاتینه ده‌ره‌وه به لێشاو خۆ ئه‌و کاته سه‌دام له کوردستانا نه‌بوو له داخی ئێوه هاتینه تاراوگه و هه‌موو گیانمان دوکه‌رت بوو . ئه‌ی هاوار چۆن شه‌رم نه‌که‌ین ئه‌مه سه‌رۆکه‌که‌مانه و ژماره‌ی چڵکاو خۆر زۆرینه‌یه ، باشه بۆ بنووسم بۆ نه‌چم ته‌خت و تارانجی سه‌ری ڕه‌ش بێنمه خوارێ بۆ به ئاگا نایه‌ن تا بڕۆین ته‌فر و تونای بکه‌ین حوکمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه .
_ نه‌مسا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

