له ستایشی ژه‌نه‌ڕاڵی پایزدا، (خودایه هێزی ئینشایه‌ک) وه‌ڵامێک بۆ ئاسن کوتین یان بۆ ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
16/12/2011, 12:00 (GMT+1)

له په‌راوێزی شیعردا هیچ نه‌نووسراوه، چونکه ڕۆژێک ژه‌نه‌ڕاڵی پایز له باخی گشتی له وه‌ڵامی ته‌فسیرکردنی شیعره‌کانیدا ووتی: شیعر په‌راوێزی بۆ نانوسرێته‌وه. که‌واته له په‌راوێزی ئه‌دیب و شاعیران‌دا هیچ نیه، ئه‌گه‌ر شتێکیش هه‌بێت ئه‌وه هه‌ر ئه‌ده‌ب و شیعره و شتێکی جودا له‌وان نیه، چونکه به بڕوای من و به بڕوای زۆرکه‌س که له لوتکه‌ی ڕۆشنبیری جیهانییشدان، حه‌مه عومه‌ر عوسمان قوتابخانه‌یه‌کی تری شیعری کوردیه و له کاکه حه‌مه‌وه شیعری کوردی جۆرێکی تر باس ده‌کرێت، که‌واته ووته‌کانی ژه‌نه‌ڕاڵی پایز تیۆره‌ن یان ئیتر شتێکن مه‌گه‌ر ده‌ستێک که له‌دوای کاکه حه‌مه‌وه دێت و داهێنان ده‌کات بتوانێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵی پایزدابێنێت. که‌واته هه‌رشتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب بێت نابێته په‌راوێز بۆ شاعیر و شیعر، ئیتر ئه‌و شته له ئێستادا ناوی ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د بێت یان وه‌ک ڕابردوو ناوی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌مساله‌کانیان بێت یان هه‌ر ناوێکی تری هه‌بێت.
به‌داخه‌وه کوردستان پۆست شانسی بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ڕسته‌ی ته‌ماوی و ئامانجداری داوه به ناوی (پەیکەرێک لە گەڵا، یان لە شوشە توسیرام و حەبی سۆما بۆ ژەنەڕاڵێکی دۆڕاو، ئەمما... !) هه‌ر له ناونیشان تا دوا ووشه کۆمه‌ڵێک عوقده‌ی نه‌فسی و داواکاری تایبه‌تی نه‌یاره‌کانی حه‌مه عومه‌ر عوسمانی شاعیره که سه‌ر له‌به‌ری ئه‌مما و ئه‌وواکانی له ده‌وری کۆمه‌ڵێک زانیاری دروست کراو و ئامانجدار ده‌سوڕێته‌وه. بۆ یه‌کێک که له نزیکه‌وه کاکه حه‌مه‌ی نه‌ناسیبێت و ته‌نها ئه‌م ڕسته تێکشکاوانه‌ی خوێندبێته‌وه، گاڵته به سه‌لیقه‌ی په‌یکه‌رتاش و میوانه‌کانی پاڕکی ئازادی ده‌کات، به‌ڵام بۆ من و زۆرینه‌ی ئێمه ئه‌مه وه‌ک پلانه‌کانی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و قه‌ڵه‌م له شانه‌کانی مه‌لا به‌ختیار و هه‌ندێک که‌سی بچوک، ئاشکرایه. چونکه ژه‌نه‌ڕاڵ نه‌ک به‌س بێ لایه‌نه، له ڕاستیدا سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌رناچێت تا لایه‌نداریی بکات، له‌وانه‌یه ژه‌نه‌ڕاڵ چه‌ند به‌رپرسێکی ئێستای یه‌کێتی و پارتی و حیزبه ئیسلامیه‌کان یان چه‌ند وه‌زیرێک یان به‌رهه‌مساڵحی کۆنه سه‌رۆکی هه‌رێم بناسێت، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که پارتی و یه‌کێتی یه به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ژه‌نه‌ڕاڵ مرۆڤێکی ئاساییه و له منداڵی و گه‌نجێتیه‌وه ته‌نها به‌ختیار عه‌لی و ئومێد محه‌مه‌د و شه‌هید به‌کر عه‌لی نه‌ناسیووه، به‌ڵکو مامۆستا فواد سه‌راجیش هاوڕیی بووه هه‌روه‌ک چۆن دور و نزیک زۆر که‌سی تر ده‌ناسێت که ناتوانێت ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات کاتێک ئه‌وان سڵاوی لێده‌که‌ن و جگه له یاده‌وه‌ری مناڵی و گه‌نجی هیچ پێکه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه، پاشان به‌هۆی ژیانی به‌رده‌وامی له ناو شاری سلێمانیدا حه‌مه عومه‌ر به‌س فریای وه‌لامدانه‌وه‌ی سڵاوی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌که‌وت کاتێک ده‌هاته ناو کۆڕ و بازاڕ و ژیانه‌وه، پاشان کاکه حه‌مه ئه‌گه‌ر له به‌یانی زوو تا شه‌و له چاخانه‌ی شه‌عب بووه خۆ به پاره‌ی میلله‌ت و نه‌وت و بودجه چای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وێر نه‌کردووه‌و ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌دیش پاره‌ی چاکانی نه‌داوه. دوای ئه‌وه به‌رهه‌می مامۆستا شتێک نیه من قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ زۆرم ماوه بگه‌مه ئه‌و ئاسته و ئه‌وه شێرکۆ بێکه‌س که هه‌موو کورد ناوی ناوه شاعیری نه‌ته‌وه، له پێشه‌کی دیوانه تۆکمه‌که‌ی له غوربه‌تادا دانپێدانانه‌کانی خۆیی نووسیوه و پاشان کاک به‌ختیار عه‌لی که ڕۆشنبیرێکی جیهانیشه نه‌ک به‌س کوردیی، قسه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ ژه‌نه‌ڕاڵ کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناکات ئازاد تۆفیق بچێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌یڕه‌قیب و مامه‌یاره و به‌ناوی نه‌جمه‌دینی مه‌لا و مامۆستا قانع و که‌وای مامۆستا قانعه‌وه تانه له محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان بدات و باسی ڕه‌شه‌بای سلێمانی بکات و وه‌ک ئه‌وه‌ی بێنیازانه و له هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌وه قه‌ڵه‌می هاژه‌یکردبێت له ئیلهامدا به‌سه‌ر له‌غوربه‌تادا بڕشێته‌وه. پاشان مه‌گه‌ر هۆکاری نه‌خوێندنه‌وه‌ی حه‌مه عومه‌ر عوسمان و قه‌ڵه‌م فرۆشی و چێژی ده‌م چه‌ور کردن وا‌بکات به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز بووترێت عه‌به‌سی.. ئاخۆ ئازاد تۆفیق ئه‌زانێت عه‌به‌سیه‌ت چیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌زانێت، به چ پێوه‌رێک و به‌کام دێڕ شیعری ناو دیوانه‌که‌ی له‌غوربه‌تادا دیاره که حه‌مه عومه‌ر عه‌به‌سییه. من ئازاد تۆفیق دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر که‌ریمی ئه‌له‌که زیندوو بوایه له کاکه حه‌مه باشتر وه‌سفت نه‌ده‌کرد، که‌واته ئه‌گه‌ر حه‌مه عومه‌ر عوسمان ده‌ست و پێ سپیه و ته‌نها چه‌ند تێزێکی دکتۆرا و ده‌یان ماسته‌ر و ده‌یان به‌کالۆریۆس و ده‌یان دبلۆم و سه‌دان ووتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه، ئه‌ی جه‌نابت که ده‌ست و ده‌م ڕه‌شیت چیت کردووه بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ت؟
به‌ڵێ ئازاد تۆفیق، حه‌مه عومه‌ر ئینسان فرۆشتن نازانێت تا ببێته نه‌قیبی سه‌ندیکا و وه‌زیر و خاوه‌ن دیوه‌خان، ئه‌و مناڵی خۆی به محه‌له‌بی فرۆشتن گه‌وره‌کرد، ئه‌دی وێنه‌کانی ئاشکران له‌کاتی کرێکاری کردن له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا، ئه‌ی کێن ئه‌وانه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵیان خزمه‌ت کردووه و به‌ڕاست و چه‌پ پاره‌یان داوه‌تێ؟ بۆ ناو و ڕه‌گه‌زی سیاسی و مه‌نتقیان ناخه‌یته ڕوو؟ که کاکه حه‌مه ئه‌ونه پاره‌ی وه‌گرت و ئه‌ونه له‌و به‌رپرسانه‌وه نزیک بوو ئه‌ی باخه‌که‌ی سیته‌کی کوا؟ ئه‌ی ئوتێل و دوکان و بازاڕ و شوقه‌که‌ی کوا؟ کوا ڤێلاکه‌ی؟ کوا ماڵه‌که‌ی؟ ئایا ئه‌زانیت حه‌مه عومه‌ر تا کوردستانی به‌جێهێشت له هه‌وره‌بانی ماڵی باوکی‌دا ئه‌خه‌وت؟ ئه‌زانی چه‌ند جار موچه‌ی ڕێزلێنانه‌که‌ی بڕا و بۆچی ئه‌یانبڕی؟ نا نازانیت نوسه‌ری گه‌وره‌ی تۆمه‌ت و بوختان نازانیت.!!
ئازاد تۆفیق، ڕێز له ژه‌نه‌ڕاڵی پایز بگره که من دڵنیام ناتخوێنێته‌وه و سکاڵای نیه له‌سه‌رت، چونکه کارزانی مامۆستا عوسمان خۆیکوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له ڕاپه‌ڕینه‌که وه‌ک ده‌یان مێرد منداڵی تر که‌وتنه داوی به‌عسیه‌کانه‌وه و به جلی مغاویری و ده‌مانچه‌وه ئه‌هاته چاخانه‌ی شه‌عب و به‌رده‌رکی سه‌را و له‌گه‌ڵ مولازمه‌کانی ئه‌منه‌که هاوکاربوو، به‌ڕه‌حمه‌تبێت، نه‌یتوانی به‌رگه‌ی تانه و قسه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین بگرێت، له‌به‌ر دڵڕه‌قی خه‌ڵکی وه‌ک جه‌نابت که تێناگه‌ن و ئه‌ڵێن، خۆیکوشت. ئایا ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیه‌کی به کاکه حه‌مه‌وه هه‌یه؟ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ وه‌ڵامی سڵاوه‌کانی داوه‌ته‌وه؟؟ هه‌روه‌ها ڕێبواری عومه‌ری ئه‌جێ هه‌موومان ده‌زانین چۆن به‌ڕه‌حمه‌ت چوو، ئه‌توانیت پرسیار له مامۆستا ێه‌ڵاحی وه‌رزش بکه‌یت تا وه‌ڵامت بداته‌وه، هه‌رکه‌سێک ڕۆژێک کاکه حه‌مه وێری چایه‌کی کردبێت و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا کردبێت و پاشان خۆی کووشتبێت، له‌ئه‌ستۆی کاکه حه‌مه‌ی پایزدایه؟ یان ئه‌کره‌مه خێل که ناوت ناوه ئه‌کره‌می که‌مانچه، به‌ڕاستی تۆ ئه‌زانیت ئه‌مانه کێن؟ ئه‌مانه هه‌ر وێنه‌یه‌کیشیان بۆ یادگاری نیه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسماندا.
هه‌موومان شاهیدین که ژه‌نه‌ڕاڵی پایز جگه له لێدان و ئیهانه‌پێکردن و تانه لێدان له لایه‌ن یه‌ک به‌یه‌کی حیزبه کوردیه‌کانه‌وه هیچ چه‌پکه گوڵ و مه‌دالیایه‌کی وه‌رنه‌گرت، نه مه‌دالیای بله‌ی هه‌یه و نه مه‌دالیای بارزانی، ئه‌گه‌ر شه‌راب یان کۆکاینی کێشابێت ئه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی و به پاره‌ی میلله‌ت نه‌ژیاوه و نه‌یخواردووه و نه‌یکێشاوه. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه په‌لاماردانی کاکه حه‌مه سوکایه‌تیه به ئازادیه‌کانی تاک که ئه‌بێت جه‌نابت وه‌ک نوسه‌ر باش ڕێزی لێبگریت و کوردستان پۆستیش پۆزش بۆ حه‌مه عومه‌ر عوسمان بهێنێته‌وه و ئه‌ممای کۆتایی مانشێته‌که‌ت بۆ ته‌واو بکات و بابه‌ته‌که‌ت بلۆک بکات.
سەرنجی کوردستانپۆست: ئەو نووسینەی کاک ئازاد فایەق موحەمەد، کە لە سەر پەیکەرەکەی حەمە عومەر عوسمان نووسینبووی، ئێمە لە لاپەرەی یەکەمدا لامانبرد و خستمانە ئەرشیفەکەیەوە، ئەویش لەسەر داخوازی کاکە حەمە عومەر عوسمان لابرا، لێرەدا داوا لە کاک ئازاد دەکەین روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

