سیاسه‌تی به تورک کردن له لووتکه‌ی گه‌رم و گوڕی
28/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆزه‌ک ووردتر بچینه ناو هه‌رێم سه‌یر بکه‌ی زۆر جوان سیاستی تورکیا له کوردستان لۆ ده‌رده‌که‌وی. ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی تازه‌گه‌ری تورکیا هه‌ر به‌هامان سیفه‌تی باوباپیره عوسمانییه‌کانیان خه‌ریکی بهرێوهبدرنی پسترین سیاسه‌تی به تورک کردن له هه‌رێم به‌تایبه‌ت شاره‌کانی هه‌ولێر و که‌رکوک که پێشتر ڕهگهکیان هه‌بوو لێ.
زۆر که‌س ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تورک به پووچ و بێ مایه ده‌زانن و له‌و بڕوایه‌ن که له دوایی هه‌ر کورد قازانج ده‌کا. به‌س به‌ڵگه‌ی سه‌رکه‌وتووی سیاسه‌تی به تورک کردن له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان به‌سه‌ر ناوچه‌که دیاره که هه‌ر له ئێرانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌وروپا له لایه‌ک و ووڵاتی چین له لایه‌ک تورک که‌م یان زۆر بوونی هه‌یه. ئه‌وه‌ی هه‌له‌ی تورکه‌کان بیر ته‌سکی حکومه‌ته‌کانی تورکیا بوو که نایاندهتانی تورکیا وه‌ک هێزه‌ک له ناوچه‌که ببینن. حکومه‌تی ئه‌ردۆعان زۆر دوورتر له حکومه‌ته‌کانی پێش خۆی ده‌ڕوانی پیلانی زۆر گه‌وره‌تری هه‌یه لۆ رۆلی تورکیا له ناوچه‌که. به داخه‌وه نه‌بوونی هێزه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان و نزمی ئاستی هۆشیاری ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌ک هه‌ر رێگه خۆشکه‌ره لۆ سیاسه‌ت به تورک کردن له کوردستان به‌ڵکو ئاسانکاری یه‌ک جاری زۆریشی کردییه که دڵنیام تورکه‌کان خۆیان پێیان سه‌یره.
بۆ خوێندنه‌وه و بیبنینی وێنه به‌ڵگه‌ییه‌کان تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.info/BATURKKRDNIKURDSTAN.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

