قوباد تاڵه‌بانی به قوربانی کوڕی سێ‌و له باخه‌ڵ ئه بێ !
07/01/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌وانه‌یه لاتان سه‌یر بێ چۆن له واشنتن قوباد و داروده‌سته‌که‌ی، به‌ناو "نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم" له ئه‌مریکا، ده‌توانن کارێ بکه‌ن و بڕێکی باشی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌ستخه‌ڕۆی وه‌عد و به‌ڵێنی بێ بناغه بکه‌ن. به‌ڵێ خوێنه‌ران وه‌ک چۆن پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه خه‌ریکی پێدانی وه‌عدی درۆ بون ، له واشنتنیش ئه‌وه چه‌ندین ساڵه هه‌ر ئێسته نائێسته ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندی و کارگێڕی له واشنتن داده‌نێن . دیاره ئه‌م ده‌زگا گه‌وره‌و به‌رفراوانه کۆمه‌ڵێکی باش موچه‌خۆری ده‌وێ و بڕێکی باشی ڕه‌وه‌ندی کوردی کاری پێده‌درێ. په‌له‌مه‌که‌ن و چاوه‌ڕوان بن . له لایه‌کی تریشه‌وه کاک قوباد یه‌ک یه‌ک له گه‌ڵ ڕه‌وه‌نده‌که "دیاره ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی حه‌زیان لێ یه و دڵیان به کارکردن ونزیک بونه‌وه له قوباد خۆشه" داده‌نیشێ و هانی ده‌دا و گوایه ئه‌و براده‌رێتی و چی پێ بێ له زانیاری و زه‌می ئه‌وانی تر بۆ کاک قوبادی هه‌ڵئه‌ڕێژێ. له ئه‌نجامدا و له باتی به‌خشیش، چاوه‌ڕوانی سه‌لامێکی کاک قوباد ه ئه‌گه‌ر ڕێک بکه‌وێ و له ئاهه‌نگێ له ئاهه‌نگه‌کانی ساڵ نهورۆزبێ یان یادی ی.ن.ک، گرنگ نیه و ته‌نها ئه‌م سهلامێکیان لێ بکا. ئه‌مانه به بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن بونه‌ته دارده‌ستێک و ده‌زگایه‌کی زانیاری بێ موچه‌ی قوباد. له ململانێ ی یه‌کتری دا هیچیان نا‌وێرن وازبێنن و یان که‌مته‌ر خه‌می پیشان دهن یان ماوه‌یه‌ک دیارنه‌مێنن نه‌وه‌کا له‌و ماوه‌یه‌دا کاتی هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح بێ و ئۆفیسه عه‌جایه‌به نایابه‌که دامه‌زرێ و ئه‌م کورسی به‌ر نه‌که‌وێ، جائه‌بێ چی لێبێ و چی بکا مه‌گه‌ر هه‌ر ئاسمان هه‌ڵی لوشێ ... ئه‌مه لای بڕێکی باشی خه‌ڵکانی ساویلکه و چاوله‌ڕێ کاره‌ساته‌و نابێ ڕوبدات. ته‌نانه‌ت کارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی قوباد شه‌ڕی یه‌کتری و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌کانی ی.ن.ک یشیان پێ ده‌کا، به بێئه‌وه‌ی خۆیان سود مه‌ندیش بن. خۆ وه‌نه‌بێ قوباد که‌سیشیانی به خێو کردبێ وبتوانێ موچه‌ی ئه‌م خێزانانه بدات. به‌ڵام وای لێهاتوه ئه‌گه‌ر بێت و له مناسهبهتێکدا قوباد سه‌لامیان لێنه‌کا ئه‌وه هه‌رچی نرخ بێ نایمێنێ" له لای خۆیان" و ئه‌بێ چارێکی تر ئیش بکاته‌وه بۆ دروست کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی. سه‌یرتریش له‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونی گۆڕان ه‌وه چالاکیه‌کان زۆرتر خه‌ست بۆته‌وه و ئه‌م ڕه‌وه‌نده به‌بێئه‌وه‌ی پێی بزانێ بۆ واده‌کا دژایه‌تیه‌کی باشی ده‌سته‌ی گۆڕان له‌م ناوچه‌یه ده‌که‌ن . ئه‌وه‌بو بیستمان له دوا کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته دونهفهر و نیوه‌که‌ی واشنتن ی یه‌کێتی به ئاشکرا فۆرمی "ئیمزای ده‌که‌م من گۆڕان نیم" یان به ئه‌ندامان پڕ کرده‌وه.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی نه‌زان و نزمی کۆمه‌ڵگه کاسه‌لێسی و ماستاو بکه‌ن له پێناوی بژێوی ژیاندا ڕه‌نگه لێیان نه‌گیرێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن و دانیشتوی هه‌نده‌رانن هیچ پاساوێ نیه بۆ تێنه‌گه‌یشتنیان و بون به دارده‌ستی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات کارێکی ئێجگار نزمه و میلله‌ته‌که‌مان لێیان خۆش نابێ. به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ که له‌هه‌مو کات زیاتر میلله‌ت پێویستی به ده‌نگی دلێرانه‌یه بۆ چاک کردن سیسته‌می خێڵه‌کی و گه‌نده‌ڵ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

