بۆ بەرچاوى چاكسازەكانى ریزەكانى ناو یەكێتى نیشتمانى كوردستا
02/03/2009, 12:00 (GMT+1)

كارمەندەكانى ئەم كەناڵە لە (50 كەس) تێپەرى نەئەكرد ،تەنها و تەنها یەك ئوتومبیلى (نیسان پاترۆڵ) هەبوو كە تایبەت بوو بەبەرێوەبەر ،بەڵام لە هەمان كاتدا هاتوچۆى بە تەواوى كارمەندەكانى دەكرد بۆ چون بۆ ئەزمر و هاتنەوە ،زۆر جار ئەم ئوتومبیلە (3-4) جار هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى دەكرد بۆ كارەكانى تەلەفزیۆن ،هەروەها بۆ كارى پەیامنێرەكانیش زۆر جار دەچووە دەرەوەى شار بۆ روماڵ كردنى روداوەكان.
ئەم كەناڵە كرایە كەناڵێكى ئاسمانى و (كاك شوانى كەریم كابان) وازى لە پۆستى بەرێوەبەرى هێنا بە هۆى كۆمەڵێ گرفت كە پێم وایە خۆى زۆر باشتر ئەتوانێ بیاندركێنێت .
لێپرسراوى راگەیاندن (ئازاد جوندیانى) بە هەموو عەقڵى خۆى هات و كەسێكى كۆنە ئیسلامى سەلەفى چڵكنى كردە بەڕێوەبەرى ئەم كەناڵە ،ئەم كەسەش بە پێى بیركردنەوەى كۆنى خۆیى و خزمەت كردن بە بیرە سەلەفیەكانى خۆى و بە بێ ئەوەى یەك زەرە دڵى بەم دەسكەوتە گەورەیەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بسوتێ لە جێى ئەوەى گەشەى پێبدات هات ئەوەى ناكرێ بكرێ بەو كەناڵە كردى .
لە جێى (نیسان پاترۆڵ)ەكە (BMW,X5)ێكى بۆ خۆى كرى و هەوڵى ئەوەى دا كە دەست و پێوەندەكانى خۆى لە بەناو(ئەنجومەنى تەلەفزیۆن)لە خۆى نزیك بكاتەوە و هەر یەكێ لە وانەش ئوتومبیلى ئاخر مودێلیان بۆبكرێت .
سەرەتا (X5)ەكەى خۆى بەخشیە لێپرسراوى هەواڵ و لە جێى ئەوە (X5)ێكى مۆدیل(2008)ى بۆ خۆى كریوە .
ئەوەى جێى سەرنجە تۆمارى ئەم ئوتومبیلانەشى خستە سەر ناوى كەسەكان بە تاپۆى رەش ،جێى خۆیەتى كە لەم هەفتەیەدا ئوتومبیلێكى كیلۆمەتر سفریان كریوە بۆ لیپرسراوى بەرنامەكان كە ئەلف و بێى كوردى نلزانێت واتا (ئومى) یە.
ئەمە تەنها مشتێ بوو لە خەروارى گەندەڵى تەلەفزیۆنەكەى (ئازاد) مشتى تریش بەرێوەیە..................
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

