کوردستان دۆزه‌خێك بۆ ئازادی خوازان . به‌هه‌شتێك بۆ فس فس پاڵه‌وانه‌کان
16/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م کوردستانه‌ی من خاوه‌نی هه‌زاران شۆڕه‌سواری به ئاوات نه‌گه‌یشتوه. ئه‌م کوردستانه‌ی من باخێكه بۆ هه‌ڵوه‌رینی هه‌زاران گوڵ به خونچه‌یی. شنه‌بای ئه‌م کوردستانه‌ی من هه‌ناسه‌ی ههڵپڕوزکاوی هه‌زاران دایک‌و خوشکی ڕه‌شپۆش و جگه‌ر سوتاوه . په‌ڵه هه وری ئاسمانی نیشتمانی من پێکاهاتهیهکه له هه‌ناسه‌ی ساردی باوکان و دڵۆپ دڵۆپی بارانیشی ئه‌شکی چاوی جگه‌ر گۆشه‌و دایک‌و خوشکی شه‌هیده. جوامێرانی نیشتمانی من له پێناوی گه‌یشتن به ئازادی و سهرفرازیدا ئاشقی په‌تی سێداره ئه‌بن و بۆ گه‌یشتن به جێژوانی ئازادی چاو بڕکێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ئه‌که‌ن . هه‌ر کات له شاخ و دۆڵ و ئه‌شکه‌وت و دار‌و ده‌وه‌ن و بن هه‌ر گاشه به‌ردێكی ئه‌م کوردستانه‌ی من بپرسی به‌هه‌زاران چیرۆکی مه‌ردایه‌تی و شۆڕه سوارانی کوردایه‌تیت وه‌ك شه‌هید مامه ڕیشه‌و ئارام و جه‌مال عه‌لی باپیر‌و هاوڕێ جه‌بار و شێرکۆ و جه‌زای عه‌لی کاتب و ئیحسانی فه‌تاحیان و هه‌زاران هه‌زار پۆله شه‌هیدی ڕێبازی مه‌ردایه‌تیت بۆ ئه‌گێڕێته‌وه. ئه‌م نیشتمانه‌ی من لاشه‌ی به تیغی شومی دوژمنان و کاسه لێسو خۆفرۆشان ونجڕ ونجر بوه. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی مندا ئاخوندی شوم و شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی ڕوناکی له ژێرپه‌رده‌ی ئایندا به بڕو بیانوی بێ به‌ها. کوێرانه که‌وتونه‌ته وێزه‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمانم ئه‌و ئاخوندانه ئه‌وه‌نده شومن عیزرائیلش ناچار ده‌که‌ن هه‌ر ڕۆژ ناڕۆژێ دابه‌زێت و ڕۆح له جه‌سته‌ی پۆلێك په‌پوله‌ی هه‌ڵوه‌داو مه‌ستی ئازادی به‌بێ بێگوناه بکێشێ.. ئه‌مانه چ ئههیرمهنێکن..؟ شه‌وێك نیه ئه‌م دهجاڵو ئه‌هریمه‌نانه‌ی دوژمنی ئازادی ومافی مرۆڤ ده‌ستیان بۆ ئاسمانی کوردستانم درێژ نه‌که‌ن و پۆلێك ئه‌ستێره‌ی لێ نه‌کوژێننه‌وه تا تاریک‌و تاریک‌تر بێ و شه‌مشه‌مه کوێره ئاسا ته‌راتێنی تیا بکه‌ن. که‌چی هه‌ر له باشوری ئه‌م نیشتمانه‌ی مندا له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانانه ده‌یان فس فس پاڵه‌وانی نا به‌رپرس و گرگن پهڕژهوهند په‌رست تیایدا لافی کوردایه‌تی و لێده‌ده‌ن و خۆیان به سوارچاکی نه‌به‌ردی و کوردایه‌تی ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و که‌چی له ئاست ئه‌و هه‌مو تاوانه نامرۆڤانه‌ی ڕۆژانه ده‌ره‌هه‌ق به لاوانی کوردستانه‌که‌م ئه‌کرێ نه‌عامه ئاسا سه‌ریان کردوه به ژێر گڵه‌وه زمانیان لاڵ بوه‌و ته‌نها ناڕه‌زایه‌تیه‌کیش ده‌رنابڕن سه‌رگه‌رمی نه‌وت و هه‌ڵچنینی دۆلارن . ئه‌وه چ فس فس پاڵه‌وانێکه به خۆی ئه‌ڵێ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانم ..؟ . ئه‌ی کوا بۆ بێده‌نگه و سه‌ری شۆڕی له‌ناو گه‌ڵیدا حه‌شار داوه. نه‌حله‌ت له‌وه‌ش مه‌سعود به‌سه‌رۆکی کوردستان ناو ئه‌باو به پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانی هه‌مو سه‌رده‌مێك ئهیشوبهێنێ. سه‌رۆك ئه‌بێت هه‌میشه له‌ناو هزرو بیر‌و ئه‌ندێشه‌و خه‌م و ئازار‌و فرمێسکه‌کانی تاکی وڵاته‌که‌ی بێت. نه‌ك له‌سه‌ر خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی ئه‌م نیشتمانه سه‌رگه‌رمی کۆکردنه‌وه‌ی سهروهتو سامان و هه‌ڵ لوشینی ژێرخانی وڵاته‌که‌ی بێت. سه‌رۆکی هه‌رێمێك که به درێژای 18 ساڵ نه‌توانێ تۆپباران و هێرشی ئاگرو ئاسن و پهتو سێداره بۆ سه‌ر لاشه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌و ڕۆله‌کانی ڕابگرێ بێگومان خۆفرۆشه‌و دارده‌ستی دوژمنانه و ئابڕو تکاوو سه‌رشۆڕه. دیاریشه سه‌رۆکی هه‌ر وڵاتێك ته‌نها له خه‌می چنینه‌وه‌ی سهروهتو سامان و پۆست و دۆلاردا بێت هه‌رگیز ناتوانێ سه‌ری به به‌رزی ڕابگرێت. هه‌میشه سه‌ر شۆڕه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

