بۆ جەلالی عێراقی 24 عەیار
15/08/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڕێزم عێراقی 24 عەیار :
1 ناكرێت پیرۆزی میللەتی كورد و سەروەرییەكانی لە دار جگەرەكەی مەلا مستەفا كۆبكەیتەوە و مەلا بە كەسێكی دڵسۆز و سیمبولی شۆڕشگێر بناسێنی ، لەبەر ئەوەی ئەو زاتە كێوێكە لە خاینەتكاری و كورد فڕۆشتن و میللەت كوژی .
ئەو زاتە لە كۆیلە بوونی بۆ زۆربەی دەزگا سیخوڕییەكان و دژایەتی كردنی قازی و فرۆشتنی پێشمەرگەیەكی دیموكراتی ئێران بە بڕنەوێك ، هێچ سەروەرییەكی بۆ كورد نەبووە و كە بۆ خۆتان چاك وردەكاری ئەو كارەساتانە ئەزانن بەڵام لەبەر ئەوەی خۆت و حزبەكەت ئیِستا بەرنامەی بە بنەماڵە بوون پیادە ئەكەن و بوونەتە پاشكۆی پارتی دیموكراتی بادینان ، دەرگای خۆ گێلكردنتان واڵا كردووە .
2 لە بیرتانكردووە كە سەروەری هەر میللەتێك بە دەستكەوتە جوانەكانییەوتی و مەلا مستەفای باوكی رووحیت جگە لە سواڵكردن لە بەر دەرگای دەزگا سیخوڕییەكان و بردنی 70 ملیۆن دۆلاری پارەی شۆڕش و مردنی لە نەخۆشخانەیەكی ئەمریكا ، چی تری هەبووە بۆ میللەتی كورد؟!ئەو زاتە ئەوندە غیرەتەشی نەبوو خۆی و بنەماڵەكەی لە باوەشی چیاكانی كوردستان بمێنێتەوە و شەهید بێت ، یان هەر وەك پێشمەرگەكانی تەسلیم بە رژێم یان بە ئێران بێتەوە ! ئیدی باوكی رووحیت سەروەرییەكانی كوا؟
3 ئەفسوس مەلا مستەفات كردە سیمبولی میللەتێكی چەوساوەی وەكو كورد و گاندی و ماندیلات لە بیر كرد ، مەلایەك كە جگە لە خواردنەو جنێودان و ئەتككردنی ئافرەتان و كوشتنی نەیارەكانی ، بكەیتە سیمبول و باوكی رووحیت ، ئیدی چۆن میللەت دڵت پێخۆش بكات ؟!
4 قاتعی فەرد هەر چییەك بێت و هەر كەسێكیشی لە دواوە بێت گرنگ نییە ، گرنگ ئەو بەڵگانەیە كە بۆ خۆتان لە هەموو كەسێك باشتر ئەزانن چ ریسواییەكی سەركردەكان میللەتی كوردی لە خۆ گرتووە بە تۆشەوە ، میژوو كاری بەسەرا هەڵدانی تۆ و باوكە رووحییەكەتی نییە ، میژوو كاری ئەوەی كە پێمان بڵێت كە مەلا كۆدی سیخۆڕیی (سەرۆك) ە ئەو ناوەی مەسعود و پیاوەكانی زۆر دڵییان پێخۆشە ، ئەركی مێژوو ئەوەیە كە پێمان بڵێ مستەفا بارزانی ئامادە نەبوو قازی لە چنگی رژێمی شاە رزگار بكات و بە كاری خۆی نەزانیوە و مەئمورییەتێكی جیاوازتر هەیە لە پاراستنی كۆماری مەهاباد و پێشەواكەی .
5 ئێوه ئەڵێن : بۆیە شۆڕشمان كرد بۆ ئەوەی بنەماڵە بارزانی نەیەنەوە ، ئەمە هەمان رای ئێوە نەبوو ؟! هەمان رێبازی تۆ و یەكێتییەكەت نەبوو ؟! ئەگەر نا بۆ جیابوونەوە ؟ بۆ شەڕی براكوژیت بەرپا كرد .
ئێستا هاتووی ماستاو بۆ مەسعود حزبەكەی ئەكەیت و شەكر ئەشكێنیت ، ئەگەر نا سێ بەشی ئەدەبیاتی یەكێتی خستنە رووی ریسواییەكان بارزانییەكانە ، ئەو هەموو بەڵگانەی ئەدەبیاتت چی لێ ئەكەی ؟ چی وەڵامی پێشمەرگەكانت ئەدەیتەوە كە لە سەر دژایەتی كردنی بارزانیەكانت پەروەردە كردوو ؟
6 باست لە قودسیەتی میللەتی كوردت كرد ، كامیان ؟ داوای پەنابەرییەتی مستەفا بارزانی لە حكومەتی ئەمریكا پێش ئاشبەتاڵەكەی بە چەند مانكێك ، یان پڕكردنی حیسابە بانكیەكانی بە پارەی میللەت ، یان لە ناو بردنی زێبارییەكان ؟ كام قودسیەت ؟ لە ناو بردنی پێشمەرگەكانی یەكێتی ؟ یان كڕین فڕۆش بە چارەنووسی میللەتی كورد .
7 مستەفا بارزانی هیچ كاتێ تاكی كوردیی بە موقەدەس نەزانیوە تا ئێمەش بە پیرۆزی بزانین ، هیچ كاتێك دەستی میهرەبانی بە سەر هیچ مناڵە شەهیدێكی نەهێناوە تا بە میهرەبانی بزانین .
ئەمە و دیان پرسیاری تر ئامادەم كردبوو بۆ جەنابتان ئەگەر وەكو زورنا ژەنەكانی دەسەڵات بانگێشتی ئەو دانیشتنەت بكردمایە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

