سالار محمود ئەنفال كراوەكان هەڵ ئەخەڵەتێنێ
29/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1. كاتێك سەردانی مام جەلالی كرد لە ساڵى 2005 ئەو هەموو پارەیەى وەرگرت بۆ رۆشنبیران و بڵاوكراوەكانی گەرمیان چۆن لوشى داو كەس نەیزانی چی لێكرد و دواتر چاپخانەیەكی كۆنەو شكاوی هێنا بۆ گەرمیان و ئێستا فڕێ دراوە لە كەلار بۆ ویژدانی نەجوڵاو نەیوت بۆ من غەدر لەو گەرمیانیانە دەكە؟
2. ئەو كاتەى پارەیەكی خەیاڵى وەردەگرت و لە گەڵ سەلام عەلی و عارف قوربانی بە پارەیەكی كەم گۆڤارى 88 دەردەگرت وئەوی ترى لوشداو لە سلیمانی خانوی پێ كڕى بۆ زەمیرى نەجوڵاو بەو پارەیە دوو منداڵى ئەنفالی نەژیاند.
3. ئەى ئەو كاتەى زەوی بە ناوی دەزگاى ئەنفال ورگرت و پارەكەى حەپەلوش كردو لە رۆژنامەى هاوڵاتی بڵاوبوە بۆ فزەى لێوە نەهات و خۆى كرد بە گێل و وەك نەباى دیبو نەباران ئەو كاتە بۆ مناڵانی ئەنفالی بیر نەكەوتەوە.
4. كاتێك مادەى 140 كرد و پارەكەت وەرگرت و فۆرمەكەت بردەوە بۆ خانەقین و دواتر فرت و فێلى دونیات كرد بۆ ئەوەى بویتەوە پەرلەمانتار كە بە قانونی قەدەغەیە بۆ رازی بویت فێڵ لە كۆمیسیۆن و حزبەكەت بكەى؟
كاكی برا لە جیاتی ئەو عەرزی عەزەڵاتەو ئەو خەمخۆریە بۆ ئەنفالەكان یەك داوا كاریم هەیە تو ئەو خوایەى وا تۆى كرد بە نوێنەرى من لە گەرمیان ئەمجارە لە پەرلەمان بیوروژێنە شەرت بێت بۆ جارەكەى تر من دەنگت بۆ كۆكەمەوە "ئەم دانیشتنەى پەرلەمان كە تێت داوا بكە ئیتر لەمەولا با یەكیتى و پارتی ئەو 35 ملیۆن دۆلارەى كە مەلا بەختیار وتى هەموو ساڵێك ئەیوەین بۆ حزب، بكرێتە پرۆژە لە گەرمیان و رزگارى بۆ ئەوەى لەمەولا هەم تۆ ناچار نەویت نیوەى معاشەكەتیان پێ بدەیت و مناڵەكانی خۆت نەكەونە سەر ساجی عەلی و هەم ئەوانیش هەست بكەن پارەكەى خۆیان حەڵاڵى خۆیانە نەك یەكێتى و پارتی.. ئەگەر راست ئەكەى ئەوە بكەو بورە پیاوێكی باش ئێمەش چاو لەو هەموو هەڵانەت ئەپۆشین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

