گەندەڵیەكانى خەسرەو گۆران ، هۆكارى دۆڕاندنى لیستى برایەتى بووە لە موسڵ !
03/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەمڕۆش پیاوە ناسیاسى و شكست خواردووەكانى پارتى و یەكێتى، لە هەر بوارێكدا تووشى شكست و دۆڕاندن و نابووتى بووبن، ئەوا لایەنى بەرامبەرى، یا لایەنێكى وەهمى كردۆتە ئامانج و یەخەى گرتووەو، شكست و دۆڕاندنەكانى خۆى پێ شاردۆتەوە، وەك نەعامە ئاسا!!
لە ماوەى زیاتر لە 4 مانگى ڕابردوو، لیستى برایەتى(پارتى و یەكێتى) لە موسڵ دۆڕانوو تووشى گەورەترین شكست هاتن، بەرامبەر لیستى ئەلحەدبا، كە هەموو عەرەبەكانى سنورى پارێزگاى نەینەواى لە خۆگرتبوو، لە هەڵبژاردنێكى دیمكراسى دا، چونكە پارتى و یەكێتى نەیانتوانى تەزویرو ساختەكارى بكەن، و ئەوەندەش كارى باش و دڵسۆزانەیان نەكردبوو، هەر خەریكى وەرگرتنى پارەو تەندەرو پڕۆژەى ئاوەدانى بوون، بە حوكمى ئەوەى خەسرەو گۆران لەلایەك جێگرى پارێزگارى موسڵ بوو، لەلایەكەى تریشەوە بەرپرسى لقى 14 پارتى بووە لە موسڵ، لە هەردوو جۆگەكە لەوەڕاوە!!
ئیتر لەو ڕۆژەوە بەرپرسانى خائین و گەندەڵى پارتى و یەكێتى بە خەسرەو گۆران و هەرێمى كەمال ئاغاوە، بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن دۆڕاندن و شكستەكانیان بخەنە ئەستۆى عەرەبى شۆڤێنى و بەعسیەكان و تیرۆرستانەوە، كە هەموو دەلالاتەكان ئەوەمان بۆ دەخوێننەوە، كە سەرانى پارتى و یەكێتى هەر چۆن لە 3 پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان لەبەر بوونى دزى و گەندەڵى بە تاڵانبردنى سامانى حكومى و خەڵكىو، دۆڕاندن بووە بە شیان و چارەنووسیان تەزویر دیارى كرد، بە هەمان شێوە ویستیان هەمان تەزویر لە موسڵ بكەن بۆیان نەچووە سەروو، لەبەردەم عەرەبە چاو ڕەشەكان سوك وڕیسوا كران!
لە شەوەى 1/2 / 9/2009 لە شاشەى زاگرۆسەوە، گەورە گەندەڵ و مافیاو دزى پارتى خەسرەو گۆرانمان بینى ، هەرچى حەیاو شەرم و شورەیى بوو لێى هەڵگیرابوو، هەموو تۆمەتى دۆڕاندنەكانى دایە پاڵ لیستى ئەلحەدبا، وەك ئەوەى ئەلحەدبا میوان بووبێ لەموسڵ!
بنواڕن خەسرەو گۆران لە ماوەى زیاتر لە 5 ساڵ كە جێگرى پارێزگارى موسڵ بووەو لە هەمانكاتیشدا، بەرپرسى لقى 14 پارتى بووە، بە هۆى هەموو دەستەڵاتەكانیەوە ئەم دەستكەوتانەى بۆ خۆى بەدەست هێناوە:
كڕینى 3 خانووى 600 مەتر دووجا لە گەڕەكى(حى ئەلسوكەر) لە موسڵ و، 4 خانووى 300 مەترى لە دهۆكى دەلال كڕیوەو هەمووى بەوانەى موسڵیشەوە لە كریچدایە!
دوو خانووى زۆر گەورەى لە ناوچەى گۆرانەتى دروست كردووە، بەنزینخانەیەكى لە هەولێرو 5 خانووشى لە گەڕەكى دۆلاراوا هەیەو دوانیان ژنەكەى كرێكەى وەردەگرێت، تەنها لە تەندەرى نۆژەنكردنەوەى فرۆكەخانەى موسڵ دا 3 ملێۆن دۆلارى وەرگتووە!
تا ئەمڕۆ خەسرەو گۆران 3 مووچە مانگانەى هەیە لە:
وەك پەرلەمانتار ى خانەنشینكراو
وەك جێگرى پارێزگارى موسڵ
وەك بەرپرسى لقى 14 پارتى
ولەماوەى 5 ساڵدا میزانیەى لقى بەتەنها قۆرخ كردوەو تەنها خۆى و بەرپرسى داراى زانیویەتى میزانیەكەى چۆن دزیوە!
ئەمە پارتى وەهاى كردووە، ئەى دەبێ هەرێمى كەمال ئاغایى بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەكێتى چەندى بۆ مابێتەوە، كە لە دواى سەعدى ئەحمەد پیرە نسیبى موسڵ بووە.
خەسرەو گۆران تەنها بۆ ژنەكەى بە پێى یەكێك لە پاسەوانەكانى 10 كیلۆ گرام زێڕى عەیارە 21 كڕیوە، 3 خانووشى كردوە بە ناویەوە، خواش ئەزانێ چى تریشى بە نهێنى دزیوە!
بژى لیستى برایەتى و كوردایەتى و دڵسۆزانى و بارزانى و تاڵەبانى..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

