ئەی لەم پەرلەمانە كوردستان، هەزەلییە!
08/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی من بیستم زۆر هەزەلی بوو، كاتێك ئەندام پەرلەمانەكانی ئۆپۆزیسیۆن هەڵوێست وەردەگرن ئیتر لای كەمال كەركوكی دنیا ئاخر دەبێ و دەرگای پەرلەمان یان لەسەر دادەخرێ، سێ رۆژە ئەو پەرلەمانە 100وشەی هەقی بۆ خەڵكەی سەر شەقام و خۆپیشاندەران لەدەم نەهاتۆتە دەر، دەبوو هەر ئەم ئێوارەیە(8-3) مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و كۆمەڵ هیچ یان نەكردایەو بە بەیاننامەیەك داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان بكردایە، وەك چۆن بزوتنەوەی گۆڕان لە29-2 داوای كردووە، گۆڕان دەمێكە دركی بەو مەهزەلەیە كردووە، ئەو پەرلەمانە بۆچی باشە كە تەنیا یەك كەس حاكمی بێت و بەعەقڵ و بەئارەزوی یەك كەس و یەك حزب بجوڵێ، ئەگەر وایە ئەوا ئەم خەڵكە پەرلەمانی ناوێ، هەموو دەچین عەریزەكانمان دەبەینە لای بكوژی عەلی عەسكەری و هاوڕێكانی، بەڵكە قەتڵ و عام بۆ هەموو كورد دەربكا و ئیتر بنەماڵەی مەسعود لەم بەڵای خۆپیشاندەرانە رزگاری بێ كە تووشیان بووە.
ئێستا كەمال كەركوكی و بنەماڵەی مەسعود ئەو كورسیەی پەرلەمان بەموڵكی بابی خۆیان دەزانن و پێیان وایە بۆ كەس نی یە توخنی كەوێ، بێ شەرمی گەیشتۆتە رادەیەك كە هیچ حیسابێ بۆ ئەو میللەتە نەماوەو نوێنەری خەڵك سوكایەتی پێدەكرێ، پارتی و بنەماڵەی بارزانی رۆژ بەڕۆژ شتی هەزەلی تر و سەیرو سەمەرەتریان لێدەبینرێ، لێرەدا ئەوەستم رودەكەمە هەر یەك لەمامۆستا عەلی باپیر و مامۆستا بەهادین سەڵاحەدین، تكایەكی برایانەو دۆستانەیان لێ دەكەم كە بەڕستەی هەڵخەڵێتێنەری جەلال و مەسعود هەڵمەخەڵەتێن و ئێوەش وەك كاك نەوشیروان مستەفا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەلەمانە هەزەلیە بكەن، بەردەوام بن لەتێكشكانی رەمز و قودسیەتی بنەماڵەی مەسعود و دارودەستەكەی لەپەرلەماندا ئێمەش لەسەر شەقام ئەوپەڕی سوكایەتی یان بۆ دەنێرین ، یان ئێمەی جەماوەر یان بنەماڵەی مەسعود.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

