ئەی کوردی هەندەرانی دلسۆز
27/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بە پەرلەمانێک نادەیت
کە نەتوانێت لە ماوەی پێنج سالدا لە وەزیرێک بپرسێتەوە
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بۆ حکومەتێک نادەیت
کە نەتوانێت لە ماوەی پێنج سالدا بستێک خاکی دەگیرکراو بسەنێتەوە
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بۆ سەرۆکێک نادەیت
کە کفری و کەلار و چەمچەماڵی بێ ئاو کارەبای نەدیبێت
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بۆ سەرۆکێک نادەیت
کە لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان زیاتری نەدیبێت
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بۆ بنەماڵە نادەیت
دەنگ بۆ میرنشینی نادەیت
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
پارتی و یەکێتی باش دەزانن کە تۆ دەنگ بۆکەسێک نادەیت
کە سەروەت و سامانی وڵاتەکەت بۆ خۆی بەرێت و تۆ بە رەعیەت تێ بگات و
جار جار خێرێکت پێ بکات.
بۆ یە تۆیان لەدەنگدان بێ بەش کرد
نەچوە بچێت
کوردی هەندەرانی دلسۆز
تەلەفۆنەکەت هەڵگرەو لەگەڵ کوردستان قسەبکە
لە گەڵ دایک و باوک و برا و خزمەکانت قسەبکە
لەگەڵ دراوسێ و ناسیاو هاورێکانت قسەبکە
پێیان بڵی دەنگ نەدەن بە گەندەڵی دەنگ بدەن بە گۆران
کۆمپیوتەرەکت بکەرەوە و ە ئیمێل بنێرە بۆ کوردستان تا دەنگ بدەن بە گۆڕان
نەچوە بچێ و مەهێڵە دەنگت بفەوتێ
بەشداربە لە رزگارکردنی نەتەوەکەت لە دەست گەندەڵان
تێکستی زۆر زۆر بنێرە
تا ئازدی لە لای تۆوە بێتە ئێرە
تاکوردستان دەنگ بدات بە گۆڕان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

