پرۆفیسۆرەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بناسن
13/03/2011, 12:00 (GMT+1)

لە شارە هەڵمەت و قوربانیەكەی سلێمانیدا كە دانیشتوانەكەی لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە بە كوردپەروەرو هۆشیار ناسراون، بەشێك لە بەرپرسەكانیشی لەجیاتی ئەوەی پرۆفیسۆری بوارەكەی خۆیان بن، هیچۆفسفۆرن و لە بەرامبەر گەورەترین كارەساتیشدا ویژدانیان ناهەژێت. باشترین نمونەش (كنێر عەبدوڵا)ی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە، لە دوای -24- كاتژمێر لە ڕووداوە دڵتەزێنەكەی رۆژی 17ی شوباتی بەردەم لقی چواری پارتی كە دیمەنی گوللەباران كردنی گەنجان هێندە كاریگەر بوو بەردی ئەكرد بە ئاو، تەنانەت كەناڵەكانی ئەلجەزیرەو ئەلعەرەبیەش بەغەمناكییەوە دیمەنەكانیان پیشان دا، دادە كنێریش بێ ئاگا لە شارەكەی و بێ هەست بەرامبەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، وتاری لەسەر ئەوە نوسیوە كە "هاوڵاتیان كاتێك مو كەوتە چێشتەكەیانەوە چۆن دەریبهێنن"!! و لە 18ی شوبات لە چەندین سایت بڵاوی كردۆتەوە كە ئەمە لینكی وتارەكەیەتی
وتاری پرۆفیسۆرهکه!
ئایا نوسینی ئەم بابەتە كە هێندە لاوازە دوالاپەرەی هیچ رۆژنامەیەك ئامادە نیە بڵاوی بكاتەوە، كەی ئەركی ئەندامێكی زل و زەبەلاحی خاوەن موچەی چەند ملیۆنی پارێزگایەكی گەورەی وەك سلێمانیە؟ لەم هەلومەرجەدا كە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران شەقام و كۆڵانەكانی شاری سور كرد؟!
لێرەوە بە كنێر عەوڵا ئەڵێم كارەساتێكی گەورەیە كەسانی وەك تۆ نوێنەرایەتی ئەم شارە قارەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بكەم، بۆ وتارەكەشت ئەڵێم" "تۆش موی ناو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیت"!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

