ئه‌ڤین ئاسۆشیان فێرکرد، تا په‌لاماری میدیا ئازاده‌کان بدات
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

من به ئه‌ڤین خان ده‌ڵێم: گه‌ر جه‌نابت خۆت به ژنپاریزی وڵاته‌که‌م ده‌زانیت، ئازار چێژ و خه‌مخۆری ژنانی کوردیت و نه‌بویته ده‌سکه‌لا به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه، به به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵ چوار بڵێ که چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ئاماده بکات
1. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ بارودۆخی ژنان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌ی حکومڕانیاندا و بۆچی له پاش پڕۆسه‌ی ئازادی سوکایه‌تیکردن و کوشتنی ژنان له زیاد بوندایه؟
2. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌ره‌و ڕوی ژنان ده‌بێته‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حزبه‌که
3. بار‌و دۆخی ده‌رونی ئه‌و ژنه مه‌سئولانه‌ی که مێرده‌کانیان ژنیان به‌سه‌ر هێنان، بێ گوێدانه ئه‌و ده‌رده سه‌ری و ناخۆشیه‌ی که بینیان و شان به شانی هاوسه‌ره‌کانیان خه‌باتیان کرد
4. بۆچی تاکو ئێستا هیچ ژنکوژێك سزا نه‌دراوه؟ کێن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان و لاوان؟
5. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ کتێبی (ئۆقیانوسێك له تاوان)ی به‌ڕێز خه‌ندان محمد جه‌زا بکه‌ن. چونکه ئه‌و به‌ڕێزه له گیرفانی خۆی قسه‌کانی ده‌ر نه‌هێناوه و هه‌مووی توێژینه‌وه‌یه له ژنانی نێو زیندانه‌کانی کوردستان
6. له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه ناڕۆژێك خۆفرۆشێکی وه‌ک مهاباد قه‌ره‌داخی و زوڕناژه‌نه‌کانی تری پارتی ده‌هێنن بۆ به‌رنامه‌کانتان، بۆچی میوانداریه‌کی به‌ڕێز خه‌ندان حه‌مه جه‌زا ناکه‌ن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

