یەکێتی و پارتی، مانای شکست و پاشەکشەکردن دەگەیەنێت!
12/11/2010, 12:00 (GMT+1)

حیزبە سیاسییەکان بەتایبەتی کوردەکان، بێ بزووتنەوەی گۆڕان، داشی دامەن و بەدەست ئەم و ئەوەوە، جووڵەیان پێدەکرێت، گەر مرۆڤێک خۆی بەهەڵەدا نەبات دەزانیت، فڵان لیست بۆ نموونە گۆڕان دەنگییان بدایە یان نا، هەر مام جەلال دەردەچوو و دەکرایەوە بەسەرۆککۆمار، ڕێکەوتنی پێشوەختە لەنێوان لیستە براوە و ڕکەبەرەکاندا هەبووە، دیارە بەفشاری ئەمەریکا و وڵاتانی دەوروبەر. ئیتر ئەم زەمە بێتامە چییە بەسەر بزووتنەوەی گۆڕاندا دەکرێت و دەڵێن (بهبێ دەنگهکانی لیستی گۆران، مام جهلال بۆوه بەسهرۆک کۆماری عیراق)؟
گرنگ ئەوەیە لەم هاوکێشەیەدا گۆڕان وەفادار بووە بەقسەی خۆی، گریمان مەسعود بارزانی یان هەر کوردێکی تر بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرایە و بوایە، هەر دەنگیان پێنەدەدا، ئەوە کاردانەوەیە پەیوەندی بەهەڵسووکەوتی نابەجێی و ناشایستە و نادیموکراسی ناوخۆی وڵات(هەرێم)ەوە هەیە..
ئەوانە گەر ئامادە نەبن کورسی قەرەبوو بەحیزبە هاوپەیمانە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکەی وەک حیزبی سۆسیالست و زەحمەتکێشان و... نەدەن، ئەبێ چ چاوەروانی خێرێکیان لێبکرێت، گۆڕان ئاگای لەوانە و زۆری تریش هەیە بۆیە سەختە بچێتە ژێر بار و خۆی ناکات بەفلیم. ئەوانە دەبێت وەک سەردەمی گۆربەگۆر سەدام حسین مامەلەیان لەگەڵ بکرێت، وەڵامی سڵاویان نەدرێتەوە، هەست بکەن لەبەرانبەر ڕکەبەرێکدان سازش نازانێت.
ئینجا با قسەیەکیش بۆ ئەوە ڕاستییە بکەین، لەم هاوکێشەیەدا دەرکەوت کە ئەوە گۆڕان نییە دەنگ بدات بەشۆڤێنییە ڕەنگاورەنگەکانی عەرەب ناو پەرلەمانی عێراقی، وەک ئەوانی تر (یەکێتی و پارتی) کردیان..
ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان شێلگیر و رەق و سەخت نەبێت، ئەوا جەماوەرەکەی جارێکی تر دەنگیان پێنادەنەوە و سقە لەدەست دەدەن.. فراکسیۆنی گۆران نوێنەرایەتی دەنگدەرانێکی توورە دەکەن، چاوەڕوانی هەڵوێستی نەرمیان لێناکرێت، ئەوە پەیوەندی بەهەرچی دیموکراتی تربوونی وڵات (هەرێم)ەوە و وەڵامدانەوەی تەرحە چاکسازییە سیاسییەکەوە هەیە..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

