من و حه‌ج و ئاوی زه‌مزه‌م
26/11/2009, 12:00 (GMT+1)

من نازانم ئه‌و مانگ و جه‌ژنه چۆن ڕۆی ئه‌وده‌م هێنده په‌یوه‌ندی کردن سانایی نه‌بوو بۆ نمونه ئێمه ته‌له‌فۆنمان نه‌بوو تا باوکم له‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات ،باوکم خوێنه‌واریشی نه‌بوو تا به‌نامه‌یه‌ک ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌مان بڕه‌وێنێته‌وه . نیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ وه‌خت بوو له‌ڕێگه‌ی قوتابخانه بووم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه ، کوڕی دراوسێکه‌مان ووتی باوکت گه‌ڕاوه‌ته‌وه منش به خێرایه‌کی نیمچه ڕاکردن خۆم گه‌یانده ماڵه‌وه ، به‌رده‌می ماڵه‌وه قه‌ره‌باغ بوو دایکم دی به‌دار له‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵێکی مسی گه‌وره برنجی لێده‌نا و دراوسێ و خزم و که‌س وکار هه‌موو له‌لای باوکم بوون .حه‌وشه‌که‌شمان چه‌ند ژن و کچ و منداڵی لێ بوو من که‌سم نه‌ده‌دی زۆر بیری باوکم ده‌کرد ،ڕامکردهژورهوه باوکم دانیشتبوو ده‌ستێ جلی تازه‌ی له‌به‌ر کردبوو وه‌ک پێش بینیم ده‌کرد که‌شییه‌کی له‌ناو قه‌دی به‌ستبوو . من بیرم کرده‌وه له‌دڵی خۆمدا ووتم بڵێ ی باوکم به‌رده‌وام ئه‌م فۆڕمه‌ی هه‌بێت ؟ باوکم منی له‌ئامێز گرت له‌باوه‌شیا نه‌ده‌چومه خواره‌وه ژنه‌که‌ی دراوسێمان میوانه‌کانی گوڵاو پرژێن کرد .باوکم چرپاندی به‌گوێمدا که‌دیاری جوان و تایبه‌تی بۆ هێناوم چه‌ند منداڵێکی خزمان سه‌رو سینه‌ما بچوکه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی بهردهڕهشهکهو چه‌ند حاجیه‌کی سه‌رتاپا سپی و وێنه‌ی مزگه‌وتی تیا‌بوو ڕۆژی دوو هه‌زاران جار ئه‌م هه‌شت وێنه‌یه‌یان سه‌یر ده‌کرد .پیاوانی دراوسێ و خزمانیش بۆ موفه‌ڕک به ته‌زبێحی شین و قومێ ئاوی زهمزهن شادمانی خۆیان نیشانی باوکم ده‌دا . شه‌و کهدهورمان چۆڵ بوو منیش دیاریه‌کانم له‌باوکم وه‌رگرد ئه‌گه‌رچی ده‌یان جار چومه سه‌ر جانتاکان ،پاشان بۆ موفه‌ڕک ئاوی زه‌مزه‌مم خوارده‌وه ئاوێکی گه‌رم ئه‌وت هی دهباخانهیه له ده‌به‌یه‌کی زه‌ردباوا بوو من ده‌مویست به خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوا بچمه به‌هه‌شت و له‌باوکم دانه‌بڕێم وله‌و دنیاش هه‌ر پێکه‌وه بین . شهولهنیوهی شه‌ودا به‌نیوه مردوی منیان برد بۆ خه‌سته‌خانه .
دراوسێکه‌مان فریامان نه‌که‌وتایه ئه‌م یادگاریهتان قه‌د نه‌ده‌بیست ،دوای ئه‌وه‌ی دکتۆر زانی ئاوی زه‌مزه‌مم خواردۆته‌وه ناوسکیان شۆردم و سێ ڕۆژ له‌خه‌سته‌خانه ئاویان بۆ هه‌ڵواسیم . من گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه دایکم زاتی نه‌ده‌کرد ئاوی زه‌مزه‌م بدا بهباقی میوانه‌کانی که بۆ لای باوکم ده‌هاتن ، ئاوی زه‌مزه‌م گوزه‌رانی له‌باوکم تێکدا ئیتر باوکم نه‌دی که‌شی ببه‌ستێت ،کات ڕۆشت ئاوه زهمزهمهکه مابوو که‌س زاتی نه‌ده‌کرد فڕێ بدات تاڕۆژێک له‌به‌رچاوم وون بوو که‌س پرسیاری نه‌کرد چی لێ هات تاڕۆژێک داری هه‌ناری باخچه‌که‌مان ووشک بوو، باوکم ئاگری گرت به‌دوای هۆکاره‌که‌یدا ده‌گه‌را تا خوشکه گه‌وره‌که‌م به‌شه‌رمه‌وه ووتی ئاوه‌که‌ی حه‌جم کرده ژێری تا هه نارهکان به‌ره‌که‌تی تێکهوێتباوکم له‌جێی خۆی سست بوو سه‌یرێکی منی کرد و ووتی بڕۆ مشاره‌که‌م بۆ بێنه .
کاتێک ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه که حاجێکانی کوردستان بای یه‌ک ملیۆن دۆلار ئاوی زه‌مزه‌م و خورمایکورد کوژهیان کڕیوه ئه‌و ڕۆ ژه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه که‌ئاوی زه‌مزه‌م منی نارده خه‌سته‌خانه و خورمای به‌راتیش هه‌موو جارێک توشی سکێشهی کردووم . خۆزگه پێش گه‌شتنی ئه‌و هه‌موو ئاوا لهتاقیگایهکدادهخرایه ژێر چاودێرێ وه تا که‌س توشی گرفت نه‌بێت به‌هۆیه‌وه ،،،،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

