یەكێ لابرا كەس بۆی نەگریا , یەكێكیش دانرا كەس پێی دڵخۆش نەبوو
03/03/2009, 12:00 (GMT+1)

خلیفە مات لم یحزن له احد خەلیفەیەك مرد كەس بۆی غەمبار نەبوو
واخر جا‌و لم یفرح به احد كەسێكیش هات كەس پێی دڵخۆش نەبوو
هەمیشە بیرمەندان جا چ شاعیربوونە یان چیڕۆك نووس یان مێژوونووس .............. مادام نووسینەكانیان رەنگدانەوەى واقعی ناو كۆمەڵگا بووە بە واتایەكی تر هەڵقوڵاوی ئازار‌و مەینەتیەكانی خەڵك بووە لە دەست زولم و زۆرداری كاربەدەستان لەسەردەمی خۆیان , تۆش لە كاتێكدا كە هەمان كێشەت هەیەو , نووسینەكانیان یان شیعرەكانیان كە بەر لەچەندین سەدساڵ گوتراوە دەیانخوێنیتەوە وا دازانیت بۆ ئەمڕۆی تۆ گوتراوە , سەرە بابەت و ناوەخنی نووسینەكەی من لەو دێرە شیعرەی دەعبەل هەڵقوڵاوەو سەرچاوەى گرتووە , كەزیاترلە هەزار ساڵ بەر لە ئێستا گوتراوە , رَێك دەڵێی بۆ لابردنی عومەر فەتاح و لەجێدانانی عیماد ئەحمەدە نوسراوە لە پۆستی نوێ‌دا ,
به‌راستی وایه نه‌خه‌ڵك غه‌مباربوو به‌ده‌ست له كاركیَشانهوهى عومه‌ر فه‌تاح چونكه كاتیَ ئه‌و پۆسته‌كی گرنگی له‌به‌ر ده‌ست دابوو مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر كه‌م نه‌كرده‌وه , بگره ده‌یه‌ها به قه‌د جارانی زیاتریش كرد, له پاڵ ئه‌مه‌ش رۆژانه له رۆ ژنامهو سایته‌كان ته‌نها گویَبیستی گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌بووین له‌خۆی و له خیَزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌گشتی , كه له پۆسته‌كه‌شی ده‌ستیان پیَ له كار كیَشاوه یه‌ك تۆزقاڵ لیَپیَچینهوهى له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و ناشكریَت . له‌ولاشه‌وه هاتنی عیماد ئه‌حمه‌د دیسان خه‌ڵكی نه‌ك هه‌ر كوردستان بگره ناو یهكیَتیش پیَی دڵخۆش نین چونكه ئه‌وه چه‌ندین پۆستیشی پیَبدریَت چ له وه‌زیر یان جیگری سه‌ره‌ك وه‌زیران له ئیداره‌ى سلیَمانی به‌ڵام خۆ خه‌ڵكی سلیَمانیش له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و هیچ كیَشهكانیان چاره‌سه‌ر نه‌بوو , چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه له ههناویَكی گه‌نده‌ڵه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ر تازه راهاتوون و هه‌تا لیَپیَچینهوهیان له‌گه‌ڵ نهكریَت و میلله‌ت نهچیَت له سه‌ر كورسیه‌كان بیان هیَنیَته خواره‌وه , ئه‌وانه ناگۆریَن , ئه‌وه‌ى لیَیان گۆڕاوه ته‌نها قسه‌كردنه له‌به‌رده‌م شاشه‌كانی تیڤى و رۆژنامه‌كان , ده‌نا ده‌شبینین كاره گه‌نده‌ڵه‌كان , هه‌ر وه‌كوو خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت , تا جامه‌كه لیێی پڕده‌بێت و ئنجا لیَی ده‌ڕژێ ,جا ئه‌وكاته ئه‌م دوو حزبه‌ش به هه‌مان چاره‌نووسی ده‌سته‌ڵاته قیَزهوهنهكانی پیَش خۆیان ده‌ڕۆن..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

