توخوا لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی جێگای پێكه‌نین نی یه ؟؟!!
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

فاروق جه‌میل : ئێمه تا ئێستا ئه‌و زانیاریه ووردانه‌مان وه‌ر نه‌گرتووه ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان زانیاریه وورده‌كانیش ده‌نووسن ، بۆ نموونه كێ خانووه‌كه‌ی بۆ دروست كردووه یان كێ ئه‌وه‌نده پاره‌ی داوه‌تێ .
وه‌رن سه‌یری ئه‌م خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بكه‌ن ، ده‌كرێ بزانین كام پرسیاره‌یه كه ئێوه له سه‌رانی دۆڕاوی خۆتان ده‌یكه‌ن ؟؟؟! یان ئه‌وه‌تا به‌س ده‌نووسن ناو‌و شوێنی نیشته‌جێی ئێستا و باری خێزانی و ،،،،،،هتد ؟! له لایه‌كی تره‌وه ، كێ خانووه‌كه‌ی بۆ دروست كردووه ؟ كه‌ی ئه‌مه كڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌یه كه خۆتانی پێ باده‌ده‌ن ، به‌ڵێنده‌رێك دروستی كردووه و پاره‌ی دووی خانووی زیاد وه‌رگرتووه ، بزانم چی ده‌بێت؟؟ كێ ئه‌وه‌نده پاره‌ی داوه‌تێ ؟؟ بابه له دزی و ڕاوو ڕووت به ده‌ستی كه‌وتووه یان خۆی و منداڵه‌كانی بلۆكیان سه‌ر خستووه بۆ تابقی دووه‌م .!
چاو‌دێر: زۆریی سامانی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ئێستادا بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، چ به‌رپرسێك پێویستی به‌ئاشكراكردنی سامانه‌كه‌یه‌تی؟
فاروق جه‌میل: زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كان خۆیان خاوه‌نی موڵكی زۆرن‌و بۆیان ماوه‌ته‌وه، پێویسته له‌كوردستاندا له‌به‌رپرسه باڵاكانه‌وه تابچوكترین ئه‌ندام له‌هه‌مو لایه‌نه‌كان سامان‌و داهاتی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، له‌نێو یه‌كێتیدا ده‌بێت بچوكترین ئه‌ندامیش داهاتی خۆی ئاشكرا بكات.
چاو‌دێر: وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌ی سامانی خۆت ئاشكرا بكه‌یت؟
فاروق جه‌میل: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ره‌تا له‌خۆمانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، من خانویه‌كم هه‌یه، كه خۆمی تێدام به‌ناوی خێزانه‌كه‌مه‌وه‌یه، له‌گوندی ئینگلیزییش خانوێكم هه‌یه، قه‌ره‌بوی زه‌ویی كشتوكاڵی كراومه‌ته‌وه به‌پاره‌ی نه‌قدی 22 ده‌فته‌ر دۆلار‌و 27 پارچه زه‌ویان له‌گه‌ڕه‌كی سێ به‌ردانی شاری هه‌ولێر داومه‌تێ، زه‌وییه‌كانیش به‌ناوی منداڵه‌كانمه‌وه‌ن.
فاروق هه‌ر خۆی فۆرمێكی دابه‌ش كردووه به سه‌ر به‌رپرسان و هه‌ر خۆشی به‌رگریان لێده‌كات ، وه‌ره چاوت له تاڵه‌بانی بێت بڕیاری دامه‌زراندنی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ت بۆ بدات و فاروق جه‌میلیش جێبه جێ كاری بێت !! بۆیه نفوزی یه‌كێتی به‌رده‌وام له دابه‌زینه.
ئه‌رخه‌وان هه‌ولێری
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

