شكستی یەكێتی و كەلتوری تاكڕەوی
10/08/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای تالەبانی چی بكریت باشە؟
هەر چەندە راستیەكان تاڵن بەلام دانپێدان بەو راستیانە شیرینی دەكات . لە دوای شكستی سەرسورهینەرانەی یەكیتی لەم هەلبژادنەدا و لە دەستدانی ریژەی 75% لایەنكرانی ئەبوایە پاشماوەی سەركردایەتی یەكیتی بە خۆیاندا بچنەوەو چارەسەری گونجاو بۆ كیشەكان بدوزنەوە ئیتر چاەرێ ئەوەنەكەن لە تالەبانی بە گۆچانە سحراویەكەی یەكێتی پینەو پەرَۆ بكات. بەلام وادیار ە ئەم تاقمە پەند لە میژوو وەرناگرن وە بۆ ئەوەی دوراندن و شكستەكانیان پەردە پۆش بكەن وەكو ئەژدەهای زامار پەلاماری نەیارانیان دەدەن . رۆژانە دەیان ئەفسەرو پیشمەرگە نانبراو دەكەن وا ئەزانن لەشكری كوردستا ن هی بنەماڵەی تالەبانیە یان هی یەكیتی و پارتیە ئێمە باس و خواسی رۆًژانەمان هەر دیموكراسیە و دەسەلاتدارانیش باسی ئەوە دەكەن كە سوپای كوردستان ملیشیات نیە بەلكو پارچەیەكە لە سوپای عیراقی فیدراڵی , ئەی باشە ئەگەر ئەم سوپا یە هی میللەتە وە بۆ پاریزگاری میلەت پێكهاتووە ئەبی رێگاو جێگای هەموومانی تیا بێتەوە بە بێ ئەوەی گوێ بدرێتە رەگەز و ئاین و باوەرو ئایدولوژیا. ئەگەر ئەم سوپا هی هەردوو بنەماڵەی فەرمانڕەوایە خۆ بە گوێرەی دەستووری عیراقی فیدراڵی ئەوا لەشكری كوردستان ئەبێ هەڵبوەشنرێتەوە و مامەڵەی میلیشیاتی چەكداری لە گەڵدا بكرێت., بۆیە ئاموژگاری سەرگردەكانی یەكێتی دەكەم واز لەم گەمە مەترسیدارە بهێنن ئەگەر بەردوام بن ئەوا هەر ئەوان زەرەرمەندی یەكەم دەبن ئیدی دوای دۆڕان پەنجەی پەشیمانی سوودی نیە .
دووەم " ئەبێ پاشماوەكانی یەكێتی دان بەو هەقیقەتە بنێن یان باشتر وایە بڵێم با بزانن ئیتر پارلەمان نابێتە ئەو پەرلەمانەی ئەندامەكانی بەلێ بۆ دزینی سامان و بوجەی ولات بكەن . ئیتر پەرلەمان نابێتە ئەو كەلاوە تاریكە كە دزەكان و چەتەكان بودجەی دزراوی كوردستانی تیا بەش بەش بكەن . بەڵكو پارلەمان دەبیتە ئەو شوینە ی كە چاودیری هەوو پەرپرسان دەكات , بلاجگتوری ئۆپوزیسیون لە پەرلەماندا هەموو كون كەلەبەرێكی ئەم ولاتە روشنا دەكاتەوەو تاریكایی نامێنیت بۆ ئێوە ئیتر دەسكەوتەكانی تیا برابەش بكەن. زومی ئوپۆزیسیون تەنها بۆ ساتێكیش بە جێتان ناهێڵێت . بۆیە بەو خەیاڵەوە نەژین كە ئێوە سەرچاوەی ژیانی میللەتن وە دەتوانن ببنە گوشار بۆ هەتایە هەتایە. ئەو تەخشان و پەخشانكردنەی پارەو پوڵی میلەت ئیتر بوو بە بەشیك لە میژوو لەوانەیە بە زووانەلە سەر ئەوەش دادگای بكرێن.
سیەم .فەلسەفی تالەبانی فەلسفەیەكی كوشندەیە من و هاوبیرەمانمان لەم سایتەوە زۆر جار رخنەو راو بووچنمان بلاوكردۆتەوە وە هەمیشە جەختمان لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە تاڵەبانی دەیەوێ مەرگی یەكێتی بخاتە پێش مەرگی خۆی
بۆیە پەیمانی ئیستراتیجی بە پارتی كردنی یەكێتی سەرتای ئیفلیجكردنی ئەو گەنجە بزێوەبوو كە هەموومان چاوەرێ ئەوەمان لێ دەكرد سیستەمی خێڵكی نەهێڵێت بەلام تاڵەبانی بە دەستی خۆی شەتەكی داو تەسلیمی بنەماڵەی بارزانی كرد.بۆیە ئیتر مانەوەتان لە سێبەری پارتی بەناوی هاوپەیمانیەتی گەمەكردنە بە خۆتان بۆ ئەوەی سەرو سمێلتان نەنێنە سەر ئەو پەیمانە زوو بگەرێنەوە باوەشی گەل و ئەبێ دان بەو راستیە بنێن كە كاتێك یەكێتی لە گەڵ كەلدا بوو , میللەت پشتیوانی بوو بەلام بە دەرچوونی لە ئامێزی كەل ئەوە حاڵەكەیەتی بۆیە نابێ بە خەیاڵی رابردووی یەكێتیەوە بژین بپیویستە لە سەر ئیستاو ئایندە بەرنامەی كاركردنتان رەنگڕێژ بكەن وە ئەبوایە ئێوە پەندتان لە هەلبژادنەكانی ئیسرائیل وەربگرتایە كە چونَ حزبی كار دامەزرێنەری دەولەتی ئیسرائیل بوو بەلام وەكو ئێًوە تڕۆ بوون..
چوارەم " پەیمانی ئیستراتیجی پەیمانی دژایەتی كردنی میللەت بوو. بەردوامبوون لە سەر ئەو پەیمانە بەردەوام بوونە لە دژایەتیكردنی گەلی كوردستان . ئەو پەیمانە پەیمانی سازش و خۆبە دەستەوەدانە بۆ دوژمنانو نوكەرایەتی كردنە بۆ داگیركەران لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندەی هەردوو بنەماڵە ی تالەبانی و بارزانیدا. بۆیە پێویستە لە سەر پاشماوەكانی یەكێتی ئیتر بشت بە بریاری تاكرەوانە نەبستن و ئەو كەلتوورە بنەبڕ كەن. بریاری بە كۆمەل پیویستە ببێتە سەر چاوەی كاری داهاتوو نەك بڕیاری تااك
چونكە من لەو باوەڕەدام كە ئەو بریارە سەقەتانەی كە ئیستا یەكیتی دەری دەكات بو دەركردنی ئەندامانی گۆران لە دامو دەزگا سەربازیەكان بریاریكی سەقەتی تالەبانیەو تەنها بۆ تولەسەندنەوەو دامركاندنەوەی كەفو كوڵ ی دەرونی نەخۆشی خۆیە چونكە ئەنجامەكانی ئەم هەلبژاردنە كەسایەتی مزەوەری تالەبانی ئاشكرا كرد بۆ دوست بۆ دوژمنان كە زۆر دەمانێكە پەردەپۆش كراوەو خۆی بە حەكیمی عیراقیەكان نیشان دەدا بەلام دەركەوت حەكیمەكەی عیراق ئەندامنی خیزانەكەی هەمووی نەخۆشن .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

