خۆزگه کوردیش پیاوی وه‌ک موقته‌دای هه‌بوایه بۆ ئه‌مڕۆ!
06/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه مایه‌ی هه‌ڵوێسته کردنه ئه‌وژماره زۆره‌یه له‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌زموونێکی دووروو درێژی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی کوردستانن که رۆژێک له رۆژان هه‌ڵوێستێکی وایان نیشان نه‌داوه له به‌رابه‌ر کاربه ده‌ستانی ده‌سڵاتی ناوه‌ند به گشتی و هێزی هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت له مه‌ڕ کێشه ههڵوسراوو بێ چاره‌سه‌ره‌کاندا،ئه‌وانه‌ش که خاوه‌نی هه‌ڵوێست بوون له چه‌ند ساڵی رابردوودا به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمار ده‌کران له به‌ر بێ هێزی ده‌نگیان کاریگه‌ریه‌کی وایان نه‌بوو له ده‌سلاتی ناوه‌ند دا که مایه‌ی باس بێت،که چی به پێچه‌وانه وه ره‌وته‌که‌ی سه‌در به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دای که‌م ئه‌زموون هه‌مووکات خاوه‌ن کارتی فشار بووه له سه‌ر خۆدی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا،ئه‌مه بۆچی؟
ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌در له مهرداهاتوی ووڵاته‌که‌ی که ئێراقه هه‌موو کات خۆی به گه‌شبین زانیوه له‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌سڵاتێکی که‌م مه‌ودا بێت و پێگه‌ی خۆی له ده‌ست بدات،بۆ ئیمتیازێکی که‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌سڵات دارانی کورد هه‌میشه هه‌وڵیان بۆ داوه به ئێستاشییه‌وه له پێناوی به‌دست هێنانی چه‌ند پۆستێکی بێ به‌رهه‌م له مه‌ڕ داهاتووی کوردستان دا.
هه‌قی خۆمانه وه‌ک تاکێک له‌و کۆمه‌ڵگه سته‌م دیده‌یه‌ی کوردستان دا خاوه‌نی هه‌ڵوێست بین هه‌رچه‌نده خاوه‌نی هیچ ده‌سڵات و ده‌نگ وپێگهیهک نین له ناوه‌ندی بڕیارداندا،یاری زانانی کوردستان له بواری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌موو کات که‌م تاقه‌ت و سست وبێ منه‌ت خۆیان نیشان داوه له دانوستنهکاندا، تا وای لێهات کێش وده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به لای ده‌سڵاتی ناوه‌ندوو خودی ئه‌مریکاوه ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر چۆنیان بووێت ئاوه‌ها مامه‌ڵه له گه‌ڵ کورد دا بکه‌ن،نموونه‌شمان ماده له بارچووهکهی سه‌دوو چله که تاوه‌کو ئێستا خه‌ونی هه‌موو کوردێکه که‌چی له لایه‌ن خودی ده‌سڵاتی کورده‌وه هه‌نگاوی بوێرانه‌ی بۆ نه‌نراوه ،ئه‌مه نه‌ک کورد توانای نی یه‌و ناتوانێت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکات ،خاڵی شاراوه‌ی ئه‌م دۆسییه داخره‌وه ئه‌وه‌یه که وه‌زنی کورد له به‌غداد وه‌زنێک بووه بۆ پاراستنی ئه‌و پۆستانه‌ی که پێیان درابوو،دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌وتی سێ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و راستی یه بوون که داکۆکی کارانی کورد له به‌غداد له چوار ساڵی بوونیان چی وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان و چی وه‌ک وه‌زیروو ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماریش که کورد بوون له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه متمانه‌یان لێ وه‌رگیرایه‌وه ،جگه له ژماره‌کی که‌م که توانیان داکۆکی له پۆسته‌کانیان بکه‌ن به هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگیان له هۆڵی په‌رله‌مانی ئێراق دا له سه‌ر کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی نێوان ناوهندو هه‌ولێری پایته‌خت.
که چی موقته‌دا هه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه لیستهبراوهکان به راست و چه پو، مه‌زهه‌بی و نامه‌زهه‌بی و ، شیعه‌و سوونه‌وه دانووستانی له گه‌ڵ ده‌که‌ن و تاوه‌کو ئێستاش زۆر به بێ منه‌تانه ووڵامیان ده‌داته‌وه که‌واته مه‌به‌ستی من لێره‌دا خۆزگه بۆ بوونی موقتهدایهک له کوردستان دا ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانماندا بیانتوانیبایه بێ ترس و جه‌سوورانه ئه‌مریکاو ناوه‌ند په‌لکێشی نێو ئه‌و واقیعه بکه‌ن که هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ک خۆیانی لێ دوور ده‌گرن ودۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌ڵواسراوی پشت گوێ ده‌خه‌ن وبهشێنهیی کاته‌کانیان بۆ به‌هێزکردنی ناوه‌ند به کار ده‌هێنن و ،کوردیش مێشێک میوانی نی یه ته‌نها بۆ جارێک هه‌ڵوێست وه‌رگرێت،له بڕی بیر کردنه‌وه له بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆسته بێ که‌ڵکه‌کان یه‌ک ده‌نگ ویه‌ک ره‌نگ ماڵی کورد ڕێک بخه‌ن و، په‌ستانێکی وا درووست بکه‌ن تاوه‌ک و ئه‌مریکا چاوێک به سیاسه‌تی خۆیدا بگێڕێت وه‌ک چۆن به بایه‌خه‌وه گوێ بۆ داخوازییه‌کانی ره‌وتی سه‌در ده‌گرێت ئاوه‌هاش گوێ بۆ داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد بگرێت .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

