نامەیەك بۆ سەرۆكە دیموكراتى خوازە خوێن خۆرەكەم بارزانى: كەس لەیاسا گەورەتر نى یە!
19/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوان دەزگایەكن لەهەموو شوێنێك و لەهەموو ماڵێكدا بونیان هەیە،بەشێوەیەك لەناو بەرزترین دەسەڵاتى حزبە سیاسى یەكانیشدا بونیان هەیە.ئەوان شەمشەمەكوێرەن جگە لە تاریكى حەز بەهیچ ڕوناكى یەك ناكەن،ئەمانە كەسانێكن بەخوێنى هەزارانى وەكو سەردەشت هاتونەتە سەر كورسى حوكم،ئەمانە خزمەتت دەكەن تا خوێنى خەڵكیان بۆ دەڕێژیت و پارێزگارى لەكورسى یە بەخوێن سورەكەى ژێریان دەكەیت.
ئەوان ئەژدیها ى زوحاكن و بەردەوام خوێنى تازەیان ئەوێ.ئەمانە ئاگرێكن بەربونەتە خەرمانى خەڵك و جگە لەبرسێتى هیچى تر بۆ خەڵك ناهێڵنەوە.ئاخر ڕۆژنامەنوسێك بەدەربڕینى ڕاستى یەكان و خۆزگە دەربڕین بەكوڕى بەرپرسێك یان بوون بەزاواى بەرپرسێك،بۆ ئەوەى چیتر بە گیرفانى خاڵى یەوە نەچێتە زانكۆ و بەسكى برسى یەوە نەگەڕێتەوە ماڵەوە چ تاوانێكى هەبوو؟!
دەپرسم خۆزگە خواستن تاوانەو سوكایەتى كردنە بە سەرۆكێك،یان كوشتنى ڕۆژنامەنووسێك و قوتابى یەك كە زیاتر لە 16 ساڵە بەگیرفانى خاڵیەوە شەونخونى دەكات بۆ گەیشتن بە بڕوانامەیەك و فێربوونى زانستێك ،ئایا كامیان تاوانە؟!جەنابى سەرۆك بە كام یاسا بڕیارتدا سەردەشت بكوژرێ؟ئەى جەنابت نەتفەرمووە كەس لەیاسا گەورەتر نى یە!
فرٍاندنى سەردەشت بەناو شەقامەكانى هەولێرو بەناو بازگە چڕوپڕەكانى هەولێردا بەسەیارەیەكى رەقەم شینى حكومى،جگە لەدەزگاى پاراستن ئەبێ كێ بێت؟ ئەبێ كێ بێت ئەو توانایەى هەبێت وا بەم شێوەیە بە ئازادى ڕۆژنامەنوسێك لەبەردەم زانكۆ و بەبەرچاوى خەڵكەوە برفِێنێت جگە لە دەزگای پاراستن و پباوە خوێن خۆرەكانی دەورى كۆشكی سەرۆكە دیموكرات خوازەكەى خۆمان؟
ئێوە ئەو كەسانە بوون كە پیاوى بنەماڵەكەتان و پیاوە شەریفەكەى سەرۆكتان ، ئەو پیاوەى لەگەڵ هەر ڕەسمێكدا لە پشت سەرۆكەوە دەردەكەوت دەستگیرتان كرد و بە خەڵكتان ناساند و لە سێدارەتان دا. ئەگەر ئێوە بتوانن پیاوە خوێن ڕێژەكەی دەورى سەرۆك دەستگیر بكەن و بیدۆزنەوە كە سەرۆكی باندێكی ڕفاندن و تیرۆر بوو، چۆن ناتوانن چەند كەسێكی جەلادی خوێن ڕێژ دەستگیربكەن ئەگەر بە فەرمانی ئێوە و بە چاودێری ئێوە ئەم كارەیان جێبەجێ نەكردبێت؟!.
ئاخر بێدەنگ بوونی بەڕێوەبەرە بنەماڵە پەرستەكەی پۆلیسی هەولێر و،ڕاگرە حزب دینەكەى كۆلێژی ئاداب و،پۆلیسە چاوبازەكانی پرسگە، جگە لە فەرمانی دەزگای پاراستن و ڕاسپاردنیان بە بێ دەنگ بوونیان چ مانایەكی تر هەڵدەگرێت .!
هەمووتان بەشدارن، هەمووتان دەستتان سوورە بە خوێنی شەهیدی قەڵەم و شەهیدی ڕای ئازاد. داخی گەورەم بانگەشەى دیموكراتیە لەلایەن كەسێكەوە كە تا سەر ئێسقان دژی ئازادی و دیموكراسی یە. ئەو سەرۆكەی كە حەزى لە زمانی چەك و تفەنگە نەك زمانی ووشە و قەڵەم، ئەو سەرۆكەی لە پێناوی مانەوەى دا كوشتنی ڕۆژنامەنووس و ڕاستگۆكانی پێ ڕەوایە،چونكە ئەزانێ قەڵەمە ڕاستگۆكان ڕاستی و شتە شا راوەكان ئەگەیەنن بە خەڵك و ڕوى دزێوى دەسەڵات و ڕابردوویان دەرئەخات.
شەرمە بۆهەمووتان، هەموو ئەوانەی كە دوور و نزیك بەرپرسیارن و دەسەڵا تێكتان هەیە،ئەگەر واز لە پۆستەكانتان نەهێنن، بۆ ئەوى چیتر دەستتان سوور نەبێت بە خوێنى گەنج و ڕۆژنامەنووس و حەق بێژان لە پێناو مانەوەی كورسی یە ڕەنگ سورەكەى سەرۆك.جەنابی سەرۆك و پیاوەكانی،پیرۆزتان بێت ئەو خوێنە گەشەى سەردەشت. نۆشى گیانتان بێت تا تینووتان ئەبێتەوە بە خوێنى گەنجێكی ترو ڕاستگۆیەكى تر.
، زانكۆی سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

