کورد دەڵێ ' پیاو قسە ئەکات..............'
30/03/2011, 12:00 (GMT+1)

خەڵكی کوردستان پێیان دەڵێن دەبێت بڕۆن کوردستان بەجێ بهێڵن، چەندەها بەڵێنتان داوەو دەدەن بەبێ ئەوەی خۆتان بەرپرسیار بکەن بەرامبەر بە بەجێهێنانی. پرسیار لەوەدایە بۆچی خەڵك داوای ڕۆیشتنیان لێدەکات؟ ئەم دەسەڵات و حکومەتە هیچی پێنەماوە وەیان با بڵێین قەت هیچیان پێنەبوە کە بیدەن بە خەڵك. وا دەزانن بە قسەکردنی بێکردار کێشەکان چارەسەر دەکرێت، ئێستا زۆر باڵندەش هەیە وەک تووتی قسە دەکات، وە ئەم جۆرە توتیانە دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان هەر وەک دەسەڵاتی مەسعود وایە.
خەڵکی کوردستان گەیشتونەتە ئەو ئاستەی کەزۆر چاک دەزانن کە ئەم دەسەڵاتە توانای نیە هیچ کێشەیەک چارەسەر بکات، واتا پەکی کەوتوە، توشی شێڕپەنجەو گۆمی بێبنی خۆیان بوون هەر وەک توتی ئەو قسانە دەڵێنەوە کە لە کۆنەوە بۆیان ماوەتەوە، هەر زۆر باسی سەروەری خۆیان دەکەن، لەوە تێناگەن کە ئێمە ئێستا وامان لێهاتوە کە نرخ بۆ ئەو سەروەریانەی کە پارتی و یەکێتی پێی دەنازێن وەهەیان بوو دانەنێن، خەڵكی کوردستان بۆی دەرکەوت کە ئێوە هەر شۆرشتان کردوە بۆ ئەوەی کە بێن سواری ئەم شەپۆلە ببن وە بگەنە ئەم دەسەڵاتە بێ سەروبۆرە کە ئێستا شانازی پێوە دەکەن و ماڵ و موڵك و سامانی خەڵک فەرهود بکەن .
پارتی و یەکێتی زۆر باسی مێژووی سەرەوری خۆیان دەکەن، وەرە با ئێمە شیکرنەوەیەک بکەیین، کام سەروەری، مێژوو شایەتە هەر کەسێک کورد پەروەر بوبێت، ئێوە لەناوتان بردوە، یان بەهەر شێوەیەک بێت ڕاوتان ناوە، وەیاخود لە کۆن و لە ئێستاشدا لەگەڵ ئێوە مابێت. هەرچی بە (ناوو) شۆڕشێک بەشداریان تێداکردبێ تەواویان کردبێ وە تا سەر بووبێ. ئێوە هەموو شەڕەکانی کردوتانە یا بۆ بەرژوەندی تایبەت یان بۆ دەسەڵات یان بۆ پارە بووە. پێم بڵێ کێ هەیە خۆی نەفرۆشتبێت و دوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆی نەکەوتبێت و ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بێت، ئەم قەیرانەی ئەمڕۆی کوردستانی پێدا دەڕوات شایەتی ئەوە دەکات.
لە جیهاندا زۆر کەسانی وەک مەسعود و حکومەتە پەڕپوتەکەی هەبوەو هەیە قسەی بێ سەروبۆریان کردوە. بۆیە من دەڵێم خاوەنی قسەی خۆی نیەو هیچی لە توانادا نیە وە زۆر باشترە واز بهێنێت و بڕواتەوە بۆ ماڵەوە. پەندێک هەیە دەڵیت ' سەرۆکی کوێر میللەتەکەی بەرەو کوێرو نەهامەتی دەبات'
٣٠/٠٣/٢٠١١
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

