تاڵه‌بانی زۆر له‌وه گچکه‌تره که دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات
22/04/2010, 12:00 (GMT+1)

تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانی چی نه‌ما نه‌یکه‌ن به‌گۆڕان؟ ئه‌دی ئه‌وه ئێوه نه‌بون له‌هه‌ڵبژاردنی ئازارا ئهتانفیڕان: گۆڕان کورسی به‌ده‌ست هێناوه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، هه‌مو تکریت ده‌نگی بۆداون. ئێوه گه‌یشتنه ئه‌وباوه‌ڕه‌ی دی هیچتان پێنه‌ما ده‌رهه‌ق به‌گۆڕان، هه‌مو هه‌وڵه نهزۆکهکانتان گه‌یشت به بنبه‌ست. نه‌تانتوانی دژی بزوتنه‌وه‌یه بوه‌ستن که‌پێچه‌وانه‌ی ئێوه خه‌ڵکی نوێخوازی کوردستان ئاماده بو نانی ببڕێ، ده‌ستگیر بکرێ و لێی بدرێ، له‌سه‌کار ده‌ربکرێ، ڕاونرێ، ناوی بزڕێنرێ، بوختانی بۆههڵبهسترێ، به‌پاره‌ی گیرفانی خۆی هاوکاری بکات نه‌ک پاره‌ی به‌سه‌را ههڵڕێژرێ، بێته مه‌یدانه‌وه قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێهه‌ڵماڵێ بیسه‌لمێنێ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جه‌رده‌ی ئێوه‌یه پوشی سه‌رئاوه. به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک ئێوه بڕیاری بێسهروبهرو ناو ژوری داخراو نادا، چه‌ند سه‌رێ یاری به‌چاره‌نوسی ناکا. ئه‌وه بڕیاری ئه‌وخه‌ڵکه بهجهرگهیه کهکردیه کارێ ئێوه گۆڕان به‌هه‌ند وه‌رگرن، ده‌نگیان پێدا، له‌قه‌یان له‌ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان دا، ئه‌وانن که به‌گۆڕان ئه‌ڵێن: نه‌خێر بۆتاڵهبانی، حاشا له‌شیری حوشترو دیاری عه‌ره‌ب. ئاخر به چ هه‌قێ تاڵه‌بانیه سه‌ری ئه‌ڕواو هینی ناڕوا، به‌مانگ و دومانگ له‌نه‌خۆشخانه بێ، به‌پیل ئیش بکا... له‌سه‌ر سێ کورسی دابنیشێ؟!. ئینجا ئه‌مه ئه‌بێ ئێمه چاوه‌ڕێی سروشت بکه‌ین بیباته‌وه بۆخهزێنهکهی خۆی!. ئه‌و له‌مێژه مردوه ته‌نیا به‌سه‌ر زیندوه. لهڕابردویا له به‌غدا چ ده‌سکه‌وتێکی بۆکورد هه‌بوه جگه‌له به‌خێرهاتن و به‌ڕێکردنی میوانانی بیانی؟ ده‌وری سایتی نوکته‌ی بینیوه، کاگهشکه ئه‌بێ براعهرهبهکانی بهێنێته حیلکه حیلک. ئه‌ر ڕۆژه‌ی چوه کۆریای باشور، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێر لێوه‌وه فسکه فسکێکی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وێ کردبو، هه‌مو خزمه عه‌ره‌به‌کانی کردیان به‌هاتوهاوار که ئیشی ئه‌و زاته ته‌نیا ته‌شریفاتیه بۆی نیه پێ له‌به‌ڕه‌که‌ی زیاتر ڕاکێشێ. ئێستا ئه‌بێ بوترێ ئه‌وه ئه‌وه زۆر گچکه‌تره له‌وه‌ی دژایه‌تی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی به‌عس به‌زێنی کوردستان بکات. گۆڕان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چ ئه‌و چ تیمه دۆڕاوه‌که‌ی زات بکه‌ن خۆیان له‌قه‌ره‌ی بده‌ن. تازه گۆڕان وا په‌لوپۆی داکوتاوه له‌هه‌مو ماڵێکی کورستانایه. ئێمه به‌ره‌و گه‌شه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژو ئێوه‌ش به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ی سات له‌دوای سات. ئه‌گێڕنه‌وه: کابرایه‌کی زگوردی به‌ساڵاچو ئه‌بێ، پرسیاری لێئه‌که‌ن چۆنه تائێستا ژنی نه‌هێناوه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: من شتێکم ناوێ که‌بتوانم هه‌مبێ و لێی په‌شیمان بم به‌ڵکو وێڵی شتێکم کهنیمهو ئه‌مه‌وێ. ئێمه‌ی کوردستانیان له‌ئێوه په‌شیمانین و گۆڕانمان ئه‌وێ چونکه له‌سایه‌ی سێبه‌ری ڕه‌شی ئێوه‌دا نیمانه.
- له‌نده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

