به‌رهه‌م ساڵح و گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس
01/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئینجا به‌رهه‌م ساڵحی به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌تی کابینه‌ی شه‌شه‌می کوردستانی خۆشمان به وێنه‌ی ئه‌م گیسکه‌ی لێهاتوه، له‌و کاته‌وه که پارتی ڕازی بوون کابینه‌که‌ی ته‌سلیم بکه‌ن، ناو به‌ناو به لێدوانێك ده‌هێننه‌وه سه‌ر سفر! ڕۆژێك سامی شۆڕش و ڕۆژێك نێچیره‌وان و ڕۆژێك کوڕه‌که‌ی نوری شاوه‌یس، له‌م دواییه‌شدا گوڵان دای له بنه کولهکهکهو هیچی تێدا نه‌هێشت! خۆشیش ئه‌وه‌یه بۆ ڕۆژی دوایی پارتی ئه‌م هێرشه‌ی گوڵانی به ئازادی ڕۆژنامه‌که ناوبرد! وه‌کو که‌س نه‌زانێت که له ناو پارتیدا ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئازادی ڕۆژنامه‌یه!! ئیتر به‌رهه‌می داماو زوو زوو ناو‌کی ده‌که‌وێت، بۆیه پێم باشه ڕوناك خانی دایکی، له یه‌کێتی ژنان، که‌سێکی بۆ بدۆزێته‌وه تا ناو‌کی بۆ بگرنه‌وه! چونکه ئێسته یه‌کێتی ژنان له‌جیاتی شوێنی داکۆکی کردن له مافی ژنان بووه به جێگای نوشته‌و جادوگه‌ری! که‌سێك پێی ووتم: ڕۆژێك خۆم کرد به مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی ژناندا، که ته‌ماشام کرد خه‌ریکی قاوه گرتنه‌وه بوون!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

