یەكێتى و پاتى وایان هەست ئەكرد كەخاوەنى جەماوەرێكى زۆرن یان وەك جاران ئەتوانن خەڵكى كوردستان بخەڵەتێنن , بۆیە لە زۆربەى كۆبونەوەكانیان جەماوەرێكى كەم ئامادەى كۆبونەوەكان ئەبون ئەوەبوو سەرۆكى لیستەكە بەرهەم ساڵح لە یەكەم وتارى لەبەردەم خەڵكى سلێمانى لە پاركى ئازادى كەمترین كەس ئامادەبون زۆربەى ئەوانەى ئامادەش بوون گۆران خواز بون , یەكێك لە سیفەتەباشەكانى لایەنگرانى گۆران ئەوەیە بەشدارى هەموو كۆرو كۆبونەوەكان ئەكەن لە گۆرانا خەتى سور نیە , بۆ یە دەسەڵات دارانى یەكێت و پاتى كەوتنە خۆیان بۆ ئەوەى جەماوەرێكى زۆر نیشانبەن هەرچەندیان كرد نەیان توانى ئەو جەماوەرە زۆرە خەڵكانى سلێمانى بێ چون خەڵكى كەركوك وپیشمەرگە كانى فەرماندەیى یان هێنا , ئەم بەرێزانە بە تەواوەتى دەستیان لە هەمانەكەدەرچوە وازیش ناهێنن, ئەوەتا ئەچنە سەر گۆرى شەهیدەكان وتاف ئەكێشن بەڵام كەسوكارى شەهیدەكان ناچن , بۆیە لێرەوە داوا لە بەرهەم ئەكەم برۆ بچۆرەوە بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنى زیاترى سیئاى ئەی و موساد چ كارێك لێرە ماوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست