نێچیر پیاوەتى بە سەر ئاوى حەمامەوە ئەكات
24/01/2009, 12:00 (GMT+1)

ئافەرین بۆ سەرۆكى حكومەت ئاوا بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە پیاوەتى بە سەر ئاوى حەمامەوە دهكەن و بە ئارەزووى خۆتان تەخشان و پەخشانى دهکەن ، میللەتیش چاوى دەرئەهات ، هونەرمەندى كوردیش هەیە تا سیدیەك دەرئەكات توشى هەزار قەرز و سواڵكردن ئەبێت یان شتى ناوماڵ ئەفرۆشێ، بەڵام بۆ بێگانەیەك بێجگە لە پارەى ئەو ئاهەنگە بڕى بیست و پێنج دەفتەر دۆلار دهكەیتە دیارى و ئهیدەیتە دەستى.
وەرە كەسێك نییە بڵێ كاكە ئێوە بۆ وا دەكەن ، ئاخر ئەو پارەیەى بۆ ئەو كچەى خەرج دەكەیت بۆچی بۆ كەركوك و ئەو ئاوارانەى پێنج ساڵە لە ژێر خێمەدان خەرج ناكەیت ؟ ببۆچی بۆ ئاوەدان كردنەوەى هەڵەبجەى خەرج ناكەیت؟ یان ئەمە تەنها بە هەدەر دانى سامانى ئەم ووڵاتەیە؟ ئەمەش بەشێكە لەو بێگانەپەرستییەى سەرانى كورد ، من ناڵێم ڕێز لە هونەرمەندان نەگیرێ بەڵام با جارێ هونەریى كوردى بە هێز بكرێت، با پارە بۆ ئەوان خەرجبكرێ ، ئینجا یارمەتى كەسانى تریش بدهن، بۆ تەنها به دیارى بەم هونەرمەندە بیست و پێنج دەفتەر دۆلار؟ ئاخر ئەمە بۆ ؟ بۆ ئەبێت پیاوەتى بە سەر پارەى ئەم میللەتەوە بكرێت ، جارێ ئێمه خۆمان هەزار كونمان تیایە ئەم بە هەدەردانى سامانە بۆ؟ ئەو فەنتازیایەى ئێوە بە سەر داهاتى ئەم میللەتەوە ئەیكەن لە چ كون و قوژبنێكى ئەم دنیایەدا هەبووە؟ ئاخر ئەمە پارەى میللەتە هى باوكە دز و جاشەكانتان نییە ، یارى كردن بە پارە و زەوى ئەم میللەتە لە پاى چى ؟ ئێوە بە دزیەكانى خۆشتان تێر ناخۆن كەچى شەریكیش بۆ خۆتان پەیدا ئەكەن؟ دابەش كردنى زەوى بە دۆنم، پارە بە فەردە ئەمە لە كوێدا هەیە بێجگە لەم كوردستانە؟ سەرۆكى ووڵاتان پشتیان بە ماڵ و موڵكى میللەتەوە دێشێ ، سەرۆكى ووڵاتان حامین ، وەكو ئێوە حەرامى نین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

