مەسعود بە دوربینێكى گەورە چاودێرى تاڵەبانى دەكات
22/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بەشێكى دەروێشە راستەقینەكان بوون كە جەماوەرە شۆرشگێرەكە بوون كە زۆربەیان بوونە لایەنگرى یەكێتى، بەشەكەى دیكەشى ئەو خەڵكە بوون كە ژیانى خۆیان هەڵبژاردبوو و بوونە پارتى لەبەر ئەوەى وتارى پارتى نەرمتر بوو ولەگەڵ رێكەوتن لە گەڵ سەدام بوو و هەروەها بووە پەناگاى زۆربەى كۆنە سەرۆك جاش و جاشەكان ئەمە هەرچەندە بیرۆكەى لیبوردن لە جاشەكان لە ئەساسدا بیرۆكەى یەكێتى بوو نەك پارتى. ئیتر تاڵەبانى پاش راپەرین لەبەر ئەوەى جەماوەرە شۆرشگێرەكەى بەدەستەوە بوو وئەو جەماوەرە ئامادەى هەر قوربانیدانێك بوون، سەچۆپى و سوكانى رەوشەكەى كەوتە دەست و مەسعودیش ناچار بوو دوربینێكى گەورە وەك و ئەوانەى ناسا بكرێت و تەماشاى تاڵەبانى بكات بۆ ئەوەى ئەو هەرچى كرد ئەم لاسایى بكاتەوە، واتە پێنان بە جێگاى پێى تاڵەبانیدا، تەماشا بكەن پارتى هەموو كاتێك كۆنگرەى خۆى دوا خستووە تا بكەوێتە پاش كۆنگرەى یەكێتى بۆ ئەوەى بزانن لە كۆنگرەى یەكێتیدا چى رووى داوە، یەكێتى لە ناوچەكانى خۆى كاتى خۆى هەڵبژاردنى شارەوانیەكانى كرد ئینجا پارتیش كردى، یەكێتى ئاسیاسێڵى هێنا ئینجا ئەوانیش كۆرەك، بە دەیان و سەدان نموونەى ترى وا هەیە. هەروەها لە حكومەتەكەى یەكەمدا سەرەراى ئەوەى پارتى شتێك لە یەكێتى زیاترى هێنا بەڵام جەماوەرى یەكێتى لە رووى جۆرەوە پارتى ناچار كرد حكومەت تەسلیمى یەكێتى بكات، بەڵام مەسعود لە شتێكدا زۆر درەنگ لاسایى تاڵەبانى كردەوە، ئەوەش هێنانى دەبابەى رژێم بۆ سەر خاكى كوردستان كە ئەم جارەیان مەسعود پاش سى ساڵ (66) ى دووبارە كردەوە لە (31) ى ئابدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

