زمانى سەرۆك بۆ گەلى كورد زمانى ژەهرە
05/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرۆكى بەناو هەرێم كاتێك دارودەستە كاسەلێسەكانى لە هاوینى رابردوو دەهۆلى ئەوەیان بۆ لێدا كە گوایە سەرۆك بە دەستپێشخەریەكى خۆى هەموو كێشەى دامەزراندنى حكومەتى عێراقى جێ بەجێكرد ، ئەمەش هیچ لە بنەرەتەوە راست نەبوو چونكە سەرۆك ئەگەر ئەم جۆرە هێژایە بووایە كێشەى ئێستاى كوردستانیشى نەدەهێشت چونكە ئەم سەرۆكە تەنها یەك نەغمى لێدوان دەزانیت كە لەلایەك مەتح و سەناى خۆى دەكات و لەلایەكەى تر تەنها ترس و تۆقاندن و تیرۆر دەرێژێت تەنانەت بۆ بچوكترین كێشەش ئەگەر هەبێت لەبەردەم دەستەلاتیدا.
زمانى سەرۆك سەلماندى كە سەرۆك هیچ كات حەز بە ئاشتى ناكات كاتێك مەترسى هەبێت كە دەستەلاتەكەى بكەوێتە لەقین ، ئەگەر سەرۆك پیاوێكى ئاشتى خواز و دیموكراسى و خەباتگێر بووایە دەستى خۆى سوور نەدەكرد بە خوێنى ئەم لاوانەى كە هاتن بۆ هاوارى داواكاریەكانیان .
سەرۆكى ئێمە تەنها ژەهرێكى هەیە مەگەر تەنها مارى (ئەناكۆندرا) هەیبێت چەندین سالە گەلى كورد لە ژانى ئەم ژەهرە ئەناڵێنێت و ئازارى دەدات مافى خۆیەتى ئەگەر گەلى كورد ئەم ژەهرە نەهێلێت ئەمەش دیارە بە پانكردنەوەى سەرى ئەم مارە دەبێت كە سەرچاوەى رشتنى ئەم ژەهرانەیە.
وا دیارە لەناو بردن و لەناوچوونى ئەم زمان و ئەم ژەهرە زۆر لەوە نزیكترە كە خودى سەرۆك پێشبینى بۆ دەكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

