له ساڵ یادی کۆچی دووایی کردنی د.محمد عارف نه‌فره‌ت له گه‌نده‌ڵچیه‌کان
08/10/2010, 12:00 (GMT+1)

به داخه‌وه هه‌ر دام و ده‌زگایه‌کی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بینی هه‌مووی گه‌نده‌ڵه ، هه‌مووی لادانه له په‌یامه مرۆڤایه‌تیه‌کان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بچووک تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م به‌ناو هه‌رێمه له‌سه‌ر هه‌مووشی کارکردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان و داگیر که‌ران ، ئه‌گینا له چ چێگه‌یه‌کی دونیا له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی پایته‌ختی به‌ناو حکومه‌ت نه‌خۆش فه‌رامۆش ده‌کرێت ؟ نه‌خۆشێکیش که به‌لیمه‌ت ترین مرۆڤی میلله‌ته‌که‌ی بێت و چه‌ندین خوێندکار له ژێر ده‌ستی په‌روه‌رده کرابێت و چه‌ندین خزمه‌تی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به میلله‌ته‌که‌ی گه‌یاند بێت و ناسنامه‌ی گه‌ل بێت به جیهان ، دکتۆری خوالێخۆش بوو ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی سه‌ر به یونسکۆ بووه له پاریس و مامۆستای زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد و بابل و زانکۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کان بوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو کوژ و جاش وخۆفرۆش و ناروشنبیر بووایه به دڵنیایه‌وه فه‌رشی سوری بۆ رادهیهخسرا و ده‌سه‌ڵات خزمه‌تی بێ پایانی ده‌کرد و به‌زوترین کات کام ووڵات باش بووایه ده‌ینارد بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که خه‌ریکی بازرگانی ومیلله‌ت فرۆشتن و ڕابواردنی سێکسی و......هتدو هیچ ئاگایه‌کی له ئێش و ئازاری خه‌لکی نییه.
هۆکاری کۆچی دووایی کردنی ئه‌م بهلیمهته تا دونیا ماوه ده‌بێته که‌سه‌رێک له دڵ و ده‌روونی خوێندکاران و هونه‌رمه‌ندان و هاورێیانی و خانه‌واده‌که‌ی .
بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ هۆی کۆچی دووایی کردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بهلیمهته سه‌ردانی ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:-
http://rawandez.blogfa.com/post-26.aspx
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d03c137b
له ساڵ یادی کۆچی دووایی کردنی
هونه‌رمه‌ند د.محمد عارف دا
د. محمد عارف خه‌لکی ناحیه‌ی گوێره له ساڵی 1937 له شاری ڕواندزی پایته‌ختی میرانی سۆران له دایک بووهوتاقانهی نێوان دوو خوشک بووه به‌ناوی (شوکریه و نه‌رمین)
هونه‌رمه‌ند به ئاووهه‌وا سازگاره‌که‌ی ڕواندز و بێخاڵ و جوندیان و گه‌رده‌گه‌رد و سه‌رشاخان و خه‌ره‌ند په‌ره‌وه‌رده کراو جوانی ئه‌م سروشته بووه هۆی هاتنی ئیلهام بۆ ده‌ست کردن به‌کاری هونه‌ری وێنه‌کێشان وکارکردنی له هونه‌ری شێوه‌کاری، هه‌ر له‌ساڵی 1956 بڕوانامه‌ی دبلۆمی وه‌رگرت له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا و له‌سالی 1967 ماجستێری به‌پله‌ی ئیمتیاز له هونه‌ری نیگارکێشان له ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کانی مۆسکۆ وه‌رگرت و له‌ساڵی 1974 بوو به ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی سه‌ربه یونسکۆ له پاریس.
هونه‌رمه‌ندی پرۆفیسۆر ئه‌ندام بوو له کۆمه‌له‌ی به‌غدا بۆ هونه‌ری نوێ و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری عیراقی و ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی عیراقی و رێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له هه‌ولێر و مامۆستای هونه‌ری نیگارکێشان بووه له‌کۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولێر .
هونه‌رمه‌ندی پرۆفیسۆرله ساڵی 2001خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ داهێنانی هونه‌ری و له ساڵی 2004 دکتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر به پله‌ی نایاب له زانکۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگرت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بهلیمهته دامه‌زرێنه‌ری کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێر بوو وه جه‌ندین خوێندکاری بۆ خزمه‌ت کردنی هونه‌ری شێوه‌کاری پێ ڕاگهیاندوهو په‌روه‌رده‌ی کردووه ، وه چه‌دین کتێبی له زمانی روسی یه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی کوردی وه خاوه‌نی چه‌ندین کتێبی نوسینی خۆیه‌تی دوواهه‌مین به‌رهه‌می نوسینی کتێبی (گرافیکه‌کانی کوردستان) بوو، وه چه‌ندین پیشانگای هونه‌ری له چیگا جیا جیاکانی کوردستان و ده‌ره‌وه کردۆته‌وه.
به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن له9/10/2009 دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت وبه‌بێ نازی ماڵ ئاوایی لێ کردین و سێ کوڕی به‌ناوی (سامان و ئاڵان و میران)ی له دووای خۆی به‌جێ هێشت و به هۆی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان و نوسینه‌کانی هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

