خەونی حوشتری حكومەتەكەمان
22/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئازاردانی پیشمەرگە بەم شیوەیە كارەساتیكی گەورەیەو دەبیت سنوریكی بۆ دابنریت گەر نا گەلیك كیشەی كۆمەلایەتی لێ دەكەویتەوە كە ئوبالێ هەمووشی دەكەویتە ئەستوی سەرۆكی هەریم و حكومەتەكەی , لەوەش كارەسات تر ئەوەیە ئەم حكومەتە بەهەموو حەقل ومعریفەی خۆی پێ ی وایە دەبیت مالكی میزانیە بۆ هیزی پیشمەرگە تەرخان بكات , دیارە كورد بۆ مالكی بۆتە پیشمەرگە ... لیرە دا ئەمەویت تیبگەم بۆچی حكومەت میزانیە بۆ هیزی پیشمەرگە دابین ناكات بۆ چی چاوەروانە دوژمن میزانیەی پێ بدات بۆ دامەزراندنی سوپایەكی پیشكەوتوو ئیتر وەكو سوپای عیراقی پر چەك وجلخانەی بیت و مانگانەش میزانیەی لە بەغداوە بۆ بیت و ئینجا سەركردایەتی كوردیش خۆی پێ هەلكیشیت و ئەگەر ویستیشی جار جارە بەرەنگاری و رێگری لە زیادەرۆكانی سوپای عیراق بكات و پیشی لێ بگریت ئاخر چۆن شتی وادەبیت ئەی خەلكینە چۆن دوژمن سوپات بۆ دادەمەزرینیت تۆش بەرەنگاری ببیتەوە ئەی ئەمە خەونی حوشتر نیە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

